🔓 ورود به سیستم
➕ ارسال
📁 بیشتر ...
🏠|📧|درباره!|کتابخانه|📅 25-08
🏠 صفحه اصلی|📧 تماس|💡 درباره!
|
📅 امروز 25-08 در تاریخ
📅کرونولوژیا از وقایع
📅 روزها
📆25-08-2019
📆24-08-2019
📆23-08-2019
📆22-08-2019
📆21-08-2019
📆20-08-2019
📆19-08-2019
📂 بیشتر ...
📅25 August
📝 اسناد
📊 آمار و نظرسنجی
✌️ شهدا
💚 انفال شدگان
☪ قربانی جنگ داعش
😞 ق. جنگ داخلی
👩 ق. تندرو
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 کمک های مالیبه ما کمک كورديپيديا بهتر ساخت. حتی کمک های مالی کوچک می تواند متفاوت باشد. ما نیاز به کمک مالی خود را برای دستیابی به تکنولوژی روز و سریع تر برای خدمات ما، برای ایجاد و ترویج سازمان كورديپيديا و استخدام کارکنان اختصاص داده شده به افزایش و بهبود محتوا، طراحی و عملیات روزانه از وب سایت ما.|📕 کتابخانهبزرگترین کتابخانه دیجیتال کردی - (10,349) کتاب|||
📝 پیام بهروز بوچانی: هویت من هویت انسانی است
زمانی که 6 سال پیش با یک قایقی فرسوده به جزیرەی کریسمس رسیدم، ماموران ادارە‌ی مهاجرت من را به دفتری فراخواندند، یکی از ماموران به گفت که ما شما را به کمپی در جزیرەی مانوس در قلب اقیانوس آرام تبعید میکنیم. به او گفتم که من یک نویسندەام، اما او تنها پوزخندی زد و بلافاصله به ماموران قوی هیکلی که آن‌جا بودند دستور داد من را ببرند.

من این تصویر را سال‌هاست که در ذهنم نگاه داشتەام، حتی زمانی که این رمان را مینوشتم و حتی همین الان که دارم این سخنرانی را مینویسم.
رفتار آن‌ها آشکارا تحقیرآمیز بود!
📝 پیام بهروز بوچانی: هویت من هویت انسانی است
🏷️ گروه: اسناد
پیام بهروز بوچانی: هویت من هویت انسانی است
برای کسب اطلاعات بیشتر و تصویر بزرگتر کلیک کنید!
📝 تصویب نامە: موضع ملی و میهنی در مورد مبارزات عفرین!
ما نمایندگان دەها حزب و تشکیلات کردستان، صدها روشنفکرو هنرمند و تحصیل کردەی دانشگاهی و شخصیت های مستقل و نمایندگان پارلمان کە خودرا صدای ملی و میهنی و مسئول مبارزات عفرین بشمار میآوریم، در کشور هلند جمع شدەایم و این پیام را بە اطلاع افکارعمومی شهروندان کردستان و جهان میرسانیم.حکومت ترکیە 51 روز پیش بە عفرین حملە کردە است. اهداف دولت ترکیە روشن است. ترکیە میخواهد کە شهروندان کردستان در میهن خودشان آزاد نبودە و همزمان سرزمینشان اشغال و مردمانش کماکان اسیرباشند. دولت ترکیە مخالف موجودیت ملت کرد و س
📝 تصویب نامە: موضع ملی و میهنی در مورد مبارزات عفرین!
🏷️ گروه: اسناد
تصویب نامە: موضع ملی و میهنی در مورد مبارزات عفرین!
برای کسب اطلاعات بیشتر و تصویر بزرگتر کلیک کنید!
📕 نوروز افسانە نیست؛ رویدادی است تاریخی
پژوهشی در مورد چگونگی پیدایش نوروز از زاویە تاریخی و زبانشناسی
فاضل اصولیان
سوئد 2018
📕 نوروز افسانە نیست؛ رویدادی است تاریخی
🏷️ گروه: کتابخانه
نوروز افسانە نیست؛ رویدادی است تاریخی
برای کسب اطلاعات بیشتر و تصویر بزرگتر کلیک کنید!
📝 سخنی در مورد اطلاعیە مشترک دو حزب سراسری ایرانی در رابطە با سفر مصطفی هجری دبیر کل حزب دمکرات کردستان ایران بەایالات متحدە امریکا
در پی تشکيل کنفرانسی بنام (اتحاد اپوزيسيون ايران) و متشکل از برخی چهره های احزب سیاسی ملت های جغرافیای سیاسی ایران در واشنگتن، و شرکت بخشی از احزاب سیاسی شرق کوردستان در این کنفرانس از جملە آقای مصطفی هجری دبیر کل حزب دمکرات کوردستان ایران (حدکا) و بنابر اظهارات ایشان بە دعوت رسمی (شورای روابط خارجی) در واشنگتن، که با (کمیسیون روابط خارجی کنگره آمریکا) سر و کار دارد، به این کشور سفر کردە بودە و در وزارت خارجه ی آمریکا دو دیدار جداگانه با مسئول (بخش ایران) و همچنین معاون (دموکراسی و حقوق بشر) در
📝 سخنی در مورد اطلاعیە مشترک دو حزب سراسری ایرانی در رابطە با سفر مصطفی هجری دبیر کل حزب دمکرات کردستان ایران بەایالات متحدە امریکا
🏷️ گروه: اسناد
سخنی در مورد اطلاعیە مشترک دو حزب سراسری ایرانی در رابطە با سفر مصطفی هجری دبیر کل حزب دمکرات کردستان ایران بەایالات متحدە امریکا
برای کسب اطلاعات بیشتر و تصویر بزرگتر کلیک کنید!
📊 مقالات 359,997 | عکس ها 54,443 | کتاب PDF 10,349 | فایل های مرتبط 33,315 | 📼 Video 148 | 🗄 منابع 11,850 |
👫 عومەر مەعروف بەرزنجی | 🏷️ گروه: شخصیتها | زبان مقاله: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ ارزیابی مقالە
1 رای 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ عالی
⭐⭐⭐ متوسط
⭐⭐ بد نیست
⭐ بد
تغییر در این آیتم

عومەر مەعروف بەرزنجی

ژیان و بەرهەمەکانی...
