🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 گوڵی وەریو
بەشێک لە هۆنراوەکانی شێخ لەتیفی حەفید کوڕی شێخ مەحمودی حەفید
لەسەر ئەرکی دایکی شێخ کاوەی شێخ لەتیفی حەفید لە سالی 1975 چاپکراوە.
📕 گوڵی وەریو
📝 بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
بانگێشت: نامەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کۆمپانیاکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری ڕابگەیە
📝 بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
💬 پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
وتراویشە (نان بۆ نانەوا، گۆشت بۆ قەساب) واتە هەر کارە و بۆ وەستا و شارەزا و کەسی لێزان و کارامەی خۆی، مەڕوماڵاتداری بۆ خاوەنەکەی لەبارترە وەک ئەوەی دەستی دووەم شوانکا
💬 پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
💬 مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
چلەی هاوینێ تاو وتینی گەرما تاو دەسێنێ و مەڕ کۆڕ دەبەستن سەر دەنێن بەپاشەڵی یەکترییەوە وەکو سێبەر بۆ یەکتری و ناتوانن ڕێ بکەن و بچنە لەوڕگا وپاوانان، بۆیە شوانک
💬 مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
💬 بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
چلەی زستانێ سەرماوسۆڵەیە و دونیا دەیبەستێت و کاریلە ناتوانێت لەساردوسڕەی هەڵبکات مەگەر بەرخ بەرگەی ئه و سەرمایە بگرێ و گۆلکیش لەمانگی ڕەشەمانگ بزێ، مانگ
💬 بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
💬 زمانی وەکو بزنمشک وایه
زمانی وەکو بزنمشک وایه
بزن مژ، گیاندارێکی خشۆکە هاوشێوەی قومقمۆک و مارمیلۆک(مارمێلکە) و شەوگەرد، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا بەتایبەت لەناوچەی ڕەوەزەشاخ و تەمتەمە شاخدا دەژیێت، یەکێکە له و گیاندار
💬 زمانی وەکو بزنمشک وایه
📖 گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵاتی هەولێر
گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵای هەولێر

گەڕەکەکانی قەڵات بەکۆنترین گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەژمێردرێت..
قەڵای هەولێر لەسەر بەرزاییەکی فرەوانە، لە سەردەمی عوسمانیەکان و سەرەتای حوکمی پادشایی عیراق دە
📖 گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵاتی هەولێر
📖 سەردەمی شکۆمەندی کورد ساڵی 590 پ.ز
سەردەمی شکۆمەندی کورد
ساڵی 590 پ.ز کەیخسرەو پادشای گەورەی ماد دوای ئەوەی کۆتایی بە ئیمپڕاتۆریەتی هەزاران ساڵەی ئاشوری هێنا، بەرەو ناوچەکانی ڕۆژئاوای تورکیای ئەمڕۆ و سنوری یۆنان بەڕێ کەوت، کۆمەڵێک لە
📖 سەردەمی شکۆمەندی کورد ساڵی 590 پ.ز
📖 قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)
قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)...

هەرلەشێستەکان دەبی زووتریش بێ، لەبەرامبەر(کۆگای بتهۆڤنی) تەنیشت و نزیک(ستۆدیۆ تاڤگەی) بەرامبەر چایەخانەی قەردارانی فیلکەی کۆتری سەلام.

📖 قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)
📷 وێنەکەیی کۆنی مستەفا رازادە 1975
1. مستەفا رازادە
2. عەبدول سەعید
3. نوری
4. جەبار
5. دڵشاد
📷 وێنەکەیی کۆنی مستەفا رازادە 1975
📝 بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەمجار لە ڕێگەی کوردپێدیاوە.
