Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
قادر جەمیل پاشا
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حامید
📝 راگەیەندراوی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ هێزە کوردستانییەکان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
راگەیەندراوی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ هێزە کوردستانییەکان
📝 بەڵگەنامەکان

بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سەرۆک رۆژی دووشەممە 20ـی 4ـی 2015 لە سەلاحەدین بە مەبەستی ڕاگۆڕینەوە و بەدواداچوون و شێکردنەوەی پرسە هەنوکەییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هێزە کوردستانییەکان بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی تاوتوێکردن و ئاڵۆگۆڕکردنی بیروڕا بوو لەبارەی شەڕی تیرۆریستانی داعش و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە و هەروەها بارودۆخی سیاسیی کوردستان و عێراق و سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆک بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەروەها ئامانج و ناوەڕۆکی نامەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ پارلەمان و حکوومەت و لایەنە سیاسییەکان و خستنەڕووی بۆچوونی لایەنەکان لەبارەی دەستوور و پرسی سەرۆکایەتیی.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێم ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی لە دوایین ڕەوشی بەرەکانی شەڕ و بارودۆخی مەیدانیی بەرەکان و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە و دۆخی ناوچە ئازادکراوەکان ئاگادار کردەوە. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی ئەو نامەیەی کرد کە ئاراستەی پارلەمان و حکوومەت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی کردبوو و ئەوەی خستەڕوو کە ئەم نامەیە ئاراستەی هەموو لایەک و هەموو تاکێکی کورد کراوە و داوایشی کرد کە هەموو لایەنەکان کار بۆ ئەوە بکەن کە لە ڕاگەیاندنەکاندا بانگەشە بۆ گرژی و پەرتەوازەیی نەکرێت. هەروەها بۆچوونی خۆی لە بارەی پرسی دەستوور و سەرۆکایەتی بۆ لایەنە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە شیکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە بەر لە دووساڵ لە نامەیەکدا داوای لە سەرۆکایەتیی پارلەمان و لایەنەکان کردبوو کە بە زووترین کات لەسەر مەسەلەی دەستوور و ئالیەتی هەڵبژاردنی سەرۆک بگەنە ئەنجامێک و ئێستایش با پارلەمان و لایەنەکان بگەنە چارەسەر و دەستوور بگەینرێتە قۆناغی ڕاپرسی. سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوایشی کرد دەستوور بۆ گەل و وڵاتە و پێویستە بە گیانێکی نیشتیمانی و دوور لە موزایەدات چارەسەر بکرێت و پەیوەست بە مەسەلەی سەرۆکایەتی ئەوەی باس کرد کە بابەتەکە لای لایەنە سیاسییەکانە و با پێکەوە بگەنە ڕێککەوتن و بڕیار لەسەر مەسەلەی سەرۆکایەتی بدەن. دواتریش داوای لە ئامادەبووان کرد کە سەرنج و پێشنیارکانی خۆیان لەبارەی شەڕی داعش و ئازادکردنی موسل و ئەجێندای سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم و پرسە هەنووکەییەکانی هەرێم و مەسەلەی دەستوور و سەرۆکایەتیی هەرێم بخەنە ڕوو. دوای گفتوگۆیەکی تیروتەسەل لایەنە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکە بەم
ئەنجامانەی خوارەوە گەییشتن:
یەکەم: بەشداربووانی کۆبوونەوەکە قوربانیدان و گیانفیدایی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بۆ پاراستنی خاک و ژیانی هاووڵاتیان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان بەرز نرخاند و جەختیان لە پاڵپشتیکردنی بەردەوامی هێزی پێشمەرگە و یەکخستن و بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی پێشمەرگە و هەروەها باشترکردنی باری گوزەرانی پێشمەرگە قارەمانەکان کردەوە. هەروەها بەشداربووانی کۆبوونەوەکە هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمیان لە سەرپەرشتیکردن و ئامادەبوونی لە بەرەکانی شەڕ و پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بەرز نرخاند و سوپاسی هێزی هاوپەیمانان و دۆستانی گەلی کوردستانیان کرد کە هاوکاریی سەربازییان پێشکەشی گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگە کردووە.