نووسەر کوڕی خوالێخۆشبوو (مەعروف ئەحمەد بەرزنجی 1905 – 04-05-1970) یە. باوکی یەکێک بووە لە خوێندەوارو رووە ناسراوەکانی بەرزنجە و هاوەڵ و دۆستی نزیکی -- شێخی نەمری بەردەقارەمان -- بووە، لە ساڵی 1946 دا لە ئاوایی بەرزنجە لە دایکبووە، سێ پۆلی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی – بەرزنجە – خوێندووە و دواتر بە ماڵەوە هاتوونەتە سلێمانی و چووەتە قوتابخانەی – مەڵکەندی – ئەو سەردەمە کە دەکەوتە گەڕەکی سابونکەران.
ساڵی 1965 بووە بەمامۆستاو لەچەندین قوتابخانەی دەرەوەو ناوەوەی سلێمانیدا وانەی زمانی ئینگلیزی وتووەتەوە، بۆنموونە:
ئیسکان، قەشان، ماوەت، گێڵدەرە، قەمچووغە، چەقژ، وێڵەدەر، کانی پانکە، مەولانا خالید، ناوەندی رۆژهەڵاتی کوران، ناوەندی بابانی ئێواران، ناوەندی پەیامی کچان، ناوەندی کوردستانی کچان، دواناوەندی بناری کچان، ناوەندی تووی مەلیکی کچان.
لە دەورو بەری شۆرشی چواردەی تەمووزی ساڵی 1958 دا دەستەیەک هاورێ و قوتابی بوون وەک شەهیدی قوتابیانی کوردستان – محەمەد سدیق عەبدولڕەحمان پێنجوێنی – و نەوشیروان مستەفا و قادر شەریفە کوردە و شەرەف محێدین و بەکر حسێن و بەختیار عەزیز فەرەج و بەهادین علی حسێن و عەلی توانا و ڕەوف حەسەن، ئەمانە پێکەوە بوونە هاورێی سیاسەت و هۆگری خوێندنەوەو نووسین و هاوەڵی کتێب، ئەمانە بێجگە لە بەختیار و ڕەوف هەموویان سەربە یەکیەتی قوتابیانی کوردستان بوون.
لە تەمەنێکی مناڵییەوە خوی داوەتە خوێندنەوە و نووسین، یەکەم بەرهەمی بڵاو کراوەی دەگەرێتەوە بۆ تەمەنی (13)
ساڵی و لە ژ 97 ی رۆژی 23 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1959 ی رۆژنامەی (پێشکەوتن) دا بڵاو کراوەتەوە کە لەو کاتەدا لە قۆناغی ناوەندیدا بووە، بابەتەکە بەبۆنەی سێیەم ساڵی کۆچی دوایی مەلیکی کوردستانەوە بووە.
لە ناو بنەماڵەیەکی خوێندەوار و دۆستی کتێبدا پێگەیشتووە، خوالێخۆشبووی باوکی و هەردوو براگەورەکەی (عەبدولقادر مەعروف بەرزنجی) و یاساناسی خوالێخۆشبوو (عوسمان مەعروف بەرزنجی) و مامۆستای خوالێخۆشبوو (محەمەدلاو محەمەد عەلی بەرزنجی) پورزای کە یەکێک بووە لە مامۆستا دەرکەوتووەکان و لە نووسەرانی گۆڤاری گەلاوێژ، دەوری دیارییان لە هاندان و رێنمایی کردنیدا بووە.
ساڵانی 1960 – 1961 جگە لە بڵاو کردنەوەی بابەتی ئەدەبی و سیاسی، دەورێکی سەرەکی بووە لە نووسین و بەریوەبردنی گۆشەی (قوتابیانی کوردستان) ی رۆژنامەی (دەنگی کورد) کە لەشاری بەغداد لە لایەن (عومەر جەلال حەوێزی) یەوە بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بڵاودەکرایەوە. لەو گۆشەیەدا کە بەناوی (ع. تینو) دەینوسی، چەندین بابەتی پەیوەندیداری سەبارەت بە خەبات و پێویستی بوونی (یەکێتی قوتابیانی کوردستان) بڵاو کردووەتەوە. تەنانەت لەکاتی بەستنی دووەم کۆنگرەی مامۆستایانی کورد لە شەقڵاوە کە لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی 15 ی ئابی ساڵی 1960 دا بەسترا، نووسەر یەکەم کەس بووە کە لە رۆژنامەی (دەنگی کورد) داو لە گۆشە تایبەتییەکەی (قوتابیانی کوردستان) داو بە ناونیشانی (کۆنگرەی مامۆستایانی کورد لە شەقلاوە و لەم کۆنگرەیەدا سەرنجێک)، داوای بەستنی کۆنگرەیەکی بۆقوتابیانی کوردستان کردووە و پێشنیارەکەیشی لەلایەن سەرکردایەتی ئەو سەردەمەوە پەسەند کراوە.
نووسەرلەساڵی 1959 بەدواوە لەم رۆژنامەو گۆڤارانەدا بەرهەمی بەزمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، بابەتەکانیشی بەزۆری سەبارەت بە لێکۆڵینەوە و رەخنەی ئەدەبییە وەک : (پێشکەوتن، هەتاو، ژین، دەنگی کورد، رۆژی نوێ، بروا، هیوای کوردستان، نووسەری کورد، رۆژی کوردستان، هەولێر، برایەتی، پاشکۆی عێراق، دەفتەری کوردەواری، بەیان، رۆشنبیری نوێ، بیری نوێ، کاژاو، مامۆستای کورد، کوردستانی نوێ، النور، التڕخی، العراق، گوڵان العربی).
