🏠 Старт
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
📧Как связаться
ℹ️О!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Больше
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|О!|библиотека|📅
🔀 Случайная деталь!
❓ Помощь
📏 Правила использования
🔎 Расширенный поиск
➕ Послать
🔧 Инструменты
🏁 Языки
🔑 Мой счет
✚ Новый элемент
📕 книга посвящается светлой памяти таира (талхума) гилаловича гуршумова
история и культура горских евреев
москва
2018
📕 книга посвящается светлой памяти таира (талхума) гилаловича гуршумова
📕 ОЧЕРКИ СРЕДНЕВЕКОВОЙ КУРДСКОЙ ЛИТЕРАТУРЫ
М. Б. Руденко (1926—1976) — востоковед-курдолог, переводчик, основоположник нового направления в курдоведении — изучения средневековой литературы на диалекте курманджи по рукописным памятникам. Настоя
📕 ОЧЕРКИ СРЕДНЕВЕКОВОЙ КУРДСКОЙ ЛИТЕРАТУРЫ
📕 КУРДСКО-РУССКИЙ СЛОВАРЬ 2
Çerkezê Bek\'o
Neșirxana Dewletê
1957, Moskva
📕 КУРДСКО-РУССКИЙ СЛОВАРЬ 2
📕 Юго-Восточный Курдистан в XVII –начале XIX в. Очерки истории эмиратов Арделан и Бабан
Васильева Е.И.
1991
📕 Юго-Восточный Курдистан в XVII –начале XIX в. Очерки истории эмиратов Арделан и Бабан
📕 Курдские народные песни из рукописного собрания ГПБ им
М.Е.Салтыкова-Щедрина // Памятники письменности Востока LXXII. Издание текстов, перевод, предисловие и примечания Ж.С.Мусаэлян. Ответственный редактор К.К.Курдоев. М.: Издательство «Наука», Главная ре
📕 Курдские народные песни из рукописного собрания ГПБ им
📕 Замбильфрош
Курдская поэма и ее фольклорные версии. Критический текст, перевод, примечания, предисловие, приложения Ж.С.Мусаэлян. Ответственный редактор М.Б.Руденко. М.: Издательство «Наука», Главная редакция вос
📕 Замбильфрош
📕 Курдско-русский словарь
Курдоев К. К. Юсупова З. А.. М..1983
📕 Курдско-русский словарь
📕 Курдская проблема в Ираке
Надежда Степанова
📕 Курдская проблема в Ираке
📕 ОПИСАНИЕ КУРДСКИХ МАТЕРИАЛОВ НАЦИОНАЛЬНОГО ЦЕНТРА РУКОПИСЕЙ ГРУЗИИ
КАРАМЕ АНКОСИ
ТБИЛИСИ - TBILISI
2009
📕 ОПИСАНИЕ КУРДСКИХ МАТЕРИАЛОВ НАЦИОНАЛЬНОГО ЦЕНТРА РУКОПИСЕЙ ГРУЗИИ
📕 Курды. Заметки и впечатления
В.Ф.Миронский
1915
📕 Курды. Заметки и впечатления
📕 КУРДЫ ЗАКАВКАЗЬЯ
Tatyana Feodorofna Aristova
Hаука
1966, Moscou
📕 КУРДЫ ЗАКАВКАЗЬЯ
📕 БИБЛИОГРАФИЯ - ОПУБЛИКОВАННЫХ КНИГ, СТАТЬЕЙ И ЗАМЕТОК -Составлено в майе месяце 2014 года
КАРИМ АНКОСИ
(КАРАМЕ АНКОСИ)
БИБЛИОГРАФИЯ
ОПУБЛИКОВАННЫХ КНИГ, СТАТЬЕЙ И ЗАМЕТОК
Составлено в майе месяце 2014 года.