لەگەڵ سڵاو وڕێز
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟ خوێنەری هێژا، لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئەم نووسراوە، وڵامی چەندین پرسیاری پێوەندیدار بە دە
📝 بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
👫 ئالان محەمەد حەسەن
ئالان محەمەد حەسەن نیشتەجێی شارۆچکەی حاجیاوایە سەر بە پارێزگای سلێمانی. لەدایک بووی بەرواری 18-03-2001 زاینییە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی تەواو کردووە و ئێستا قوتابی بەشی ئینگلیزی زانکۆی راپەڕینە سە
👫 ئالان محەمەد حەسەن
📕 لە رێگای ئازادیدا
ناونیشانی پەرتووک: لەڕێگای ئازادیدا
ژیاننامەی 201 شەهیدی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان 1976 - 1991
نووسەر: ئیسماعیل تەنیا
2021
📕 لە رێگای ئازادیدا
📖 پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر
پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر(ئەربیل)

دروستکردنی لانک یەکێکە لەو پیشانەی کە رۆژ بەرۆژ بەرەو کەمبوونەوە و لەناوچون دەچێت، ئەو پیشەیەی لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی بەردەوامە کە باوک و باپیرانمان
📖 پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر
📷 هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
📷 هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
📖 یەکەم نەخشە کە لە جیهاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟!
دەزانن یەکەم نەخشە کە لە جیاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟
.
یەکەمین و کۆنترین نەخشە لەسەرتاسەری جیهان لەکوردستان دۆزراوەتەوە کە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (2300) ساڵ پ. ز، واتە (4300) ساڵ بەر لەئێست
📖 یەکەم نەخشە کە لە جیهاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟!
📷 وێنەی شێخ مەحمود ساڵی 1922
گەڕانەوەی شێخ مەحمود دوای دەستبەسەری لە هیندستان ساڵی 1922
وێستگەی شەمەندەفەری بەغدا
گەورەپیاوانی کورد، بەپیر شێخ مەحمودەوە چوون.
📷 وێنەی شێخ مەحمود ساڵی 1922
📷 وێنەی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لە عێراق 1926
وێنەیەکی دەگمەنی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لەعێراق (کینهام کۆرۆنوالیس و ئەحمەد تۆفیق بگ) متصرفی سلێمانی و کاپتن هۆڵت ڕێکەوتی 1926-10-09 لەنزیک شارۆچکەی خورماڵ[1]

وێنەکە لەڕاستەوە :
📷 وێنەی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لە عێراق 1926
📷 وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
📷 وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
📖 شەڕە گەڕەک
شەڕە گەڕەک...

قەمبورەکەی قەڵاتێ لە ساڵی1969و دواتر لە حەفتاکان چیتر نەمبینیوە. زۆر جاران لەگەڵ هاوڕێ منداڵیەکانم کە لە مەکتەبی خەباتی سەرەتایی شێخی چۆڵی بووین کە دەگەڕاینەوە قەڵاتێ. کۆمەڵێک شەقاوە
📖 شەڕە گەڕەک
📖 چەندین وێنەی مێژوویی سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
چەندین وێنەی بەڵگەی مێژوویی هەن سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
(پێچەوعەبا) یان (چارشەوعەبا)، یان هەر ناوێکی دیکەی هەبێ ژنان و ئافرەتانی لەهەولێرێ بەکاریان هێنابی لۆ چوونە دەر و بازاڕ و مێوانداری و
📖 چەندین وێنەی مێژوویی سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
📼 پیاسەیەک بەناو دەرارخانەی جارانی هەولێر
پیاسەیەک بەناو دەرارخانەی جارانی هەولێر، بازاڕێکی بە ڕسق و تێکەڵاو بوو، هەرچیەکت بویستبا بەدەستت دەکەت، ئێستا بوویتە پارکی نافورە..
📼 پیاسەیەک بەناو دەرارخانەی جارانی هەولێر
📷 ئەم وێنەيە لە ساڵانی شەستەکان لەماڵی کاک ئازاد جەميل سائیب گیراوە
ئەم وێنەيە ئەگەرێتەوه بۆ ناوەڕاستی ساڵانی شەستەکان...
لەماڵی کاک ئازاد جەميل سائیب
ئەوانەی له وێنەکە دەردەکەون:
کاک محەمەد سالح زەنگەنە کەدانيشتووی عەقاری بوو ساڵانێکی زۆريش له کۆمپانيای نەوتی کەرک
📷 ئەم وێنەيە لە ساڵانی شەستەکان لەماڵی کاک ئازاد جەميل سائیب گیراوە
📕 ژینی چۆلەکە
هۆنراوە بۆ منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەی
سلێمانی 2004[1]
📕 ژینی چۆلەکە
📕 بووکە بچکۆلانە
شیعر بۆ منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەم
سلێمانی 2002 [1]
📕 بووکە بچکۆلانە
☂️ پارت و رێکخراوەکان
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
✌️ شەهیدان
سولەیمانی موعینی
📕 پەڕتووکخانە
مێژووی مێتافیزیک
👫 کەسایەتییەکان
حەمە مەلا
📝 بەڵگەنامەکان
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردست...
