خوێندکاری بەشی ئەندازیاری میکانیک لە زانکۆی ئازادی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چل و سێیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی داهێنان و بیرۆکەی نوێی جنێڤ توانی پلەی یەکەم بۆخۆی دەستەبەر بکات.
ئەو گەنجە بەهرەمەندە کوردە بە دروستکردنی ئامێرێک بۆ ڕێگری کردن لە کارەباگرتن و گڕگرتنی وایەرەکان کە بە ئاسانی لەنێو سویچ پلاکدا دادەنرێت، توانی ئەو خەڵاتە بۆخۆی دەستەبەر بکات.