نووسەر جگە لە ناوی راستەقینەی خۆی لە سەرەتاوە تائێستا بەم ناوانەیش بابەتی بڵاو کردووەتەوە : (ع. تینو، ئارام، خوێندەوارێک، ئاراس، ئاسۆ، ع. بەرزنجی)
ساڵی 1995 گۆشەیەکی تایبەتی بە ناونیشانی (بەڵگەی زیندوو) لە رۆژنامەی (کوردستانی نوێ) دا هەبووە، گۆشەکە رۆژانی دووشەممە و هەینی بڵاو دەکرایەوە، دوای سی و شەش ئەڵقە (فریاد رەواندزی) و هەندێکی تر بابەتەکەیان پێ هەزم نەدەکرا و (عیزەدین مستەفا رەسوڵ)یش بەردەوام لە گۆشەکەی دەخوێند، بەم پێیە گۆشەکە راگیرا و گۆشەیەکی مردوویان هێنایە شوێنی. (ساڵی 2010 بابەتەکانی ئەو گۆشەیە کۆکرانەوە و بەناونیشانی بەڵگەی زیندوو بە پێشەکییەکەوە و لە کتێبێکی تاییبەتیدا بڵاو کرایەوە).
لە ساڵی 2006داو بەبۆنەی یادی پەنجا ساڵەی کۆچی دوایی مەلیکی کوردستان و سەبارەت بە کتێبی (نوربەخشی) کۆی شیعرەکانی مەلیکی کوردستان شێخ مەحمودی بەرزنجی مەدالیای زێڕینی پێشکەشکراوە.
بیبلیۆگرافیای بەرهەمەکانی نووسەر
یەکەم : کتێبی چاپکراو
1 – لێکۆڵینەوە و بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی، لە چاپکراوەکانی کۆڕی زانیاری کورد، بەغداد، 1978
2 – لێکۆڵینەوەی هونەری یان هەڵبزارکاندن ؟ لە بڵاوکراوەکانی دەفتەری کوردەواری، چاپخانەی عەلا، بەغداد، 1978
(باسێکی رەخنەییە سەبارەت بە هەڵە و کەم و کووڕییەکانی کتێبی - چیرۆکی هونەری کوردی – حسێن عارف --)
3 – سەرجەمی بەرهەمەکانی مارف بەرزنجی شەهید، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو پێشەکی و پەراوێز، بە هاوکاری و کۆششی ئەندازیار سامان مارف بەرزنجی، چاپخانەی رۆشنبیری، هەولێر، 1993
4 – عوسمان مەعروف بەرزنجی، یاساناس و رۆشنبیر و مرۆڤ، سلێمانی، 1997، (کۆمەڵێ بابەتی جیاوازە بەبۆنەی کۆچی دوایی و چلەی عوسمان مەعروف بەرزنجی یەوە ئامادەکراوە
5 – مەحموودخانی دزڵی – شۆرشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان – بابەتێکی مێژووییە، چاپی یەکەم، سلێمانی 1997، چاپی دووەم، سلێمانی 2002
6 – برایم ئەحمەد لە کارە زانستی و ئەدەبییەکانی پرۆفیسۆر دکتور مارف خەزنەداردا، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، 2004
7 – گۆران و ئەدەبی ئینگلیزی، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، 2006
8- نوربەخشی، شیعرەکانی مەلیکی کوردستان شێخ مەحمودی بەرزنجی، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، 2006
9- برایم ئەحمەد، کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی، لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی خاک، سلێمانی، 2007
10 – فازیل موحەمەد عیرفان، کۆی بەرهەمە ئەدەبیەکانی، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، 2009
11- بەڵگەی زیندوو، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، 2010
دووەم : وەرگێران
1 – جوگرافیای ئابووری بۆ پۆلی شەشەمی ئەدەبی، بەهاوکاری مامۆستایان خەسرەو مستەفا و عەبدولکەریم شێخانی، بەغدا، 1983
2 – سەرەتاکانی کۆمەڵزانی و فەلسەفە بۆ پۆلی پێنجەمی ئەدەبی، بە هاوکاری دکتۆر ئیحسان فوئادو رەئوف حەسەن، بەغدا، 1990
سێیەم : بەرهەمی ناو رۆژنامەو گۆڤارەکان
نووسەر لە ساڵی 1959 بەدواوە چەندین بابەتی لێکۆڵینەوەو رەخنەی ئەدەبی و وتاری سیاسی و بابەتی مێژوویی و وتاری هەمەرەنگی لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بەزمانی کوردی و عەرەبی بڵاو کردووەتەوە، تۆمارکردنی هەموویان و پێشچاوخستنی بیبلیۆگرافیایەکی تەوا و لاپەرەیەکی زۆر دەگرێتەوە، بۆیە لێرەدا تەنیا چەپکێ لەو بابەتانە دەخەینە روو، دیارە ئەم کتێبەیش بە باشترین سەرچاوە دەزانین بۆ پاراستنی ئەم بیبلیۆگرافیایە:
1 – یادی سێ ساڵەی شێخ مەحمودی نەمر، ڕۆژنامەی پێشکەوتن، ژ 97، دووشەممە، 23 ی تشرینی دووەمی 1959.
2 – بۆ حەسەن تۆفیق، پێشکەوتن، ژ111، شەممە، 17 ی مایسی 1960.
3 – باری ئێستای ئەدەبی کوردی، ڕۆژنامەی هیوای کوردستان، ژ 12، یەک شەممە، 7 ی ئابی 1960.
4 – بوونی یەکێتی قوتابیانی کوردستان پێویستییەکی ئەمڕۆمانە، ڕۆژنامەی دەنگی کورد، ژ16، دووشەممە، 15 ی ئابی1960 بەناوی (ع. تینو)
5 – بێخودی شاعیر، دەنگی کورد، ژ 21، 26 ی ئابی 1960.
6 – گوڵێکی کەم تەمەن بوو، گۆڤاری هەتاو، ژ184، 31 ی ئابی 1960 (ئەم بابەتە بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا رەفیق حیلمی یەوە نووسراوە).
