خۆپیشاندانی دانیشتوانی چەند گوندێکی سەر بە ناوچەی پشدەر
- ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی یەپەگە ئەنجامی چالاکی و ئۆپەراسیۆنەکانیان لە کانتۆنی کۆبانێ و جەزیرە راگەیاند، کە 15 گوندیان ئازادکردوە و 33 چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعشیش کوژراون.
- بەهۆی خۆپیشاندانی دانیشتوانی چەند گوندێکی سەر بە ناوچەی پشدەر بەهۆی جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانیان بۆ گەڕانەوە و دروستکردنی خانوو لە سەر زەویەکانیان لە ئوردووگای بەستەستێن، لە ئێستادا رێگەی نێوان رانیە - قەڵادزێ داخراوە و هێزێکی زۆری پۆلیس و ئاسایشیش بڵاوەیان پێ کراوە و لە ریزی خۆپیشاندەران و پۆلیسیشدا بریندار هەیە.
- شەوی رابردوو لە چەند گەڕەکێکی شاری کەلار ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سوتێنران و پۆلیسی گەرمیانیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.
- دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی لەخورماتو رێگرییان لەفەوجی تایبەتی سەرۆک کۆمارکردو چەکیان کردن، لەئەمشەودا چەند هاوڵاتییەکی ئەو قەزایە ڕوبەڕوی حەشدی شەعبی بونەتەوەو پاشەکشەیان پێ کردون.
- چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە میحوەری سنۆنێ هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەڵام جگە لەزیانە مادییەکان 17 کوژراویان لێکەوتەوە.
- وەک پشتیوانییەک بۆ خۆپێشاندانی هاونیشتمانیانی مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کورد لە باکووری کوردستان و لە شاری ئامەد خۆپیشاندانێکیان سازکرد.
- دوو برا لە دەریاچەی دوکاندا خنکان.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان