图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,212
图片 105,527
书籍 19,120
相关文件 96,177
Video 1,299
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پەیامی ئایار، پەیامی چینی کرێکارە بۆ ئاڵوگۆڕپێدانی شۆڕشگێرانەو ڕزگاری کۆمەڵگای بەشەری!
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیامی ئایار، پەیامی چینی کرێکارە بۆ ئاڵوگۆڕپێدانی شۆڕشگێرانەو ڕزگاری کۆمەڵگای بەشەری!
库尔德文件

پەیامی ئایار، پەیامی چینی کرێکارە بۆ ئاڵوگۆڕپێدانی شۆڕشگێرانەو ڕزگاری کۆمەڵگای بەشەری!
库尔德文件

یەکی ئایار ڕۆژی یەکیەتی و هاوخەباتی ئەنتەرناسیونالیستی چینی کرێکار بەڕێوەیە. کرێکارانی جیهان لەدەورەیەکدا بەرەو پیری ئەم ڕۆژە دەڕۆن کەچینی بۆرژوازی و دەوڵەتە ڕەنگاوڕەنگەکانی کۆمەڵگای بەشەریان لەنێو تاریکستانێکدا ڕاگرتووە. ململانێی هێزە ئیمپریالیستەکان لەسەر دابەشکردنەوەی دونیا و هەوڵەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەی بازاڕی سەرمایەداری، دونیایان دوچاری نائەمنی و نەهامەتی گەورە کردووە. ئەمڕۆ بەهەڵدانەوەی لاپەڕەی هەر ڕۆژنامەو چاولێکردن لەشاشەی هەر تەلەفزیۆنێک، هەواڵ و تابلۆی جەنگ و ئینسان کوژی بەکۆمەڵ، وێران کاری و ئاوارەیی ملێۆنی، دەستدرێژی بۆسەر ژنان و منالان و بازاڕی کۆیلە فرۆشی، کارنامەی وەحشیگەری هێزو ئەحزابی قەومی و فاشیستی و ئیسلامی دەبینین و دەبیستین، کەچۆن بەربونەتە گیان و ژیانی کۆمەڵگای بەشەری. لەلایەکی تریشەوە درێژەکێشانی قەیرانی ئابوری، سیاسەتی برسیکردن و لێگرتنەوەی ئابوری و خزمەتگوزاریەکان، بۆتە چەکێک بەدەست چینی بۆرژوازی و دەوڵەتانی سەرمایەداریەوە و ئاستێکی بێوێنەیان لەهەژاری و فەلاکەت و بێکاری بەسەر چینی کرێکارو کۆمەڵگادا داسەپاندووە، بەم جۆرەش توانیویانە ژێانێکی پڕ لەدەردومەینەتی و نائارام بەسەر بەشەریەتدا داسەپێنن و کۆمەڵگا بۆدواوە بگێڕنەوە. هەمو ئەمانەش بەخاتری هەڵکشانی قازانجی سەرمایە و داهاتی دەوڵەتان و کۆمپنیاکانە.
