🏠 Start
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Kontakt
ℹ️Om!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Mer
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Om!|Bibliotek|📅
🔀 Tilfeldig element!
❓ Hjelp
📏 Vilkår for bruk
🔎 Avansert søk
➕ Send
🔧 Verktøy
🏁 Språk
🔑 Min konto
✚ Nytt element
📕 Det som var vanskelig å leve med
Det som var vanskelig å leve med
En kurders beretning Om krig og tortur
Abdusamet Yigit
📕 Det som var vanskelig å leve med
📝 Les bøker-unngå angst og stress
Hei alle kjære medborgere både i Kurdistan og i Norge.
Som dere alle vet at utbruddet av viruset Covid-19, også kjent som Corona har ført til angst, stress og enkelte steder panikk blant befolkningen
📝 Les bøker-unngå angst og stress
📕 Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Masteroppgave i helsefag
Odd Edvardsen
Avdeling for sykepleie og helsefag (ASH)
Institutt for klinisk medisin
Universitetet i Tromsø
September 2006
📕 Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
📕 Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
📕 Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
📕 Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
📕 Bibliotek
68 i Kjølvannet Av Den Iran...
📊 27 کەس لە هەولێر خۆیان دەکوژن | Gruppe: Statistikk og undersøkelser | Artikler språk: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Ranking element
⭐⭐⭐⭐⭐ Utmerket
⭐⭐⭐⭐ Veldig bra
⭐⭐⭐ Gjennomsnittlig
⭐⭐ Dårlig
⭐ Dårlig
☰ Mer
⭐ Legg til i mine samlinger
💬 Skriv din kommentar om dette elementet!

✍️ Elementer historie
🏷️ Metadata
RSS

📷 Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
🔎 Søk i Google for valgt element!
✍️✍️ Oppdater denne artikkelen!
👁️‍🗨️
27 کەس لە هەولێر خۆیان دەکوژن
📊 Statistikk og undersøkelser

ئەگەر ئەو کارەساتە بەمشێوەیە بەردەوام بێت تاوەکو کۆتایی ساڵ، رەنگە ئەمساڵ بە ساڵی خۆکوشتن نێوببرێت لەشاری هەولێر.
ئامارێکی پۆلیس دەریدەخات تەنیا لە ماوەی 3 مانگ و نیوی ئەمساڵدا 27 کەس لە سنووری پارێزگای هەولێر خۆیان کوشتووە. پۆلیس دەڵێت ژمارەکە "زۆر زۆرە". کۆمەڵناسێکیش دراما دۆبلاژکراوەکان بەهۆکار دەزانێت.
بەپێی ئامارێکی پۆلیسی هەولێر، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 17ی نیسان، 27 کەس (15 نێر و 12 مێ‌) بە رێگەی جۆراوجۆری وەکو (تەقە لەخۆکردن، خۆخنکاندن و خۆسووتاندن) خۆیان لەناوبردووە. ئامارەکە، پۆلیسی هەولێری تووشی شۆک کردووە کە دەڵێن هیچ ساڵێک هێندەی ئەمساڵ حاڵەتەکانی خۆکوشتن زۆر نەبوون.
کاروان خۆشناو، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە (رووداو)ی گوت "ئەو کەسانەی پەنایان بۆ خۆکوشتن بردووە، زۆربەیان گەنجن. بەشێکی زۆری هۆکارەکەشی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێو خێزانەکانیان دەگەڕێتەوە".
رووداوی خۆخنکاندنی کچێکی تەمەن 11 ساڵ لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر لە هەفتەی رابردوودا، کاریگەرترین رووداوی نێو 27 رووداوەکەیە.
رائید کاروان گوتی "ئەو رووداوە زۆر کاریگەر و سەرنجڕاکێش بوو بەلامانەوە، بۆچی کچێک لەو تەمەنەدا و بەو شێوەیە بیر لەخۆکوشتن بکاتەوە".
بۆ هۆکاری خۆکوشتنی کەسانی لەو تەمەنە، گوتەبێژەکەی پۆلیسی هەولێر پێیوایە هۆکاری سەرەکی ئەو دراما دۆبلاژکراوانەن کە لە کەناڵە ناوخۆیی و ئاسمانییەکانی کوردستانەوە پەخش دەکرێن.
نزیکەی 50 کەناڵی ناوخۆیی لە شاری هەولێر هەن و زۆربەشیان شەوانە درامای دۆبلاژکراو بڵاودەکەنەوە، تەنانەت کەناڵیان تێدایە شەوانە چوار درامای دۆبلاژکراو بڵاودەکاتەوە. هەندێکیشیان تایبەتن بە فیلم و دراما.
کازم زرار مامۆستای بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی سەڵاحەدین، سەیرکردنی بەردەوامی خەڵکی کوردستان بۆ ئەو درامایانە بەهۆکارێک دەبینێ بۆ دووبارەکردنەوەی ئەو رەفتارانە.
ماوەی زیاتر لەساڵێکە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانێکی قورسی دارایی بووەتەوە، بەتایبەتیش ئەو کەسانەی فەرمانبەران و سەرچاوەی ژیانیان، مووچەکانیانە. هەروەها ئەو کەسانەش کە لەبازاڕدا کار دەکەن و ئیشیان کز بووە.
رائید کاروان و کازم زرار قەیرانی دارایی بەهۆکارێکی سەرەکی دەبینن بۆ دروستبوونی فشاری دەروونی لەسەر ئەو کەسانەی خۆیان دەکوژن.
مامۆستا کازم دەڵێ "لەبەرئەوەی ساڵانی رابردوو خەڵک بەخۆشی دەژیان، بەڵام ئێستا تووشی قەیرانی دارایی بوون و ناتوانن وەک پێشتر خواستەکانیان پڕ بکەنەوە، پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن".
هەرچەندە ئەو کۆمەڵناسە دەڵێت قەیرانی دارایی یەکێک لە هۆکارەکانی خۆکوشتنە، بەڵام لە نێو ئەوانەی لە شاری هەولێر خۆیان کوشتووە، ئەفسەری تێدایە بە پلەی لیوا و نەقیب کە بە بەراورد بەو پۆلیس و پێشمەرگانەی پلەیان نییە، باری ئابوورییان زۆر باشترە.
زۆرجار ئەو کەسانەی خۆیان دەکوژن وا بیر دەکەنەوە کە بە خۆکوشتن کێشەکانیان چارەسەر دەبێ، بەڵام وەک کاروان خۆشناو دەڵێت، ئەو کەسانە دوای خۆیان چەندین گرفتی دیکە بۆ کەسوکاریان جێدێڵن "کەسێک خۆی دەکوژێ وا هەست دەکات کێشەکەی کۆتایی دێ، بەڵام نازانێ کێشەکانی دوای خۆکوشتنی گەورەترن، بۆیە دەڵێم خۆکوشتن چارەسەر نییە".
مامۆستا زرار باسی هۆکارەکانی دیکەی خۆکوشتن دەکات و دەڵێت "هەندێک لەوانەی خۆیان دەکوژن لە تەمەنێکی زوودا هاوسەرگیرییان کردووە، بەڵام کاتێک تووشی کێشە دەبن و چارەسەریان لا نییە، پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن". هەروەها دەڵێت "زۆرجار کەسوکار رێگە بە گەنجان نادەن بە خواستی خۆیان شوو بکەن، بۆیە ئەو کەسە کە هیچ چارەیەکی نامێنێ پەنا بۆ خۆکوشتن دەبات".
- 24-04-2015

⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Kilder
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو

⁉️ Elementer Eiendom
🏳️ Artikler språk: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 Byer: ♖ Erbil
🗺 Provinsen: ⬇️ Sør- Kurdistan
📈 Type statistikk: 👪 Sosial

⁉️ Technical Metadata
✨ Element Kvalitet: 66% ✔️
66%
✖️
 30%-39%
Dårlig👎
✖️
 40%-49%
Dårlig
✖️
 50%-59%
Dårlig
✔️
 60%-69%
Gjennomsnittlig
✔️
 70%-79%
Veldig bra
✔️
 80%-89%
Veldig bra👍
✔️
 90%-99%
Utmerket👏
66%
✔️
Lagt inn av (Hawrê Baxewan) på Apr 24 2015 9:10AM
✍️ Dette elementet nylig oppdatert av (Hawrê Baxewan) på : Apr 24 2015 9:11AM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Dette elementet i henhold til Kurdipedia er 📏 Standards ikke er ferdig ennå!
👁 Dette produktet har blitt sett 5,751 ganger

📚 Bibliotek
  📖 Min drøm om Kurdistan ...
  📖 Et nettverk av førsteh...
  📖 Voksne kurdiske innvan...
  📖 Mer...


📅 Kronologi av hendelser
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021


💳 Donere
👫 Kurdipedia medlemmer
💬 Dine tilbakemeldinger
⭐ Bruker samlinger
📊 Statistikk Artikler 380,044
Bilder 61,373
Bøker 11,538
Relaterte filer 48,232
📼 Video 182
🗄 Kilder 15,841
📌 Actual
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
av Tove Bjørneset (redaktør), Nizar Hirori (redaktør), Bewar Kareem (redaktør) og Ramin Darisiro (redaktør).
Utdanningsdirektoratet 2007 Innbundet
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Gerd Manne, Gölin Kaurin Nilsen
Multi - flera språk, 2013
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Gölin Kaurin Nilsen, Jorunn Fjeld
Multi - flera språk, 2009
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
68 i Kjølvannet Av Den Iranske Revolusjon
Soran Karbasian
2013
ISBN 978-82-300-1068-6
68 i Kjølvannet Av Den Iranske Revolusjon

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Page generasjonstid : 0,578 andre!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574