7 – دیسان، ڕۆژنامەی بڕوا، ژ 7، 1 ی ئەیلولی 1960 (ئەم بابەتە سەبارەت بە کۆچی دوایی مامۆستا رەفیق حیلمی) یە.
8 – یادی شۆڕشی چواردەی تەمووز، رۆژنامەی بڕوا، ژ 2 – 3، تەمووزی 1960.
9 – یادێکی زێوەر، دەنگی کورد، ژ 58، پێنج شەممە، 10 ی تشرینی دووەمی 1960.
10 – منیش لەگەڵتام، بڕوا، ژ 25، 18 ی شوباتی 1961 (ئەم بابەتە سەبارەت بە مامۆستا ئەحمەد هەردی)یە.
11 – عەبدولواحید نوری، بڕوا، ژ 42، 24 ی تەمووزی 1960 (ئەم بابەتە بەناوی – ئارام – ەوە) بڵاوکراوەتەوە.
12 – تولستۆی، رۆژنامەی ژین، 1962.
13 – دیوانەکەی پیرەمێرد، دەفتەری کوردەواری، ژ 3، مایس و ئابی 1970.
14 – پشکۆو ریالیزم، نووسەری کورد، خولی یەکەم، ژ 6، مارت و نیسانی 1972.
15 – لەسەر زەردەخەنەیەک، گۆڤاری هەولێر، ژ 1 س 3 حوزەیرانی 1972، ژ3 س 3، ئابی 1972.
16 – پشکۆ و چیرۆکی کوردی، رۆژی کوردستان، ژ 1 س 2، ئابی 1972.
17 – پشکۆ و رەخنەی ئەدەبی، نووسەری کورد، خولی یەکەم، ژ 8، مایسی 1973.
18 – رەخنەیەکی ئیفلیج و شیعری سیاسی، رۆژنامەی بیری نوێ، 1972 (نووسینێکە سەبارەت بە بابەتێکی زانای ئەدەب خوالێخۆشبوو د. کامل حەسەن بەسیر).
19 – پشکو و القێە الکردیە، جریدە التڕخی، العدد 132 - 14ئەیلول 1972.
20 – مەحمود خانی دزڵی و لاپەڕەیەک لە مێژووی کورد، رۆژی کوردستان، ژ 4 س 2 حوزەیرانی 1973.
21 – کاتێک کە گەرووی مەرگ ئەکەینەوە، رۆژنامەی ژین، 1973 (کۆمەڵێ سەرنج و رەخنەیە سەبارەت بە کتێبی لە گەرووی مەرگەوەی تاهیر ساڵح سەعید).
22 – پێشمەرگە لە چیرۆکی کوردیدا، رۆژنامەی ژین، 1973 (کۆمەڵێ سەرنج و رەخنەیە لە باسێکی محەمەدی حەمەباقی).
23 – دوا وەڵامی من بۆ هەندێ سەرنجی ئاڵۆزتر، رۆژنامەی ژین، 1973 (وەڵامێکە بۆ محەمەدی حەمە باقی).
24 – القێە الکردیە و مسڕلە المچمون، التڕخی، 1973.
25 – ژانی گەل و سەرەتایەک لە رۆمانی کوردی، رۆژی کوردستان، ژ 5، س 2، تەمووزی 1973.
26 – الروایە الکردیە و مخاچ الشعب، جریدە التڕخی العدد 1429 فی 6/9/973
27 – گۆران و ئەدەبی ئینگلیزی، رۆژی کوردستان، بەشی یەکەم، ژ 42، تشرینی دووەمی 1976، بەشی دووەم، ژ50، تەمووزی 1978.
28 – فی ژکری لگیف حامد البرزنجی، العراق، 1977.
29 – بیبلیۆ گرافیاکەی نەریمان و شەن و کەوێکی خۆمانە، بەیان، ژ 46، کانونی دووەمی 1978.
30 – گیر و گرفتەکانی لێکۆڵینەوەی چیرۆکی کوردی، پاشکۆی عیراق، ژ 14، نیسانی 1978.
31 – سەعید کابان و یەکەم چووزەرەی رێزمانی کوردی، بەیان، ژ 49، مایسی 1978.
32 – تیشکێک بۆ سەر دیوانی مەحوی، رۆشنبیری نوێ، ژ 68، حوزەیران و تەمووزی 1978.
33 – عەبدولواحد نوری فی ژکراە الرابعە و الپلاپین، جریدە العراق، العدد 717، 3 تموز 1978.
34 – عەبدولواحید نوری و رستێک وردە سەرنج، بیری نوێ، ژ 305، 26 ی ئابی 1978 (ئەم بابەتە بریتییە لە راستکردنەوەی هەندێ هەڵەی ئەکرەم قەرەداغی و عیزەدین مستەفا رەسول سەبارەت بە عەبدولواحید نوری بابەتەکەیش بە ناوی -خوێندەوارێک- بڵاو کراوەتەوە.
35 – پێرەوکەکانی چیرۆکی کوردی و چەپکێ تیشک و بەسەر کردنەوە، رۆشنبیری نوێ، ژ 70، ئەیلول و تشرینی یەکەمی 1978 (ئەم بابەتە بریتییە لە راستکردنەوەی هەندێ هەڵەی ئەکرەم قەرەداغی و سەبارەت بە چیرۆکی کوردی کە پێشتر لە هەمان گۆڤاردا بڵاوی کردبووەوە).
36 – راستکردنەوە و وەڵامی رستێک بیرورای تایبەتی، پاشکۆی عێراق، بەشی یەکەم، ژ32، تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی 1979، بەشی دووەم، ژ 33، کانونی دووەمی 1980 (ئەم بابەتە وەڵامێکە بۆ وتارێکی فوئاد مەجید میسری کە سەبارەت بە کتێبی – لێکۆڵینەوە و بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی – کە لە هەمان پاشکۆدا بڵاویکردبووە).