KARIM ANKOSI
(KARAME ANKOSI)
BIBLIOGRAPHY
OF PUBLISHED BOOKS, ARTICLES AND
📕 БИБЛИОГРАФИЯ - ОПУБЛИКОВАННЫХ КНИГ, СТАТЬЕЙ И ЗАМЕТОК -Составлено в майе месяце 2014 года
📕 КУРДСКАЯ НАРОДНАЯ ЛИРИКА
تێکستی سترانی میللی کوردی
ئەو بەرهەمە لە ئەکادیمیای زانستی رۆژهەڵاتناسی لەشاری سانکت پیترسبوورگ ماوەیەکی دوور و درێژ کاری لەسەر کراوە،تاوەکو هاتۆتە بەرهەم،ناوەرۆکی تێکستی سترانی میللی کوردی بەشێوەزار
📕 КУРДСКАЯ НАРОДНАЯ ЛИРИКА
📄 Публикации
نۆڤی کوردستان
📷 Изображение и описание
Турецкие солдаты и курдские...
👫 биография
Маргарита Борисовна Руденко
📕 библиотека
Письменные памятники Востока
📖 Статьи
КУРДИСТАНСКИЕ ЕВРЕИ
📖 ئاژەڵەکانی ناوچەی سەقز | Группа: Статьи | Язык статьи: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный
☰ Больше
⭐ Добавить в мои коллекции
💬 Ваше мнение о предмете!

✍️ Элементы истории
🏷️ Metadata
RSS

📷 Поиск в Google для изображений, связанных с выбранным элементом !
🔎 Поиск в Google для выбранного элемента !
✍️✍️ обновлять эту деталь!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئاژەڵەکانی ناوچەی سەقز
ناوچەی سەقز به هۆی هەڵکەوتەی جوگرافیایی تایبەت به خویەوه و له هەمان کاتدا ڕووبەری زۆر و بەربڵاو و شاخاوی بوونی و هەروەها به هۆی ئەوەی که چەندین چەم وسەرچاوەی ئاوی گەورەی کوردستان و هەزاران کانی و ڕووبای گەوره و بچووکی تێدا هەڵکەوتوه، بووەته هۆکاری ئەوەی دەیان ئاژەڵ و گیان لەبەری تایبەتی و دەگمەن لەم ناوچەدا بوونیان هەبێت که ناوەندی هەواڵنێری سەقز لێرەدا هەوڵ ئەدات گرینگترین ئاژەڵەکانی ناوچەی سەقزتان پێ بناسێنێت.
ورچ
ئاژەڵ‌‌ یەکێک له ئاژەڵه کێوی و وەحشیەکانی ناوچەی سەقز ورچه، که به تایبەتی له سەرشیو و گەورک، له چاو باقی ناوچەکان زیاتره و له نێو ئەشکەوت و بناری کێو و ناوچە شاخاویەکانی سەقز ورچ به زۆری بوونی هەیه و ئەم ئاژەڵه تەنانەت له چیرۆک و ئەفسانەکانی دانیشتوانی ناوچەی سەقزدا له دێر زەمانەوه تا ئێستا ڕەنگی داوەتەوه و له سەر ئەم ئاژەڵه سامناکه دەیان گۆرانی فلکلۆر و چیرۆکی خۆش تۆمار کراوه. ورچەکانی ناوچەی سەقز له کاتی شەڕ و یاری کردندا له سەر پێ دەوستن و بەرزترینیان که تا ئێستا بینراوه، پتر له 3 میتر و نیو بوه. قورسایی ورچەکانی سەقز له نێوان 100 تا 250 کیلۆیه و ئەم ئاژەڵه پێش ئەوەی بچێته خەوی زستانی، زۆرترین کێشی هەیه، چونکا دەبێ بڕێکی زۆر چەوری و بەز بۆ خەوی زستانی له لەشیدا کۆ کاتەوه. ورچەکانی ناوچەی سەقز زۆرتر به تەنها دەژین و کەمتر ڕوویداوه که کەسێک ئەوان به کۆ لەم ناوچەدا ببینێت و ئەگەریش پێکەوه بینرابێتن لەگەڵ بەچکەکانیاندا بوون که هەندێک جار تا ماوەی 2 ساڵ لەگەڵ خۆیان دەیگێڕن. بەچکه ورچەکان زۆر بچووکن و کێشی ئەوان تەنها نیو کیلۆیه و تا دەگەنه یەک مانگی چاویان ناکرێتەوه و بەسراوه. له ناوچەی سەقز ورچەکان جگه له مرۆڤ هیچ دوژمنێکی دیکەیان نیه