لەکوردستان چینی بۆرژوازی و حکومەتی هاوبەشی حزبە قەومی و ئیسلامیەکان، لەیەکساڵی ڕابردوودا، نەک هەر فشارێکی هەمەلایەنەیان بۆ سەر کرێکاران و زەحمەتکێشان بەڕی خستووە و شانی خۆیان لەبەرپرسیارێتی بەرامبەر بەژیان و گوزەرانی خەڵک خاڵی کردۆتەوە، بگرە سەراپای کۆمەلگای کوردستانیان لە نێو تونێلێکی تاریک لە گێژاوی سیاسی و قیرانی ئابوریدا ڕاگرتوە. مونافەسەی ئەم حزبانە لەسەر دابەشکردنی دەسەلات و سامانی کۆمەڵگا و هەڵخستنی دۆخی لەبار لەبەردەم بازاڕی سەرمایەداران و کۆمپانیا ئابوری و بازرکانیەکاندا، ئاستی ژیان و گوزەرانی خەڵکی سپاردەوە بەنائارامی و کێشمەکێشی دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەکەو پەرەگرتنی فاشیزمی ئیسلامی و هەژرای و بێکاری و سەرکوتگەری بێ‌وێنە. حزبە بۆرژوا دەسەڵاتدارەکانی کوردستان، لەرێزی پێشەوەیاندا مەسعود بەرزانی و حزبەکەی کاتێک کە وەلانانی مالیکیان کردبوە ڕێگایەک بۆ بەدەست هێنانی ئیمتیازات و پلەو پایە لەحکومەتی عیراق و گەرمکردنی بازاڕی نەوت و وەرگرتنی بودجە، لەلایەکی ترەوە لەبەرەی ناسیونالیزمی عەرەبی و دەستەو تاقمە تیرۆریستی سونیەکان ڕاوەستان و پشتیوانیان لێ کردن، لەهەمان کاتدا دەستی ئینسان کوژی داعشیان بۆ سەر خەڵکی شارەکانی ناوەراست ڕاکێشاو پەلامارە خوێناویەکانی ئەم تاقمە خوێنخۆرەیان بە"فرسەتی زێڕین بۆ کورد" و"سەربەخۆیی و جێبەجێ بونی مادەی 140" بانگەواز دەکرد. کاتێکێش کەعەبادی هاتە سەر حوکم، ئەوان دەستیان لەهەموو ئەم بانگەشانە هەڵگرت و لەسەروو بریار و ئیرادەی خەڵکی کوردستانەوە درێژەیان دایەوە بەهەمان سیاسەتی لکاندنەوەی کوردستان بەدەوڵەتی عێراقەوە. وەختێکیش داعش پەلامارەکانی بۆسەر کوردستان وەرچەرخاند، شەڕی داعش کرا بەبەهانەیەک بۆ نەدانی موچەو ڕاگرتنی پڕۆژە ئابوریەکان و بێکارکردن و زیادکردنی هەژاری و توندکردنەوەی سەرکوت و کۆنەپەرستی.
کرێکارانی کوردستان بەدرێژایی دەسەڵاتی بۆرژوازی کورد و حزبەکانی بەردەوام لەبێمافی و هەلومەرجی سەختی کارو کەمی کرێ و سەعاتکاری زۆردا ڕەنجی کێشاوە و ساڵانە ژمارەیەکیان بونەتە قوربانی ڕوداوەکانی شوێنیکار. کارکردن بەپاشماوە قانونیەکانی ڕژێمی بەعس و نەبوونی یاسایەکی کار لەکوردستان، هەلومەرجی کارو ژیانی ئەم چینەی سپاردووە بەبازاڕی سەرمایە و خاوەن کۆمپانیاکان و ئاوەلا بوونی دەستیان لەچەوسانەوەی بێسنوری کڕیکاراندا. بەم جۆرەش کارنامەی دەسەڵات و سیستەمێک کەبۆرژوازی کورد و حزبەکانی بەسەر سەری خەڵکەوە ڕایان گرتووە، بەڕۆشنی ئەوەی سەڵماندووە کەدژایەتی هەیە لەگەڵ ئازادی و بژێوی زۆرێنەی خەڵکی کوردستانداو تەبایە لەگەڵ چینی سەرمایەدارو دەوڵەمانداندا.