37 – تێگەیشتنی راستی و شوێنی لە رۆژنامە نووسی کوردیدا، رۆشنبیری نوێ، ژ78، کانونی یەکەمی 1979 (ئەم بابەتە سەبارەت بە کتێبەکەی دکتۆر کەمال مەزهەر ئەحمەدە)، دکتۆریش لە باسێکدا بە پەسەندەوە سەیری ئەم رەخنەیەی کردووە، (مجلە الپقافە، العدد 10، تشرین الڕول، 1980).
38 – بۆ ئەوەی راستی بدرەو شێتەوە، پاشکۆی عێراق، ژ 23، کانونی دووەمی 1979 (ئەم بابەتە وەڵامێکە بۆ جەمشید حەیدەری سەبارەت بە نامیلکەی -- لێکۆڵینەوەی هونەری یان هەڵبزرکاندن --).
39 – کاروانی شیعری نوێی کوردی و رستێک سەرنج، بەیان، ژ 60، مارتی 1980 (ئەم بابەتە پیا چوونەوەیەکی رەخنە گرا نەیە سەبارەت بە کتێبی کاروانی شیعری نوێی کوردی کاکەی فەللاح).
40 – هیچ کامێکیان شیعری مەحوی نین، گۆڤاری کاژاو، ژ1، 1984.
41 – دیوانی سەفوەت و وچانێک لە ژێر سێبەری دارە رەشدا، نووسەری کورد، ژ3، خولی سێ یەم، تشرینی یەکەمی 1985
(ئەم بابەتە سەبارەت بە کۆمەڵە شیعرەکەی خوالێخۆشبوو مەلا مستەفای حاجی مەلا رەسولە کە عیزەدین مستەفا رەسول بە پێشەکییەکەوە چاپی کردبوو، بابەتەکە کۆمەڵێ هەڵەی ئامادەکاری راستکردبووە).
42 – نامەیەک بۆ مامۆستای کورد، گۆڤاری مامۆستای کورد، ژ27، پایزی 1995.
43 – بەرکوڵێک بەرەو هەواری رەخنە، کوردستانی نوێ، ژ 1162، دووشەممە، 11-12-1995.
44 – رۆژنامەی پێشکەوتن و سەرچاوەی مێژوویی، کوردستانی نوێ، ژ1166، هەینی، 15-12-1995.
45 – ورد بیخوێنەرەوە، کوردستانی نوێ، ژ 1168، دووشەممە، 18-12-1995.
46 – کەریم بەگی هەمەوەندو کاپتان بۆند، کوردستانی نوێ، ژ 1172، هەینی، 22-12-1995.
47 – چەرچڵ لە کەریم بەگی هەمەوەند دەدوێ، کوردستانی نوێ، ژ 1174، دووشەممە، 05-12-1995.
48 – گەورەیی پیرەمێردو شارستانێتی ئەدەب، کوردستانی نوێ، ژ 1184، دووشەممە، 08-01-1996.
49 – چەپکێ نامەی شێخی نەمر، کوردستانی نوێ، ژ 1190، دووشەممە، 15-01-1996.
50 – دووشاعیری گەورەو نامیلکەیەکی بچووک، کوردستانی نوێ، ژ 1194، هەینی، 19-01-1996.
51 – حسێن ناڤم و کۆنگرەی ئاشتی ساڵی 1919 لە پاریس، کوردستانی نوێ، ژ 1196، دووشەممە، 22-01-1996.
52 – گوڵی خوێناوی گۆران و گەشتەکەی زەینەب حەکیمی میسری، کوردستانی نوێ، ژ 1200، دووشەممە، 26-01-1996.
53 – باکووری کوردستان و نامەیەکی مێژوویی هێنری دوبس، کوردستانی نوێ، ژ 1203، سێ شەممە، 30-01-1996.
54 – شاری هەولێر و زمانی کوردی و حەفتا ساڵ لەمەوبەر، کوردستانی نوێ، ژ 1206، هەینی، 02-02-1996.
55 – ئەنجومەنی نوێنەران و بانگەوازی رەفیق حیلمی، کوردستانی نوێ، ژ 1208، دوو شەممە، 05-02-1996.
56 – کورد و هەلی مێژوویی و کوژانەوەی هیوای نەتەوە، کوردستانی نوێ، ژ 1212، هەینی، 09-02-1996.
57 – فەرماندەی سوپای قەیسەری رووس نامە بۆ شێخی نەمری بەردەقارەمان دەنێرێ، کوردستانی نوێ، ژ1214، دووشەممە 12-02-1996
58 – شێخی نەمر وەڵامی مارشاڵ براتۆڤ دەداتەوە، کوردستانی نوێ، ژ 1218، هەینی، 16-02-1996.
59 – چوار رۆژ دوای شەشی ئەیلولی 1930، کوردستانی نوێ، ژ 1221، سێ شەممە، 20-02-1996.
60 – شاعیری گەورە جەواهیری پیرۆزبایی لە گۆڤاری نزار دەکا، کوردستانی نوێ، ژ 1222، 26-02-1996.
61 – تەخمیس و تەخبیسی شیعر و یادێکی مامۆستا نەجمەدین مەلا، کوردستانی نوێ، ژ 1227، هەینی، 01-03-1996.
62 - رۆژنامەی دەنگی کوردو گۆشەی قوتابیانی کوردستان، کوردستانی نوێ، ژ 1257، دووشەممە 8- 4 -1996
63 – مارف جیاوک نوێنەری هەولێر، کوردستانی نوێ، ژ 1263، یەک شەممە، 15-04-1996.
64 – مەدالیای جەنگی کوردستان، کوردستانی نوێ، ژ 1269، هەینی، 19-04-1996.
65 – جەژنی رۆژنامەنووسی کوردی و کۆمەڵێ سەرنج، کوردستانی نوێ، ژ 1269، دوو شەممە، 22-04-1996.
66 – بۆخراینە پشتگوێ، کوردستانی نوێ، ژ 1273، هەینی، 26-04-1996.
67 – ژیانی راستەقینە، کوردستانی نوێ، ژ 1277، دووشەممە، 06-05-1996.
68- سێ ژمارەکەی رۆژنامەی بانگی حەق، کوردستانی نوێ، ژ 1283، دووشەممە 13- 5 - 1996.