و دەکرێت بڵێین که ئەوان وەکوو به هێزترین ئاژەڵی ناوچەی سەقز دەژمێردرێن. ورچەکانی ناوچەی سەقز هەر چەند زۆرتر حەزیان له گۆشته، بەڵام به هۆی ئەوەی ڕاو کردنی ئاژەڵه بچووکەکان بۆیان زەحمەته، زۆرتر گژ و گیا دەخۆن و گەڵای دارەکانیشیان پێ خۆشه و ئەگەر بۆیشیان هەڵکەوێت پەلاماری کەنووی هەنگوین ئەدەن و له وەرزی بەهارانیشدا زۆر جار دێن بۆ چەم و ڕووبارەکانی سەقز و زگیان به ماسی تێر ئەکەن.زۆر جار بیندراوه ورچەکانی ناوچەی سەقز کاتێک برسی دەبن یا بریندارن، یاخی دەبن و پەلاماری مرۆڤ یان مەڕ و ماڵاتی خەڵک ئەدەن و زەرەر به خەڵک دەگەێنن.‌
بەراز
ئاژەڵ‌‌ یەکێکی دیکه له ئاژەڵه بە نێوبانگەکانی ناوچەی سەقز بەرازه. ئەم ئاژەڵه زۆرتر له ناوچەی سەرشیو و دەشتی شلێر بوونی هەیه و له هەمان کاتدا که گیان لەبەرێکی پیس و پۆخڵ و حەرام گۆشته، زۆر جار به هۆی وشکه ساڵی و هەروەها زۆر بوونیان به هۆی زا و زێ کردن له نێویاندا، هێرش دەکەنه سەر زەوییه کشت و کاڵییەکانی ناوچەی سەرشیوی سەقز و زەرەر و زیانێکی گەوره به جوتیارانی ئەم دەڤەره دەگەێنن. بەرازەکانی ناوچەی سەقز زۆرتر ڕەنگیان خۆڵە مێشی، قاوەیی و ڕەشه و هەروەها درێژیان له نێوان 1 میتر تا 1 میتر و نیوه و باڵایان له سەر شانیانەوه تا سەر زەوی 90 سانتیمێتر دەبێت و قورسایی و کێشیان له نێوان 60 تا 70 کیلۆیه. بەرازە نێرەکانی دەشتی شلێر و ناوچەی سەرشیو زۆرتربه شێوەی گەله دەژین و هەر گەله بەرازێکی نێر لەم ناوچه له 20 سەر پێک هاتوه، بەڵام زۆر جاریش دانیشتوانی ئەم دەڤەرانه، گەله بەرازی نێریان بینیوه که له 50 سەر پێک هاتون. بەرازه مێوەکانیش زۆرتر به شێوەی 3 تا 4 سەری لە گەڵ بەچکەکانیان دەگەڕێن و شایانی ئاماژەیه که بەرازه نێرەکان لەگەڵ مێکاندا ناگەڕێن و تەنها ساڵی 2 یا 3 جار و له کاتی جووت بووندا پەیدا دەبنەوه. بەرازکان تەنها به شەودا دەگەڕێن و لە گەڵ دەسپێکی شەو هەتا بەری بەیان خەریکی خواردن و لەوەڕ و تاڵان کردنی مەزرا و دەر و دەشتەکانی سەقزن و هەر شتێکیان بەر دەست کەوێت له گژ و گیا و ڕیشە و گەڵای دارەکانەوه بگره هەتا هەموو جوره دانەوێڵە و میوه و سەوزی و کەلاکی تۆپیو و تەنانەت مشک و مێلووره و قۆلانچه و.... ڕەحمی پێ ناکەن و دەیخۆن. بەرازەکان به هەڵکەندن و قووڵ کردنی زەوی، هێلانه و شوێنی پشوودان بۆ خۆیان و بەچکەکانیان درووست دەکەن و هەندێک جاریش بینراوه که له ئەشکەوت و بناری کێوەکان هێلانەیان چێکردوه. بەرازەکانی ناوچەی سەقز زۆرتر له نێوەڕاستی زستاندا زاوزێ دەکەن و له کات و وادەی جووت بووندا 3 تا 5 سەر بەرازی نێر و مێ پێکەوه دەگەڕێن و دەبێ ئەوەیش بڵێین که له دەورانی جووت بووندا بەرازەکان له چاو پێشوو زۆر کەمتر شت دەخۆن و دەلەوەڕن بەڵام زۆرتر ئاو دەخۆنەوه. وادەی زەیسانی بەراز 4 مانگه و پاش ئەم ماوه له نێوان 8 تا 12 بەچکەی دەبێت. له ناوچەی سەقز سەرەکیترین دوژمنی بەراز، گورگەکانن و زۆر جار بنیراوه که گەله گورگ، هێرشیان کردوەته سەر بەرازەکانی ئەم ناوچە و بەچکەکانیان خواردوون.