📝 بەیاننامە سەبارەت بە بڕیاری دەستەی دادگایی تاوانەکانی دووەمی کەرکوک لە پەیوەند بە تاوانی کوشتنی ئازاد ئەحمەدەوە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
بەیاننامە سەبارەت بە بڕیاری دەستەی دادگایی تاوانەکانی دووەمی کەرکوک لە پەیوەند بە تاوانی کوشتنی ئازا
📝 بەڵگەنامەکان

لە بەرواری 30 نوڤەمبەری ساڵی 2013 دا و لەشاری کەرکوک هاوڕێ ئازاد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و ئەندامی کۆمیتە ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، کوژراو پاشان دەخرێتە نێو ئۆتۆمۆبیلەکەیەوە و بە مەبەستی سڕینەوەی ئاسەواری تاوانەکە و ڕانەگەیشتن بەتاوانباران، گڕ لە ئۆتۆمبێلکە درا و لاشەکەی سوتێنرا.
ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی هاوڕێ ئازاد ئەحمەد، بەپیێ پیلانێکی لە پێشدا دارێژراو بووە.چونکە ئەو لەلایەن تاوانبار(ئاراز عزیز) ەوە، بۆ شاری کەرکوک بانگکرابو، کە فشارێکی زۆری بۆ هاورێ ئازاد ئەحمەد هێنابوو بە مەبەستی چوونی بۆ شاری کەرکوک و دواتر بە پێی سیناریۆیەکی نەخشە بۆ دارێژراو، لە لایەن تاوانبارانەوە دەکوژرێ و بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەسوتێنرێت.
بۆ رۆژی پاشتر، پۆلیسی بنکەی میقداد لە شاری کەرکوک تاوانبار (ئاراز عزیز صابر) ی دەستیگردەکات، بەوپێیەی کە ئەو گومانلێکراوی یەکەم بوە و دواکەسیش بوە کە هاورێ ئازاد ئەحمەد بینیوە. لە ڕۆژانی سەرەتایی ڕوودانی ئەم تاوانەدا، لای ئێمە و لای کەس و کاری هاوڕێ ئازاد ئەحمەدیش، ڕادەی تێوەگلانی تاوانبار ئاراز عزیز لە ئەنجامدانی تاوانەکەدا، ڕۆشن نەبوو، بە حوکمی ئەوەی بە یەکێک لە هاورێ نزیکەکانی دەناسراو و هاوکات بۆ چەند ساڵێکیش بوو، کە پێکەوە شەریکی کاری بازرگانی بوون. هەربۆیە دوای ئەوەی بەکەفالەت و متمانەی هەریەک لە (محمد عزیز صابر) کە برای گەورەوی (ئاراز عزیزصابر) ەو (رمضان صابر) کە مامی (ئاراز عزیز صابر)ە، و هەردووکیان جێگای متمانەی خێزانی هاوڕێ ئازاد ئەحمەد و کەس وکاری بوون، لەسەر ئەوە ڕێکەوتن کە کەس وکاری ئازاد ئەحمەد لە دادگا دەستیان لە داوەکەیان هەڵگرت، بەو مەرجەی لەبەرامبەریشدا، ئاراز عزیز لە شوێنێکی دیاریکراو کە بەرچاوی خێزانی هاورێ ئازاد و حزبەوە بێت تا سەرجەم حیساباتی پارەکان یەکلا بکاتەوە و هاوکاری بکات بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکە. بەڵام هەر رۆژێک پاش ئەمە و بەدوای بەردانی ئاراز عزیز، هەریەک لە رمضان صابر و محمد عزیز، سیناریۆیەکی تازەیان ئامادەکردبوو، کە ئەویش بیسەروشوێنکردنی ئاراز عزیز بوو، ئەوان ئیدیعای ئەوەیانکرد کە ئاراز عزیز لە لایەن جەماعەتێکی دەمامکدارەوە، ڕێفێندراوە.دواتریش هەردووکیان سەردانی بنکەی پۆلیسی عروبەیان کرد لەشاری کەرکوک بۆ تۆمارکردنی داوای بێسەرو شوێن کردنی ئاراز.بەڵام ئەمان سەرکەوتونەبون لە پەیداکردنی شایەت و سەلماندنی ڕووداوی بێسەرو شوێنکردنەکەی ئارازدا، هەربۆیە داواکەیان بەشێوەیەکی ڕەسمی لەبنکەی پۆلیس تۆمار ناکرێت. دواتر دوابەدوای بەڕێوەچونی چەندین جار لە چاوپێکەوتن و گفتوگۆکردن لە نێوان هەریەک لەمحمد عزیز و رمضان صابر لەگەڵ کەس وکاری هاوڕێ ئازاد ئەحمەد و کۆمیتەیەکی هاوبەشی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان.بۆ یەکلاکردنەوەی تاوانەکە و چارەسەرکردنی کێشە مالیەکانی ئاراز عزیز، مەسەلەی پەیوەندیە تەلەفۆنەکانی نێوان هەرسێک لەتاوانباران، محمد عزیز صابر و ئاراز عزیز صابر و رمضان صابر، دۆزرایەوە و ئاشکرابوون، کە لە هەمان کات و شوێنی ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی هاورێ ئازاد ئەحمەدا، پەیوەندیان بەیەکەوەکردوە و هەروەها ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنانەش، کە بەر لەتاوانەکە و لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەو وپاش ئەوەش بەیەکەوە ئەنجامیان داوە ئاشکرا بوو، لەهەمان کاتدا، ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەی کە لەگەڵ هاورێ ئازاد ئەحمەد بەر لەئەنجامدانی تاوانەکە کردویانە.
هەربۆیە محمد عزیز بە پەلە هەڵهات بۆ دەرەوەی عێراق و رمضان صابریش بۆ ماوەی چەند مانگێک خۆی دەشارێتەوە، دواتر لەلایەن پۆلیسی کەرکوکەوە دەستبەسەردەکرێت، هەردوای چەند مانگێکی دیکە لەلایەن دادگای تاوانەکانی دووەمی کەرکوکەوە، لەبەرواری 30 ئازاری 2015 رمضان صابر ئازاد کرا، کە بەئیدعای دادگای ناوبراو بنەمای بڕیاری ئازادکردنەکەی، نەبونی بەڵگەی تەواوە بوو.
ئێمە بۆ ڕای گشتی ئەوە ڕادەگەێنین، کە ئەو بڕیارە دادگاییەی بەسەر تاوانبار رمضان صابر دراوە، لەسەر بنەمای ئەو ڕاستی و بەڵگانە نەبوون کە پێشکەش بە دەستەی دادگاکراون.بۆ ماوەی چەند مانگێک، دەستەی دادگا خەریکی گوێگرتن لە وتەی شایەتەکان بوو بە گەواهیدان بە تاوانەکە و یاخود نکولی کردن لێی، بەڵام لە وتەکانی تاوانبار رمضان صابر و ئەو ناکۆکیەکانی نێو ئەو وتانە و شایەتەکانی لەگەڵ ئەو بەڵگانەی کە ئەیسەلمێنێن تاوانبار رمضان صابر ئامادەبووە لەگەڵ باقی تاوانباران، محمد عزیز و ئاراز عزیز لەکات و شوێنێ ئەنجامدانی تاوانەکەدا.هەروەها دادگا، چ ئەو دادوەرەی کەبریارەکەی ڕاگەیاند، یاخود داواکاری گشتی کەبریارە دیفاع لە تاوان لەسەرکراوان بکات، ئەو بەڵگانەی پشتگوێ خست، کە دران بە دەستەی دادگا، هەروەها بەمەبەسەتەوە، بەری بەتەواوکردن وبەدواداچانی لێکۆلینەوەکان گرت دەربارەی تاوانەکە و هەروەها تەماشای لیستی بەرگری پارێزەرانی هاورێ ئازادیان نەکرد کە داوای دووبارە لێکۆڵێنەوەیان کرد لە دەستەی دادگا، بەمەستی گەیشتن بەڕاستیەکان.لەمەش خراپتر دەستەی دادگا بەبێ تەواوکردنی پرۆسەی لێکۆڵێنەوەکان پەلەیان کرد لە بڕیارداندا، بەجۆرێک سەرجەم بەڵگەکان و ناکۆکیەکانی نێو وتەکانی شایەتەکان و ئیدعا ناکۆکەکانی تاوانبار رمضان صابر و و داوای دووبارە لێکۆڵینەوە، کە بۆ یەکلاکردنەوەی تاوانەکە و دەرخستنی ڕاستیەکان بوو، فەرامۆشکران.ئەمەی کە لە دادگایی تاوانەکانی دووەمی کەرکوک روویدا، ئەو ڕاستیە ئاشکرادەکا، کە کارێکی شاراوە لەپشتەوە ئەنجامدراوە، بۆ ئەوەی تاوانبار رمضان صابر لەزیندان دەربکرێت. هەروەها دەمانەوێ ئاماژە بەوە بکەین کە ئەو بەڵگانەی دراون بە دەستەی دادگا، ئەوا لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی کەرکوکەوە، تۆمارکراون و پشراستکراونەتەوەو سەلمینراوە، ئەوانەش بریتین لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیانەی کە لەنێوان هەرسێ تاوانبار لەکات و شوێنی ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی هاورێ ئازاد ئەحمەد و سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکەیدا، ئەنجامدروان.
