ئاژانسێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی نەبوون و کەمی بودجە لەشاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر لە 200 کرێکاری خاوەن پیشە لەکەرتە بەرهەمهێنەرەکاندا بێکاربوون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شاری ئیلام لە چەند حەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ کەمی بودجە و پارە ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە، ئه و دۆخەش بێکار بوونی ژمارەیەک پیشەگەری لێکەوتووەتەوە.
لە ئەنجامی داخرانی سێ کەرت و کارگەی بەرهەمهێنەری ئه و شارەکە، زیاتر لە 200 کەس پیشەکانیان لە دەست دەدەن.
شارەزایانی بواری ئابووری له و باوەڕەدان، پشتیوانی نەکردنی دەوڵەت و هاوکاری نەکردنی بانکەکان دۆخێکی وای دروستکردووە کە کارگە بەرهەمهێنەرەکان بەره و داخران بچن.
- 20-04-2015
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,955
Ваше мнение о предмете!