گورگ
ئاژەڵ‌‌ دەتوانین به دڵنیاییەوه بڵێێن که گورگ له هەموو ناوچه و گوندەکانی دەڤەری سەقز بوونی هەیه و کەمتر هاوڵاتیێک لەم ناوچه بەرچاو دەکەوێت که گورگی نەبینیبێ یان لوره لوری گورگی نەبیستبێت. گورگ ئاژەڵێکی وەحشی گۆشت خۆره و به ڕەگەز به بنەماڵەی سەگەکان دادەنرێت. هەنووکه گورگ له زۆر شوێنی دونیا ئاسەواری نەماوه و لەنێو چوه و تەنها له چیرۆک و فیلمه کارتۆنیەکاندا نێوی دەبینرێت، بەڵام به خۆشیەوه ئەم ئاژەڵه له ناوچەی سەقز پارێزراوه و هیچ مەترسیێک له مەڕ لەنێوچوونی بەدی ناکرێت و به پێچەوانەوه لەم ساڵانەی دواییدا ڕێژەی گورگ له سەقز به هۆی کۆمەڵێک هۆکاری تایبەتەوه پێوانه ئاساییەکانی تێپەڕاندوه و له زیاد بووندایه. گۆرگەکان زۆر جار له ژێر دار و درەختەکان، یان ئەو هێلانه و کونانەی که له لایەن ئاژەڵی دیکەوه چێکراوه دەژین و هەندێک جاریش له قڵەشی کێوەکاندا جێگە خۆش دەکەن. ڕ‌‌ەنگی گورگەکانی ناوچەی سەقز زۆرتر خۆڵه مێشی و قاوەیی تێکەڵ لەگەڵ ڕەشه، ئەم ئاژەڵه به تەنیا یا لەگەڵ جووتەکەیدا دەژی و هەندێک جاریش به کۆمەڵ و به شێوەی گەله گورگ دەژین و له شەو و ڕۆژدا به بێ جیاوازی ڕاو دەکەن. به هۆی زۆر بوونی ڕێژەی گورگ له ناوچەی سەقز، زۆر جار گەله گورگ هێرش دەکەنه سەر مەڕ و ماڵاتی هاوڵاتیان و هەندێک شەو‌یش بینراوه که هێرشیان کردوەته سەر گەوڕ و تەویلەی ئاژەڵداران و دەیان سەر ئاژەڵی ماڵیان له خاوەنەکانیان مردار کردوەتەوه. گورگەکانی دەڤەری سەقز زۆر مەترسیدارن و تا ئێستا به هۆی هێرشی ئەوانەوه بۆ سەر شوان و جوتیاران و خەڵکی ئاسایی، سەدان کەس گیانیان له دەست داوه یان بە توندی بریندار کراون.
