ئیلام: قەیرانی دارایی 200 پیشەگەری بێکار کردووە
📊 ئامار و راپرسی
ئاژانسێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی نەبوون و کەمی بودجە لەشاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر لە 200 کرێکاری خاوەن پیشە لەکەرتە بەرهەمهێنەرەکاندا بێکاربوون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شاری ئیلام لە چەند حەفتەی رابردوودا لەگەڵ کەمی بودجە و پارە رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە، ئه و دۆخەش بێکار بوونی ژمارەیەک پیشەگەری لێکەوتووەتەوە.
لە ئەنجامی داخرانی سێ کەرت و کارگەی بەرهەمهێنەری ئه و شارەکە، زیاتر لە 200 کەس پیشەکانیان لە دەست دەدەن.
شارەزایانی بواری ئابووری له و باوەڕەدان، پشتیوانی نەکردنی دەوڵەت و هاوکاری نەکردنی بانکەکان دۆخێکی وای دروستکردووە کە کارگە بەرهەمهێنەرەکان بەره و داخران بچن.
- 20-04-2015