لەراپۆرتێکی هەفتەنامەی ئاوێنەدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەی هیوا لەسلێمانی ڕایدەگەیەنێت لەساڵی 2007وە کە نەخۆشخانەکە کراوەتەوە نزیکەی 25 هەزار کەس لەنەخۆشخانەکەیان فایلی بۆ کراوەتەوه و نزیکەی 17 هەزاریان شێرپەنجەی هەبوە.
ئاوێنەنیوز: هەر بەوتەی بەرپرسانی نەخۆشخانەکە ساڵانە 2000 هەزار حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆمار دەکرێت، بەڵام ئه و ژمارەیە خەڵکی زۆربەی شارەکانی دیکەی کوردستان و عیراقی تێدایە.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەی هیوا سیامەند خەلیل لەلێدوانێکدا بۆ ئاوێنە وتویەتی "سروشتی نەخۆشی شێرپەنجە ئەوەیە، کە بەشێوەیەکی گشتی نەخۆشییەکی بێڕەحمە، نەک لەروی دەرونییەوە، بەڵکو لەروی خەرجیشەوەجا ئەگەر لەئەستۆی نەخۆش بێت یان حکومەت".
ئه و بەرپرسەی نەخۆشخانەی هیوا باس لەوەدەکات کە خەرجییەکان لەسەر حکومەت بوە، بەڵام لەگەڵ هاتنی قەیرانی دارایی ئێستا ئێمە لەلێواری مەترسیداین.
تەواوی ڕاپۆرتەکە لەژمارە 474ی هەفتەنامەی ئاوێنە بخوێنەرەوە کە ئێستا لەبازاڕدایە.
- 15-04-2015
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,245
Donnez votre avis sur ce produit!