بزنە کێوی
ئاژەڵ‌‌ له بەشێکی بەرچاوی شاخ و کێوەکانی ناوچەی سەقز و به تایبەت ناوچەی گەورگ، ئاژەڵێکی جوان و سەرنج ڕاکێش به نێوی بزنه کێوی له دوو شێوازی شاخدار و بێ شاخ بەرچاو دەکەوێت. بزنه کێویەکانی دەڤەری سەقز پێکەوه و به شێوازی گرووپی دەژین و هەندێک جار له گرووپی 10 تا 20 سەریدا بیندراون. ئەم گرووپه له لایەن بزنە کێویێکی پیر و بە هێز ڕێبەری دەکرێن بەڵام هەندێک جاریش ڕوویداوه که بزنه لاوەکان یاخی دەبن و گرووپی جیاوازی خۆیان پێک دە‌هێنن. بزنه کێویەکانی سەقز له گەڵای دارەکان و گژ و گیای ناوچە بۆ لەوەڕ کەڵک وەردەگرن و هۆکاری زۆر بوونیشیان له ناوچەی گەورک دەگەڕێتەوه بۆ چڕی دارستانەکانی ئەم ناوچە و له هەمان کاتدا شاخاوی بوون و سەرسەوزی گەورک و بوونی سەرچاوەی ئاوی بەرفراوان،له چاو ناوچەکانی دیکە. بزنه کێوی زۆرتر حەزیان له شوێنی بەرزه، بەڵام هەندێک جاریش له چیاکان دێنه خوارەوه و ڕوو دەکەنه پێدەشتەکان. بزنه کێوی تواناێکی باشی له هەڵخستنەوه و ڕاکردن له سەر شاخه بەرزەکان و شوێنه مەترسیدارەکان هەیه و ئەم ئاژەڵانه له بەره بیانەوه تا لای دواینیمەڕۆ ئەلەوەڕن و لەو کاتانەش که پلەی گەرما له سەرەوەیه له سێبەری دار و درەخت و قەراخ تەله سەنگەکان دەخەون و پشوو ئەدەن. بزنه کێویەکانی ناوچەی سەقز له وەرزی پاییزدا له گەڵ یەک جووت ئەبن و کاتی زەیسان بوونیان 5 تا 5 مانگ و نیوه. له کاتی جووت بووندا له نێو نێرەکاندا شەڕ و ململانێ دێته ئاراوه و نێره به هێزەکان نێره لاوازەکان ڕاو ئەنێن و ناهێڵن له گەڵ مێکاندا جووت بن و بۆ خۆیان ئەرکی ئەوان دەکێشن. له وەرزی بەهاردا زاوزێ دەست پێدەکات و زۆر جار بزنه کێویەکان به سکێک دوو کاژیلەیان ئەبێت. کاژیلەکان چەند کاتژمێرێک دوای له دایک بوونیان، ئەکەونه شوێن دایکیان و دەتوانن به پێوه بوەستن و پاش چەند ڕۆژێک زۆر به باشی ئەتوانن ڕابکەن. به هۆی به تام بوونی گۆشتی ئەم ئاژەڵه، به داخەوه ڕاوچیەکانی ئەم دەڤەره زۆر نابەرپرسانه هەڵس و کەوت لەگەڵ بزنه کێویەکاندا دەکەن و به ڕاو کردنی بەردەوامی ئەم ئاژەڵه ژیکەڵە، بوونیان خستوەته مەترسی له نێو چوونی هەتا هەتایی و پێویست دەکات که لایەنه بەرپرسیارەکان به سزادانی ئەم مرۆڤه بێ ویجدانانه، بزنه کێویەکانی ناوچەی سەقز له مەترسی فەوتان و لەبەین چوون ڕزگار بکەن.
سمۆرە
ئاژەڵ‌‌ یەکێکی دیکه له ئاژەڵه جوان و دەگمەنەکانی ناوچەی سەقز، سمۆرەیه. سمۆره، له زۆربەی ناوچەکانی سەقز و زۆرتر له سەرشیو،خوڕخوڕه و گەورک بوونی هەیه. زانا بوون و توند و تۆڵی له ڕادە بەدەر و فرز بوونی سمۆره، له خاڵه سەرنج ڕاکێشەکانی ئەم گەیان لەبەرەن و به دڵنیاییەوه هیچ مرۆڤێک شک نابەین که له سەیر کردنی سمۆره و هەڵس و کەوتەکانی تێر بێت یان ڕەقی لێی بێت و بیهەوێت له نێوی ببات. دارستانه چڕەکانی سەرشیو و گەورک شوێنێکی لەبارن بۆ سمۆره و به هۆی بوونی دار بەڕوو، دار گوێز و داری بادام لەم ناوچانه، سمۆرەکان له بواری خواردندا هیچ گرفتێکیان نیه و تەنها گرفتی ئەوان ترس له ڕاو کردنیانه، له لایەن هەڵۆ بەرزه فڕەکانی کێوه سەرکەشەکانی سەقز، که تەنگیان بەم سمۆره جوانانه هەڵچنیوه. سمۆرەکان زۆر فرزن و له چاو ترووکانێکدا له سەر پەل و پۆی دارێکەوه بۆ دارێکی دیکه باز ئەدەن و مرۆڤ به بینینیان وا هەست دەکات که سمۆرەکان خەریکن هەڵدەفڕن. چاوی سمۆرەش زۆر تیژه و یارمەتی ئەدات که به شەودا به جوانی دەور و بەری خۆی ببینێت و له بوونی مەترسیەکان ئاگادار بێتەوه. شەڕ کردنی سمۆره و مار، زۆر سەرنج ڕاکێشه و زۆربەی جار سمۆره لەم شەڕەدا به سەر ماردا سەردەکەوێت و پاشان ماره بەزیوەکەش دەخوات.