69 – شێخ عەبدولقادری گوللەنەبڕ، کوردستانی نوێ، ژ 1287، هەینی، 17-05-1996.
70– عوسمان عوزێری شاعیر و نووسەر و جوانەمەرگی لەبیرکراو، کوردستانی نوێ، ژ 1288، هەینی، 01-03-1996.
71 – لە تۆفیق وەهبی یەوە بۆ دکتۆر کەمال فوئاد، کوردستانی نوێ، ژ 1292، هەینی، 24-05-1996.
72 – عوسمان چێوار هونەرمەندی خێرنەدیو، کوردستانی نوێ، ژ 1297، هەینی، 31-05-1996.
73 – عەبدوڵڵا جەوهەر و ئاواتێکی بێدەنگ، کوردستانی نوێ، ژ 1299، دوو شەممە، 03-06-1996.
74 – کتێبەکەی هامڵتن و رەوتی رۆژنامەنووسی کوردی، کوردستانی نوێ، ژ1303، هەینی، 07-06-1996.
75 – مێجەرسۆن ئەفسەری سیاسی و رۆژهەڵاتناس، کوردستانی نوێ، ژ 1309، هەینی، 14-06-1996.
76 – ئیسماعیل حەقی شاوەیس خەباتکار و نووسەری بە دیمەن، کوردستانی نوێ، ژ 1313، دوو شەممە، 17-06-1996.
77 – بەرە و یادی سەدساڵەی رۆژنامەنووسی کوردی، (بەشی یەکەم)، پەیڤین، ژ 1، 1997.
78 – بەرەو یادی سەدساڵەی رۆژنامەنووسی کوردی، (بەشی دووەم)، پەیڤین، ژ 2، 1997 (ئەم بەشە بەبێ ناو بڵاوکراوەتەوە)
79 – بین التوپیق العلمی والوجدان الادبی/علی هامش گوران والادب الانگلیزی، مجلە گولان العربی، العدد 37 حزیران 1999
80 – تۆفیق وەهبی گەورە پیاوو زانای زمان و لێکۆڵینەوەی زانستی، گۆڤاری سلێمانی، ژ2، تەمووزی 2000 (لە ژێر سەردێڕی رۆڵە نەبەردەکانی سلێمانی – بەبێ ناو – بڵاو کراوەتەوە).
81 – ماڵئاوایی پرۆفیسۆرێکی ئەندامی دەستەی نووسەران، گۆڤاری پەیڤین، ژ 11 – 12، تەمووزی 2001 (ئەم بابەتە سەبارەت بە کۆچی دوایی سەڵاحەدین حەفید بەبێ ناو بڵاوکراوەتەوە).
82 – مەسعود محەمەد ئینسایکلۆپیدیای زمان و ئەدەب و کەلتووری نەتەوەیی، پەیڤین، ژ 13، مارتی 2002 (سەبارەت بە کۆچی دوایی مەسعود محەمەد بەبێ ناو بڵاو کراوەتەوە).
83 – برایم ئەحمەد و رۆڵی لە چیرۆکی کوردیدا، پاشکۆی کوردستانی نوێ، رۆژی 4 ی نیسانی ساڵی 2002.
84 – پیرەمێرد و برایم ئەحمەد و شارستانێتی ئەدەب، رۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژ
85 – حەمەلاو بەرزنجی، مامۆستایەکی نموونەیی و خەباتکار و نووسەرێکی بە دیمەن، گۆڤاری سلێمانی، ژ 45 س 2004.
86- شیعرێکی شیللی و تابلۆیەکی نەخشاوی هەردی، ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ، ژ513، 5 شەممە 30-11-2006
87- هەردی و بۆچوونێکی هەڵە، ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ، ژ544، 5 شەممە، 1 09-07-2007 (ئەم بابەتە وەڵامێکە بۆ دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ).
88 - محەمەد رەسوڵ هاوار.. شاعیرو مێژوونووسێکی کوردستانی، کوردستانی نوێ، ژ4436، هەینی، 30-11-2007
89 - دیوانی شیعر یان ئینسایکلۆپیدیای شێخ نوری شێخ ساڵح، کوردستانی نوێ، ژ4564، 3 شەممە، 06-05-2008
90- میهرەجانی حاجی قادری کۆیی لە ئارشیفی دکتۆر مارف خەزنەداردا، گۆڤاری سلێمانی،ژ 91، ئایاری 2008.
91- چلەی بێخود لە ئارشیفی دکتۆر مارف خەزنەداردا، گۆڤاری سلێمانی، ژ 92، حوزەیرانی 2008.
92- فاچل محەمەد عیرفان.. مامۆستاو نووسەرو وەرگێڕ، کوردستانی نوێ، ژ4611، دووشەممە، 30-06-2008
93- لە چلەی خاوەنی وێژدانێکی ئەدەبیدا، کوردستانی نوێ، ژ4619، چوارشەممە، 09-07-2008 (ئەم بابەتە بەبۆنەی چلەی دکتۆر ئیحسان فوئادەوە نووسراوە).
94- یادی دەساڵەی بێکەس، لە ئارشیفی دکتۆر مارف خەزنەداردا، گۆڤاری سلێمانی، ژ 96، تشرینی یەکەمی 2008.
95- کۆمەڵەی سەربەرزی کورد، 1930، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژ 4801، ڕۆژی پێنج شەممە، 19-02-2009.
96- بۆ چلەی زانای ئەدەبی کوردی پرۆفیسۆر دکتۆر مارف خەزنەدار، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژ5348، چوار شەممە، 08-12-2010.
97- بۆ ساڵیادی مامۆستا و نوسەر و وەرگێڕ شێخ کەریم باراوی، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژ5448، هەینی، 20-05-2011.
