پۆلیسی هەولێر ئاماری قوربانی ڕووداوەکانی هەفتەی ڕابردووی بڵاوکردەو لەو ماوەیەشدا حەوت هاوڵاتی لە هەولێر بەهۆی ڕووداوە جیاوازەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
کاروان عەبدولکەریم وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە بابەتێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەی قوربانیەکانی بڵاوکردووەتەوە کە سەرجەمیان تەمەنیان لە 30 کەمترە.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت: هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو حەوت کەسەی هەفتەی ڕابردوو، ڕووداوی هاتوچۆ و خنکان بووە.
داواش لە هاوڵاتیان دەکات، ئاگاداری خۆیان و کەسوکاریان بن بۆ ئەوەی بەدووربن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.
- 01-05-2015
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,131 kertaa