ڕێوی‌
ئاژەڵ‌‌ ڕێوی له زۆربەی نزیک به تەواوی ناوچەی سەقز بوونی هەیه و بێ گومان به یەکێک له بەنێوبانگترین ئاژە‌ڵەکان دەناسرێت له بواری فرت و فێڵ و خوێڕی بووندا، و هەر ئەمەش وایکردوه که له سەقز،پیاوی دەسبڕ و درۆزن به ڕێوی نێوزەد بکرێت و مرۆفی ترسەنۆک و خوێڕیش هەر نازناوی ڕێوی بۆ هەڵبژێرن. ڕێویەکانی ناوچەی سەقز دەستێکی باڵایان هەیه له پەلامار دان و دزینی هێلکه و مریشک و جوجەڵە و هەموو چەشنه پەلەوەرێک و زۆر جار ڕێویەکان پەلاماری کولانەی دێهات و گوندەکانی سەقز ئەدەن و دەستێکی باشی لێ دەوەشێنن و پاشان ڕێوی هەڕا ئەکەن و شوێنەکه به جێ دەهێڵن. رێوی به هۆی ئەم کردەوه دزێوانەیەوه له دێر زەمانەوه له نێو خەڵکی ناوچەکەمان بێزی لێ دەکرێت و سەرەڕای زیرەکی و فرت و فێڵەکەی، زۆر جار دەکەوێته داوی دێهاتیەکان و له بەین دەبرێت، بەڵام سەرەڕای ئەم هەوڵانەش ڕێژەی ڕێوی پێوانەێکی باشی له ناوچەی سەقزدا تۆمار کردوه و شارەزایان پێیان وایه که مەترسیێکی ئەوتۆی له سەر نیه که ڕەگەزی ئەم ئاژەڵه له نێو بچێت.
هەڵۆ‌
ئاژەڵ‌‌ هەڵۆ یەکێک له گەورەترین و بەهێزترین پەلەوەرەکانی سەقزه و به هۆی شاخاوی بوونی ناوچەی سەقز له هەموو شاخ و چیاێکی ئەم دەڤەرەدا بوونی هەیه. هەڵۆکانی ناوچەی سەقز درێژاییەکەیان له دەنووکیانەوه تا لای کلکیان 1 میتر دەبێت و کێشەکەیشیان له نێوان 3 تا 6 کیلۆدایه و هەروەها بەرزی باڵەکانیشیان تا 2 میتر دەبێت. هەڵۆ سیمای لەخۆبایی و ترس هێنەره و لە هەمان کاتدا، تواناێکی باشی له ڕاو کردندا هەیه. سەری هەڵۆکان گەوره و تووکنە و چاوەکانیان زل و زیته و زۆر به باشی دەتوانن ببینن و له کاتی هەڵفڕین له ئاسماندا دەتوانن هەر گیان لەبەرێک که هێزیان پێی بشکێت وەک هەوره تریشقه به سەریدا دابەزن و لە گەڵ خۆیان بیبەن. ڕەنگی هەڵۆکانی ناوچەی سەقز له دوو ڕەنگی سەرەکی قاوەیی و ڕەش پێک هاتوه بەڵام هەندێک جار هەڵۆی سووریش لەم ناوچه بینراوه. هەڵۆ له نێوان 25 تا 35 ساڵ ئەژی و هەندێک جاریش ئەم تەمەنه تا 45 و بگره زیاتریش ئەڕوات. هەڵۆ زۆرتر له کاتی ڕاو کردندا پەلاماری پەلەوەره بچووکەکان ئەدات و هەروەها مشک و کەروێشک و ڕێوی و سمۆرەیش لەو ئاژەڵانەن، که لە لایەن هەڵۆکانی ناوچەی سەقز ڕاو دەکرێن. هەڵۆ هێلانەکەی له سەر لووتکەی کێوە سەر کەشەکان و داره بەرزەکان چێ دەکات و له لای خەڵکی ناوچەی سەقز وەکوو هێما و سیمبۆلی سەربەرز ژیان و سەر دانەنەواندن چاوی لێدەکرێت و ئەم ڕوانینه له شێعر و هۆنراوەی شاعیرانی ئەم دەڤەرەش ڕەنگی داوەتەوه و تەنانەت یەکێک له سەرەکیترین مەیدانەکانی نێو شاری سەقز به نێوی فەلەکەی هەڵۆ ناونراوه و هەڵۆ به کردەوه بوەته هێما و سیمبۆلی شاری سەقز و له هەر شوێنێکی کوردستان نێوی هەڵۆ دەبیسترێت، بێ ئیختیارخەڵکی ئەو جێگایه، نێوی سەقز و دانیشتوانی ئەم شارەیان بیر دەکەوێتەوه.
