📊 بابەت 374,115 | وێنە 58,967 | پەڕتووک PDF 10,977 | فایلی پەیوەندیدار 42,451 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,590
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند کە وەک ئاگادارکرابووین بەرنامەی مەراسیمی‌ بیست و حەوتەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفال، بە هیچ شێوەیەک هەستانەوە بۆ سروودی ئەی ڕەقیبی تێدا نەبوو، هەر بۆیە وەفدی‌ کۆمەڵ لەبەر سروودەکە هەڵنەساوەتەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند کە وەک ئاگادارکرابووین بەرنامەی مەراسیمی‌ بیست و حەوتەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفال، بە هیچ شێوەیەک هەستانەوە بۆ سروودی ئەی ڕەقیبی تێدا نەبوو، هەر بۆیە وەفدی‌ کۆمەڵ لەبەر سروودەکە هەڵنەساوەتەوە


بە ناوی خوای گەورە

ئەمڕۆ 14ی نیسانی 2015، مەراسیمی بیستوحەوتەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفال لە شاری کەلار بەڕێوەچوو و شاندێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانیش بە سەرۆکایەتیی مامۆستا عەلی باپیر ئامادەی مەراسیمەکە بوو.

دوێنێ لەلایەن لیژنەی‌ ئامادەکاری مەراسیمەکەوە بەرنامەی مەراسیمەکەمان بۆ نێردرا، کە بە هیچ شێوەیەک هەستانەوە بۆ سروودی ئەی ڕەقیبی تێدا نەبوو، دواتریش تەئکیدمان لەو بەڕێزانە کردەوە کە مەراسیمەکەیان بەڕێوە دەبرد، پێیان ڕاگەیاندین کە سروودی ئەی‌ ڕەقیب لە بەرنامەی‌ کاردا نییە، هەر بۆیە شاندی‌ کۆمەڵ لەبەر سرودی ئەی‌ ڕەقیب هەڵنەسایەوە و هەندێ دەزگای ڕاگەیاندنیش بابەتەکەیان زیاتر لە قەبارەی خۆی گەورە کرد.

لەناو مەراسیمەکە و لە کاتی سروودەکەدا، چەند کەسێک ڕەخنەیان لە شاندی کۆمەڵی ئیسلامی گرت لەسەر ئەو بابەتە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک گرژی دروست نەبووە و هیچ کەسێکیش داوای نەکردووە شاندەکەی‌ کۆمەڵ لە مەراسیمەکە بکشێتەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە تا دوا ساتی مەراسیمەکە ماوینەتەوە و تاجە گوڵینەی ڕێزلێنانیشمان لەسەر مەزاری شەهیدان داناوە، بەشداریی شاندەکەی‌ کۆمەڵیش جێگەی‌ ڕێز و خۆشحاڵیی ئامادەبووان و کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال بوو.

ئێمە پێمانوایە گەورەکردنی ئەو بابەتە و بەستنەوەی "هەڵنەسانەوە بۆ سروودی ئەی ڕەقیب و بێڕێزیکردن" پێکەوە، بۆ مەرامی سیاسی، دوورە لە ئەتەکێتی کاری ڕۆژنامەوانی و زیان بە ناوبانگ و متمانەی‌ دەزگاکە دەگەیەنێت.

هەروەک چوونی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و شاندە باڵاکەی‌ هاوڕێی لە هەولێرەوە بۆ کەلار، خۆی لە خۆیدا ڕێزگرتنە لە مەراسیمەکە و خەم و ئازاری کەسوکاری ئەنفالکراوان و شەهیدان، هەڵنەسانەوەش لەبەر سروودێک کە ناکۆکیی لەسەرە، بێڕێزی نییە بە خەم و قوربانییانی کەسوکاری ئەنفالکراوان، بەڵکو خزمەتنەکردنی کەسوکاری قوربانییان و باش نەکردنی ژیان و گوزەرانیان و دادگایی نەکردنی تاوانبارانی ئەو کارەساتە، نەک بێڕێزی، بەڵکو سووکایەتییە بە میللەتێک کە سەدان قوربانیی وەک کیمیاییباران و ئەنفالی لە پێناو ئازادی و ژیانێکی شەرەفمەندانەدا بەخشیوە.

محەمەد حەکیم
14ی نیسانی 2015

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-04-2015
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 14 2015 8:13PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 14 2015 8:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 9,921 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.135 KB Apr 14 2015 8:13PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند کە وەک ئاگادارکرابووین بەرنامەی مەراسیمی‌ بیست و حەوتەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفال، بە هیچ شێوەیەک هەستانەوە بۆ سروودی ئەی ڕەقیبی تێدا نەبوو، هەر بۆیە وەفدی‌ کۆمەڵ لەبەر سروودەکە هەڵنەساوەتەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان - ئێڕاق
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-04-2015
📼 ڤیدیۆ
1.👁️منداڵێکی کورد سروودی ئەی رەقیب دەڵێت
📖 کورتەباس
1.👁️Ey Reqîb - The Kurdish National Anthem
2.👁️ئەی رەقیب
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️دڵدار
2.👁️عەلی باپیر
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574