09-05-2015
📅 Даты и события
- یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە) پێنج گوندی تریان لە کۆبانێ و جەزیرە لە چەکدارە تیرۆریستەکانی
داعشداعش پاککردەوە.
- لە کاتی سەرقاڵبوونی هێزەکانی پۆلیس بە پوچەڵکردنەوەی دوو بۆمب لە قەرەتەپە، یەکێک لە بۆمبەکان دەتەقێتەوه و دوو کەسیش بریندار دەبن.
- رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر روداوی خۆپیشاندانەکەی شاری
مەهابادمەهاباد و گیان لەدەستدانی فەریناز خوسرەوانی دێتە دەنگ و رایدەگەیەنێت کە پێویستە هێزە ئەمنییەکانی ئێران مامەڵەیەکی تەندروستانە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکەن.
- بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە زنجیرە چیاکانی سنووری
هەڵەبجەهەڵەبجە و هەورامان رووبەرێکی زۆر لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سوتاوە و تائێستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئەو ئاگرانە نەزانراوە.
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Хронология событий