چوارەم : چاوپێکەوتن
لە مێژووی ژیانی ئەدەبیدا کە لە ساڵی 1959 بە دواوە دەستپێدەکات،کەمترین دیدارو چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کراوە، کۆی چاوپێکەوتنەکان بریتین لە (6) دیداری بچوک و دیدارێکی فراوانی گۆڤاری ڕامان، کەلە ساڵی 2007 ئازاد عەبدولواحید لە گەڵیدا سازی کردبوو، ئەمیش سەرجەم چاوپێکەوتنەکانە :
1- تۆمارێکی تایبەتی بە ڕەخنەی ئەدەبی : گۆڤاری (بەیان) ژ 55، حوزەیرانی 1979، ئەم تۆمارە لە ئامادەکردن و سازدانی (حەمەسەعید حەمە کەریم) بوو، سەبارەت بە ڕەخنەی ئەدەبی، پرسیار و وتووێژی لەگەڵ ئەمانەدا کردبوو: (کەمال میراودەلی، کامەران موکری، دڵشاد مەریوانی، کەمال ڕەوف محەمەد، ئازاد عەبدولواحید، عومەر مەعروف بەرزنجی، شوکریە ڕەسوڵ، ڕەوف بێگەرد، ئومێد ئاشنا، محەمەد ئەمین پێنجوێنی،ئەحمەد سەلام، ئەحمەد سەید عەلی بەرزنجی).
2- مامۆستا عومەر مەعروف بەرزنجی بۆ(لڤین) دەدوێت، گۆڤاری (لڤین)، ژ 10، تشرینی یەکەمی 2003، سازدانی (لڤین).
3- سەبارەت بە بەرهەمە ئەدەبیەکانی برایم ئەحمەد، کوردستانی نوێ،ژ 3939، یەک شەممە،09-04-2006، سازدانی (محەمەد کەریم)
4- سەبارەت بە گۆران و کتێبی (گۆران و ئەدەبی ئینگلیزی)، ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ، ژ 4122، پێنج شەممە، 16-11-2006 سازدانی (دانا فایەق).
5- هەپەیڤینێکی فراوان لەگەڵ مامۆستا (عومەر مەعروف بەرزنجی) ی باسکار، گۆڤاری ڕامان، ژ 127، خولی سێیەم، کانونی یەکەمی 2007، ئامادەکردن و سازدانی ئازاد عبدولواحید، ئەم دیدارە (24) لاپەڕەی گۆڤارەکەی گرتووە تەوە.
6- دیدارێکی ئەدەبی، ڕۆژنامەی (ڕۆشن)، ژ 45، ئازاری 2008 سازدانی فریاد محەمەد.
7- دیدارێکی ئەدەبی سەبارەت بە چیرۆکی کوردی، ڕۆژنامەی (داهێنان)، ژ 177، یەکشەمە، 07-09-2008، سازدانی : هیوا غەفور.
⚠️ این مقاله در زبان (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ خواص ایتم
🏷️ گروه:👫 شخصیتها
🏳️ زبان مقاله:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 اقلیم⬇️ جنوب کردستان
⚤ جنس شخص👨 مردان
🏙 شهرها⚪ سلیمانیە
🌐 لهجە🏳️ ک. جنوبی
👥 ملت☀️ کرد
👫 نوع شخص✍ نویسندە

⁉️ Technical Metadata
✨ کیفیت مورد: 82% ✔️
82%
✖️
 30%-39%
بد👎
✖️
 40%-49%
بد
✖️
 50%-59%
بد نیست
✔️
 60%-69%
متوسط
✔️
 70%-79%
عالی
✔️
 80%-89%
عالی👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
این رکورد از طرف Apr 15 2015 10:17AM برای (مانو بەرزنجی) وارد شده است
✍️ این آیتم در آخرین بار در Jan 21 2017 5:30PM برای (بەڕێوەبەری سیستم) بروز شد
☁️ آدرس مقالە
🔗
🔗
⚠️ این آیتم با توجه به 📏 استاندارد كوردیپیدیا هنوز نهایی نشده است و نیاز بە بازنگری متن دارد.
👁 این آیتم 19,235 بار مشاهده شده است

📚 Attached files - Version
نوع Version 💾📖🕒📅 👫 نام ویرایشگر
📷 فایل عکس 1.0.156 KB Apr 15 2015 10:17AMبەڕێوەبەری سیستم
✍️ تغییر در این آیتم
☰ بیشتر
⭐ اضافه کردن به مجموعه
💬 نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!

✍️ تاریخ آیتم
🏷️ Metadata
RSS

📷 به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
🔎 به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل

عومەر مەعروف بەرزنجی

📚 فایل های مرتبط: 0
🖇 آیتم های مرتبط: 72
📅 تاریخ و حوادث
1.👁️01-03-1996
2.👁️01-12-1995
3.👁️02-02-1996
4.👁️03-06-1996
5.👁️04-05-1970
6.👁️05-02-1996
7.👁️05-12-1995
8.👁️06-05-1996
9.👁️06-05-2008
10.👁️07-06-1996
11.👁️07-09-2008
12.👁️08-01-1996
13.👁️08-12-2010
14.👁️09-02-1996
15.👁️09-04-2006
16.👁️09-07-2008
17.👁️11-12-1995
18.👁️12-02-1996
19.👁️14-06-1996
20.👁️15-01-1996
21.👁️15-04-1996
22.👁️15-12-1995
23.👁️16-02-1996
24.👁️17-05-1996
25.👁️17-06-1996
26.👁️18-12-1995
27.👁️19-01-1996
28.👁️19-02-2009
29.👁️19-04-1996
30.👁️20-02-1996
31.👁️20-05-2011
32.👁️22-01-1996
33.👁️22-04-1996
34.👁️22-12-1995
35.👁️24-05-1996
36.👁️26-01-1996
37.👁️26-02-1996
38.👁️26-04-1996
39.👁️30-01-1996
40.👁️30-06-2008
41.👁️30-11-2006
42.👁️30-11-2007
43.👁️31-05-1996
📖 تحقیقات مختصر
1.👁️ئەنجومەنی نوێنەران و بانگەوازی (رەفیق حیلمی)...
2.👁️باکووری کوردستان و نامەیەکی مێژوویی هێنری دۆبس
3.👁️بورهان قانع لە نێوان 1935-1985
4.👁️حسێن نازم 1870 - 1932 و کۆنگرەی ئاشتی ساڵی 1919 لە پاریس
5.👁️دوو شاعیری گەورە و نامیلکەیەکی بچوک
6.👁️رۆژنامەی دەنگی کوردو گۆشەی قوتابیانی کوردستان
7.👁️شاعیرو مێژوو نوسێکی کوردستانی ِمحەمەد رەسول هاوار
8.👁️شیعرێکی (شیللی- shelley) و تابلۆیەکی نەخشاوی (هەردی)...
9.👁️عوسمان مەعروف بەرزنجی یاساناس و رۆشنبیر و مرۆڤ
10.👁️فەرماندەی سوپای قەیسەری رووس نامە بۆ شێخی بەردەقارەمان دەنێرێ
11.👁️گوڵی خوێناوی گۆران و (بولبول و گوڵ) ی ئۆسکار وایلد...
12.👁️گوڵی لاولاوی (گۆران) و گوڵە نێرگزەکانی (رۆبرت هێریک)...
13.👁️گۆران و شاعیرە ئینگلیزەکان
14.👁️لە تۆفیق وەهبی یەوە بۆ دکتۆر کەمال فوئاد
15.👁️مێجەرسۆن ئەفسەری سیاسی و ڕۆژهەڵاتناس
16.👁️نامەیەکی مێژوویی هێنری دۆبس
📷 تصویر و توضیحات
1.👁️عومەر مەعروف بەرزنجی قوتابخانەی قەمچۆغە ساڵی 1969
👫 شخصیتها
1.👁️ئیسماعیل حەقی شاوەیس
2.👁️نەوشیروان مستەفا ئەمین
✌️ شهدا
1.👁️عوسمان عوزێری
📄 منتشر شدەها
1.👁️هیوای کوردستان
📕 کتابخانه
1.👁️برایم ئەحمەد؛ کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی
2.👁️بەڵگەی زیندوو
3.👁️سەرجەم بەرهەمەکانی مارف بەرزنجی شەهید
4.👁️گۆران و ئەدەبی ئینگلیزی
5.👁️لێکۆڵینەوە و بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی 1925-1969
6.👁️مەحمود خانی دزڵی شۆڕشگێری رۆژهەڵاتی کوردستان
7.👁️نوربەخشی شیعرەکانی مەلیکی کوردستان شێخ مەحمودی بەرزنجی
8.👁️نوسین، دەسەڵات، ڕاستی رووت
📂[ بیشتر...]
🏁 زبان...
🏁 زبان مقالات%
کوردیی ناوەڕاست222,186%61.71
هەورامی61,567%17.10
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,416%15.67
عربي9,680%2.68
کرمانجی - کوردیی باکوور4,697%1.30
English1,713%0.47
فارسی1,197%0.33
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe479%0.13
Française187%0.05
Nederlands186%0.05
Deutsch153%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ گروه...
🏷️ گروه مقالات%
🔤 کلمات و اصطلاحات226,779%63.00
👫 شخصیتها24,906%6.91
📕 کتابخانه21,669%6.01
🏰 اماکن18,831%5.23
✌️ شهدا18,516%5.14
💬 اندرز و عبارات11,119%3.08
📅 تاریخ و حوادث10,138%2.81
📝 اسناد4,868%1.35
🚼 اسامی کردی4,852%1.34
📷 تصویر و توضیحات4,846%1.34
📊 آمار و نظرسنجی4,698%1.30
📖 تحقیقات مختصر2,221%0.61
☂️ احزاب و سازمان ها1,515%0.42
🔣 متفرقه1,144%0.31
📄 منتشر شدەها943%0.26
😊 طنز730%0.20
🎵 آثار هنری547%0.15
💎 اماکن باستانی463%0.12
💚 انفال شدگان422%0.11
👪 قبیله - قبیله - فرقه195%0.05
🌏 نقشه ها173%0.04
📼 تصویری148%0.04
🍛 غذای کردی74%0.02
🌳 Environment of Kurdistan68%0.01
🎥 آلبوم ها34%0.00
🔧 ساخته شده در کردستان30%0.00
🏆 بازی های سنتی کردی18%0.00
🔬 دانش14%0.00
💣 سلاح های مورد استفاده در کردستان2%0.00
💕 شعر1%0.00
📕 کتابخانه...
📕 کتابخانه - 🏷️ گروهPDF
1
No specified4
📈 آمار11
👪 اجتماعی74
☭ ادب کارگری44
📖 ادبی506
⁉️ ادیان و آتئیزم842
🐉 افسانە30
💰 اقتصادی92
😞 انفال و هلبچە206
🎒 برنامه تحصیلی66
📃 برنامە64
📖 بیبلیوگرافی118
🎒 پرورش113
⛑ پزشکی85
🎭 تئاتر178
⚔ تاریخ1,021
🔎 تحقیقات226
📅 ترتیب بندی زمانی27
☠ تروریزم48
👪 جامعەشناسی70
🌏 جغرافی47
📖 حقوق بشر11
📙 دایرة المعارف8
📖 درونشناسی103
💻 رایانە32
📰 رسانەها167
📖 رمان582
📖 رمان کوتاه402
🌐 زبانی381
👩 زنان95
👮 سربازی13
🏕 سفرنامە81
🎦 سناریو8
📖 سیاسی776
🌼 شعر901
☢ علم76
📘 فرهنگ183
🎋 فرهنگی145
🤔 فلسفە297
⚖ قانونی140
📜 گزارش179
📚 مجموع انتشارات36
📚 مجموعە نگارش20
📄 مستند70
☀️ مشکل کرد721
📄 مقالە و مصاحبە205
🎵 موزیک16
🔣 همەگونە618
🎶 هنری88
🏀 ورزش10
🌾 کشاورزی35
🚼 کودکان182
📝 یادداشت307

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| مدت زمان ایجاد صفحه: 5,741 ثانیه
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574