کەو‌
ئاژەڵ‌‌ قاسپەی کەوی کوێستانانی سەقز له مێژه وێردی سەر زمانی پیر و لاوی ئەم دەڤەرەیه وبۆته هەوێنی عەشق و خۆشەویستی و وەک مۆسیقای دڵنشین، دڵ و ناخی دڵداران و عاشقان ئەهەژێنێت. کەو یەکێک لەو پەلەوەره جوان و بەنێو بانگانەی ناوچەی سەقزه که نه تەنها له شاخ و پێدەشتەکانی ئەم ناوچه بەڵکوو له ماڵ و مەنزڵی بەشێکی بەرچاوی خەڵکی شار ودێهات، بەدی دەکرێت و قاسپە قاسپەی کەوی کوێستانان تێکەڵ به قاسپەی کەوی بەندی قەفەسی شار و لادێکان بوه و ئەم پەلەوەرەی کردوەته هاوڕێێک بۆ دانیشتوانی ناوچه. هەر چەند ناوەندی هەواڵنێری سەقز به تەواوی دژی ڕاوکردن و له نێو بردنی ئاژەڵانی ناوچەکەمانه و هەوڵ ئەدات کولتووری خۆشەویستی و پاراستنی ئاژەڵ لەم ناوچەدا پەره پێبدات، بەڵام ئەوەیش ناشارینەوه که زستانان، ڕاوه کەو دەبێته یەکێک له گرینگترین سەرقاڵیەکانی ڕاوچیان و مەنجەڵ و مەتبەخ و سفرەی بەشێکی بەرچاو له دانیشتوانی ناوچەی سەقز به گۆشتی کەو دەڕازێتەوه و بۆنی کەوی برژاو تەماح وەبەر هەموو کەس ئەنێت.

⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок , чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Источники
[1] ⚫ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ناوەندی هەواڵنێری سەقز

⁉️ Свойства элементов
🏷️ Группа: 📖 Статьи
🏳️ Язык статьи: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 Города: ⚪ Saqiz
📙 книга: 🌏 География

⁉️ Technical Metadata
✨ Параметр Качество: 74% ✔️
74%
✖️
 30%-39%
Нежелательный👎
✖️
 40%-49%
Нежелательный
✖️
 50%-59%
Плохо
✔️
 60%-69%
Средний
✔️
 70%-79%
Очень хорошо
✔️
 80%-89%
Очень хорошо👍
✔️
 90%-99%
Отлично👏
74%
✔️
Добавил (Manu Berzincî) на Apr 24 2015 10:43AM
✍️ Этот пункт недавно дополнено (Hawrê Baxewan) на: Apr 24 2015 10:49AM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Этот пункт в соответствии с Kurdipedia в 📏 Стандарты не доведен до конца !
👁 Этот пункт был просмотрен раз 4,591

📚 Attached files - Version
Тип Version 💾📖🕒📅 👫 Редактирование имени
📷 Фото файл 1.0.120 KB Apr 24 2015 10:43AMManu Berzincî
📚 библиотека
  📖 книга посвящается свет...