دووەم: کۆبوونەوەکە وێڕای لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی هەستیار و چارەنووسساز کە کوردستان و عێراق و ناوچەکە پێیدا تێدەپەێت، جەختی لە پاراستنی یەکڕیزیی هێزە لایەنە سیاسییەکان کردەوە وەک زامنێک بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکان و هەروەها لایەنە سیاسییەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە تەئکیدیشیان لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان کردەوە و پاڵپشتیی خۆیشیان بۆ هەموو ئەو هەنگاوانە نیشاندا کە بە ئاراستەی مسۆگەرکردنی مافەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکان و پێشڤەچوونی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەنرێت. لە تەک ئەوەیشدا بە پێویستیان زانی هەوڵەکانی لایەنە سیاسییەکان و دامودەزگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چاکسازی و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان چڕتر بکرێتەوە.
سێیەم: بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە بەردەوامی گفتوگۆ و باشترکردنی پەیوەندییەکان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و هەروەها فراوانکردنی پەیوەندیی دۆستانە و هاوسەنگ لەگەڵ دراوسێکان کردەوە و ئەوەیان دووپاتکردەوە کە هەرێمی کوردستان هۆکاری سەقامگیری و بووژانەوەی ناوچەکە و ئاشتی و چارەکردنی کێشە و گرفتەکان دەبێت.
چوارەم: بەشداربووانی کۆبوونەوەکە پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ سەرۆکی هەرێم و شاندە یاوەرەکەی بۆ ئەمەریکا ڕاگەیاند و پێشنیار و بۆچوونەکانی خۆیان لەبارەی ئەجێندای ئەم سەردانە خستەڕوو.
پێنجەم: کۆبوونەوەکە وێڕای جەختکردنەوە لە پاراستنی سیادە و یەکپارچەیی خاکی هەرێمی کوردستان و کارکردن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی یەکخستنی هێزە چەکدارەکانی هەرێم لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەیشی دووپاتکردەوە کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان کار بۆ هێورکردنەوەی ڕاگەیاندنەکان و دوورخستنەوەی ئەم نەفەسە بکەن کە دژی ئاسوودەیی هاووڵاتیان و یەکڕیزی نیشتیمانییە. کۆبوونەوەکە ڕەفزی هەموو هەوڵ و بانگەشەیەکیشی کرد بۆ سەپاندنی بۆچوونێک کە لە دەرەوەی یاسا و سەروەری و تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستانە.
شەشەم: سەبارەت بە مەسەلەی دەستوور و سەرۆکایەتیی هەرێم لایەنەکان جەختیان لەوە کردەوە دەستوور و سەرۆکایەتیی هەرێم پرسێکی نیشتیمانییە و دەبێ هەموو لایەنەکان بە نەفەسێکی نیشتیمانی و دوور لە گرژی و موزایەداتی سیاسی و ئیعلامی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و دەرفەت بەو لیژنەیە بدرێت کە لە لایەن پارلەمانەوە بۆ تاوتوێکردنی دەستوور هەڵبژێردراوە و هەروەها پرسی سەرۆکایەتیش لە چوارچێوەی یاسا و کۆدەنگیی لایەنە سیاسییەکان چارەسەر بکرێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
کۆمەڵی ئیسلامی
حزبی سوسیالیستی کوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان
حزبی شیوعی کوردستان
حزبی زەحمەتکێشان
نوێنەری کوتلە تورکمانییەکانی پارلەمانی کوردستان
نوێنەری کوتلە مەسیحییەکانی کوردستان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️کۆبوونەوە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کۆسرەت رەسوڵ عەلی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 72% ✔️
72%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
72%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 20 2015 3:40PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 20 2015 3:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,302 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کر
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
قادر جەمیل پاشا
ساڵی 1891 لە ئامەد دایکبووە، چالاکی سیاسی بووە. لە 27-11-1973 لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.
قادر جەمیل پاشا
عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەرەتاوە چووەتە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراقەوە. ئەندامێکی چوست و چالاکی ئەو حیزبە بووە، بەتایبەتی لە ڕۆژە سەختەکاندا و بۆ تەنها ڕۆژێک دەستی لە خەبات هەڵنەگرتووە و میللەت و حیزبەکەی لە تەنگانەدا جێنەهێشتووە.
عەلی حامید، سەرەتای کار و پیشەکانی ژیانی بە کرێکاری دەستپێکردووە و بووەتە بەردتاش یاخود نەقاڕ و
عەلی حامید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574