بە توندی تاوانە تیرۆرستییەکەی ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسان ڕسوا دەکەین کە لە شارۆچکەی عەنکاوە ئەنجام درا و تیایدا خەڵکانی سیڤیل کرانە ئامانج. ئەم تاوانە ترسنۆکانەی تیرۆریستان، وێڕای سەلماندنی دڕندەییان، هاوکات بەڵگەی شکستخواردن و داڕمانیانە بەرامبەر بە هێزی پێشمەرگە و خۆڕاگریی جەماوەری کوردستان. ئەم تاوانە وەک هەر تاوانێکی دیکەی تیرۆریستان، ورە و هێزی زیاترمان پێدەبەخشێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێکشاندنی بەرەی تیرۆر و تاریکی و لەگۆڕنانی خەونە دۆزەخییەکانیان.ا
لەگەڵ سەرەخۆشی و هاوخەمیمان بۆ کەسوکاری شەهیدە بێ تاوانەکانی ئەم تاوانە تیرۆریستییە، هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکانمان دەخوازین و دووپاتی دەکەینەوە کە تا سەرکەوتنی یەکجاری، لە ڕاونان و شکسپێهێنان و لەگۆڕنانی تیرۆرستان لە هەر کوێ بن بەردەوام دەبین.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
17-4-2015
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,868