هەموو ئەو ڕاستیانەی سەرەوە دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە چینی بۆرژوازی و دەسەڵاتەکەی چ لەکوردستان و چ لەجیهاندایە، هیچ ڕێگاچارەیەکیان لە بەرنامەدانیە بۆ باشکردنی ژیان و چارەسەری کێشە ئینسانیەکانی ئەم سەردەمە، هاوکات ئەم دۆخە چینی کرێکار و جەماوەری بەشمەینەت و ئازادیخوازان بانگەواز دەکات بۆ بەکردەوە دەرهێنانی ئاڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی وبەرپاکردنی شۆڕشی کرێکاری. بەواتایەکی تر درێژەکێشانی کۆیلەیەتی ئابوری و نایەکسانی و ستەم و چەوسانەوەو جەنگ و ماڵوێرانی و برسێتی وهەزارویەک دەردو مەینەتی تر بەسەر کۆمەڵگای بەشەری ئەمڕۆدا، ڕیشەکەی لەتوانای ئابوری و میلیتاریستی و سیاسی و ئایدیۆلۆژی، چینی بۆرژوازیو دەسەلاتەکەیدا نییە، بەڵکو لەپەرتەوازەیی و ناڕێکخراوبوونی حزبی و جەماوەری چینی کڕێکارو زەحمەتکێش و کۆنەبونەوەیاندایە لەژێر ئالای شۆڕشگێرانەی کۆمۆنیستی و چیانەیتی خۆیاندا. لەناهۆشیاری چیانیەتی و پەیبردن بەتوانای خۆیان و هێزی یەکگرتویاندایە. شۆرش و ڕاپەڕینەکانی دونیای عەرەب، مانگرتن و ناڕەزایەتیە جەماوەری و کرێکاریەکان لەوڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا، هەمویان ئەوە دەرسەیان دەیان جار سەلماندۆتەوە کەجەمارە توانای پشت لەعەرزدانی دەسەڵاتی هەیە، بەڵام سەرکەوتن و لەدەست گرتنی چارەنوسی کۆمەڵگا، هاتنەمەیدانی چینی کرێکارو ڕیزی یەکگرتوو هۆشیار وڕێکخراوی دەوێ.
هاوڕێیانی کرێکار!
یەکی ئایار ڕۆژی یەکیەتی و ناڕەزایەتیە بەرووی نیزامی سەرمایەداریدا، ڕۆژی هەڵبڕینی ئاڵای ئازادی و ڕزگاری بەشەریەت و هەویەتی چینایەتی و ئەنتەرناسیونالیستی چینی کرێکارە. ڕۆژی ڕاگرتنی چەرخەکانی بەرهەم هێنان و خستنەڕووی داخوازیەکانمانە لەڕاستای باشکردنی هەلومەرجی کارو باش بژێوی و جێگیرکردنی ئازادیەکانمان. ڕۆژی ناکام کردنەوەی دەوری سەندیکاکانی سەربەدەسەڵات و توندکردنەوەی هەوڵەکانمانە بۆ سازدانی کۆبوونەوە گشتی ودانانی بەردی بناغەی ڕێکخراوە کڕێکاریەکان و پەرەدانە بەئەڵقە کڕێکاریەکانمان، لەتەوای ناوەندەکانی کارو گەڕەکە کرێکاری و زەحمەتکێشەکاندا.ڕۆژی برنەسەری ئاستی یەکیەتی کۆمۆنیستە کڕێکاریەکان و حزبیەتی چینی کڕێکار و دەخاڵەتگەری هەرچی زیاترمانە لەخەبات و نارەزایەتیەکانی ئێستای کۆمەڵگای کوردستاندا.لەیەک ووتەدا پەیامی ئایار، پەیامی چینی کرێکارە بۆ ئاڵوگۆڕپێدانی شۆڕشگێرانەو ڕزگاری کۆمەڵگای بەشەری و هەڵگرتنی هەنگاوەکانی ئەم ئەرکەیە. دەبا ئایاری ئەمساڵ هەرچی زیاتر لەڕێگای سازدانی مەراسیمە سەربەخۆکانی خۆمان و بەرینکردنەوەی کوڕو کۆمەڵ و کۆبونەوە گشتیەکانمانەوە هەرچی زیاتر شکۆدارکەین.
بژی ئایار ڕۆژی جیهانی و هاوخەباتی کرێکاران!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
21-04-2015
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,083
HashTag
来源
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 21-04-2015 (9 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 86%
86%
添加( هاوڕێ باخەوان 23-04-2015
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2022
URL
此产品已被浏览4,083
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,212
图片 105,527
书籍 19,120
相关文件 96,177
Video 1,299
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!