  📖 Письменные памятники В...
  📖 ОЧЕРКИ СРЕДНЕВЕКОВОЙ К...
  📖 КУРДСКО-РУССКИЙ СЛОВАРЬ 2
  📖 Больше...


📅 Хронология событий
  🗓️ 07-03-2021
  🗓️ 06-03-2021
  🗓️ 05-03-2021
  🗓️ 04-03-2021
  🗓️ 03-03-2021
  🗓️ 02-03-2021
  🗓️ 01-03-2021


💳 поддержка
👫 Kurdipedia членов
💬 Ваше мнение
⭐ Пользователь коллекций
📊 Статистика Статьи 381,132
Изображения 61,883
Книги 11,707
Похожие файлы 49,304
📼 Video 182
🗄 Источники 15,930
📌 Actual
نۆڤی کوردستان
واتە کوردستانی نوێ بە زمانی روسی.
ئەو رۆژنامەیە بەزمانی روسی لە سەرەتا چەند ژمارەیەکی لەشاری سانکت پیترسبوورگ لە روسیا بڵاوبۆتەوە و دواتر ژمارەکانی تری لەشاری مۆسکۆ چاپ و بڵاوبوونەتەوە و نزیکەی هەمووی بەسەر یەکەوە (48) ژمارەی لێ دەرچووە.
نۆڤی کوردستان
Турецкие солдаты и курдские женщины и дети. Утверждают, что все эти курды были убиты после фотографирования.
К 40-м годам XX века все традиционное курдское сопротивление было окончательно подавлено. С 1938 года курды стали описываться исключительно как «горные турки». Курдская элита была либо уничтожена, либо изгнана, либо переселена на запад Турции. Те же беи и шейхи что остались, замкнулись в себе и больше не пытались бунтовать. Примечательно, что несмотря на войны, резню и депортации, курдское население постоянно росло. Демографический баланс постоянно смещался в пользу все большего процента курдско
Турецкие солдаты и курдские женщины и дети. Утверждают, что все эти курды были убиты после фотографирования.
Маргарита Борисовна Руденко
кандидат филологических наук
(09-10-1926 — 25-07-1976)
Имя Маргариты-Сэды Борисовны Руденко широко известно в отечественном и зарубежном востоковедении. Обладая ярким талантом, неиссякаемой энергией и темпераментом, неистощимой работоспособностью, безграничной преданностью науке, она за свою короткую жизнь успела сделать столько, что кажется непосильным осуществить одному человеку. Она создала новое направление в курдоведении – изучение курдской средневековой литературы по рукописным памятник
Маргарита Борисовна Руденко
Письменные памятники Востока
Рукопись «Курдско-французский разговорник» («Курдские диалоги») из собрания русского ученого, консула в Эрзуруме (Турция) в середине XIX в. А. Д. Жабы, датируемая 1880 г., была передана в Ленинградское отделение Института востоковедения (ныне — ИВР РАН) в мае 1952 г. проф. В. Ф. Минорским. Авторами диалогов являются курдский ученый XIX в. Мела Махмуд Баязиди и двое неизвестных курдских поэтов. В статье рассматриваются история создания этой рукописи, а также отраженные в ней сюжеты: обряды (сваде
Письменные памятники Востока
КУРДИСТАНСКИЕ ЕВРЕИ
Авторы: М. А. Членов
КУРДИСТАНСКИЕ ЕВРЕИ (курдские евреи,
ассирийские евреи, лахлухи; самоназвания:
хозайе, худайе – евреи; таргум, аншей таргум –
люди арамейского перевода Торы; в Израиле
курдим – курды), этнич. группа евреев. Жили в
Курдистане на севере и северо-востоке Ирака,
юго-востоке Турции и северо-западе Ирана:
собственно К. е. – в районе городов Эрбиль и
Заху; барзани – в ср. течении р. Большой Заб; лахлухи – около оз. Урмия; хулаула – на
зап. склонах гор Загрос (Сенендедж, С
КУРДИСТАНСКИЕ ЕВРЕИ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Время создания страницы: 0,249 секунд!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574