بۆ:ڕای گشتی هەرێمی کوردستان
بەداخەوە ئەمساڵ زۆرینەی بۆنە و یادە نەتەوەییەکان وەک پێویست یادیان نەکرایەوە بەهۆی زۆری پرسە و ماتەمگێڕانی کەس و کاری پێشمەرگە و گەریلا و شەڕڤانان ئێمە وەک گروپی خەمخۆرو گەنجانی دەڤەری باڵەکایەتی بڕیارماندا ئەمساڵ ئەو یادە نەکەینەوە کەبڕیاربوو ڕۆژی 1ی ئایار بەڕێوەبچێت و هۆشداریش ئەدەین بەهەموو ئەو کەس و لایەنانەی لەبەرنامەیاندایە تاکڕەوانە هەڵبستن بەدڵبریندارکردنەوەی کەس و کاری شەهیدان باس لەوە بکەن ئەو یادە ئەکەنەوە ئێمە قبوڵی ناکەین و هەر شتێک ڕووبدات خۆیان بەرپرسیارئەبن لەبەرئەوە لێرەوە مەڵبەندی 6ی سۆرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لقی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لەچۆمان ئاگاداردەکەینەوە پاشەکشە بکەن لەبڕیاری تاکڕەوانە چونکە لەئێستادا کارێکی شیاو نیە بۆیە باشتروایە نەکرێت،.
دایک و باوک و براو خوشک و کچ و کوڕ و خێزانی شەهیدانی دەستی چەتە دڕندەکانی داعش تائێستا فرمێسک دێت لەچاوەکانیان بەڵام بەداخەوە کۆمەڵێک کەسی نەفس نزم لەپێناو بڵاوکردنەوەی هەندێ وێنە لەئەکاونتی فەیس بووکەکانیان و دەستکەوتنی بڕێک پارە بەبۆنەی کردنەوەی یادێکی لەم شێوەیە بەنیازن تاکڕەوانە بڕیاربدەن،.
چونکە ئێمە بەشدارنابین هەرکەسێکیش بەبیانوی یادکردنەوەی ئەم ڤیستیڤاڵە کۆمەڵ ببێت ئەوا شەرمەزاری لای کەس و کاری شەهیدان دەبن چونکە ئەمساڵ لەزۆربەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان یادکردنەوەی ئەم ڕۆژانە بەبێدەنگی گوزەری کرد بۆیە ئەبێت ئێمە وەک ڕێز و وەفا بۆ خوێنی شەهیدان و هەست کردن بەناخی بریندار و دڵی پڕ لەئێش و زامی کەس و کاری شەهیدان و بریندار و دەستگیرکراوانی لای داعش ئەم ڕۆژە بەسەردانیکردنی کەس و کاری پارێزەرانی ووڵات بەڕێبکەین نەک بەهەڵپەڕکێ و ڕەش بەڵەکی وەک ئەوەی ووڵات شامی شەریف بێت!!!،.
لەگەڵ ڕێزی گروپی خەمخۆرانی باڵەکایەتی
30-04-2015