بەپێی ئامارێکی ساڵی ڕابردوو کەپێش بەرپابوونی شەڕی داعش ئەنجامدراوە دەریدەخات کە ژمارەی بێوەژنان لە عیراق گەیشتۆتە یەک ملیۆن و 500 هەزار، مەزەندەش دەکرێت ئەم ژمارەیە بۆ 2 ملیۆن بەرز بوبێتەوە.
بەپێی ئامارێکی ساڵی ڕابردوو کەپێش بەرپابونی شەڕی داعش ئەنجامدراوە دەریدەخات کە ژمارەی بێوەژنان لە عیراق گەیشتۆتە یەک ملیۆن و 500 هەزار، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کارو کاروبای کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش نزیکەی 45 هەزار بێوەژن لە هەرێمی کوردستاندا هەن.
له و 45 هەزار بێوەژنەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هەن 19 هەزار و 600 بێوەژن لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانین و 15 هەزار بێوەژن لە سنوری پارێزگای هەولێر و 3 هەزارو 643 بێوەژنیش لە پارێزگای دهۆکن.
له و بارەیەوە، بەیان نوری، وەزیری دەوڵەتی عیراق بۆ کاروباری ژنان ڕایگەیاند: ژمارەی بێوەژنانی عیراق بە بەراورد بە ژمارەی بێوەژنانی وڵاتانی دراوسێ زۆر زۆرە، زۆر بونی ئه و ژمارەیەی بێوەژنانیش بۆ نا سەقامگیری دۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق دەگەڕێتەوە.
رێزان شێخ دلێر، ئەندامی لیژنەی خێزان و منداڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: مەزەندە دەکەم بەهۆی شەڕی داعشەوە نزیکەی نیو ملیۆن ژنی دیکە بێوەژن بن.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,339 times
Write your comment about this item!