ئێمە لە ڕێگای ئەم بەیاننامەیەوە، ڕایدەگەێنین، کە رمضان صابر، تاوان بارەو تێوەگلاوە لەگەڵ تاوانبارەکانی تردا، کە محمد عزیز صابر و ئاراز عزیز صابرە، لە تاوانی کوشتنی ئازاد ئەحمەد و سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکەیدا، تائەو کاتەی کە تاوان باران ئەیسەلمێنن کە ئەوان دووربوونە لەکات و شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەدا،وە دەبێت هۆکاری بونیان لەکات و شوێنی تاوانەکەدا ڕوون بکەنەوە.
ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرکۆنەی ئەم بڕیارەی دادگای تاوانەکانی دووەمی کەرکوک دەکەین و ئەو دەستەی دادگایەی کە بڕیاریاری بێتاوانی رمضان صابری ڕاگەیاند، بەشێکە لەو پرۆسە گەندەڵییەی کە بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێ.هاوکات ئێمە لە هەوڵ و کارەکانمان بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی سەرجەم ئەو مەسەلانەی پەیوەندیان بەتاوانی کوشتنی هاوڕێ ئازاد ئەحمەدەوە هەیە کە لەبەرواری 30 نۆڤەمبەری 2013 ئەنجامدرا، هەروەها هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی کە یارمەتیدەریان بون، لەکاتی ئەنجامدامدانی تاوانەکەدا، یاخود ئەو لایەنەی کە بەمەبەستەوە، دووبارە ڵێکۆڵینەوەی لە تاوانەکە فەرامۆشکردوە و کاری بۆ دەرهێنانی رمضان صابر لەزینداندا کردوە.
لەهەمان کاتدا، ئێمە بانگەوازی تەواوی دەسەڵاتی دادوەریەکان دەکەین لە عێراق و کوردستاندا، کە پەیڕەی بکەن بە لانی کەمی دەستپاکیەوە، ئەمە ئەگەر زەرەیەک لەم دەستپاکیە مابێت لەم دەسەڵاتانەدا، هەروەها هاوکاری بکەن لە دۆزینەوەی کەسانی تێوەگلاو لە ڕووداوی کوشتنی هاوڕێ ئازاد ئەحمەد و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت کە تێوەگلاون لە مەسەلەی بەردانی رمضان صابردا.هاوپێچ لەگەڵ ئەم بەیاننامەیەدا، لیستەی بەرگری پارێزەران دەخەینە ڕوو کە دەستەی دادگا ڕەتیکردەوە، وە بەم شێوەیەش سەلماندی، دەستەی دادگایی تاوانەکانی دووەمی کەرکوک هاوکاربوە لە بەردانی رمضان صابر.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
07-04-201507-04-2015
#️ هەشتاگ
#07-04-2015 |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️ئاسیاسێڵ
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-04-2015
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئازاد ئەحمەد - ئازادە سوور
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-04-2015
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 10 2015 2:18PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 8 2018 1:20PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 6,751 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 15-05-2021
  🗓️ 14-05-2021
  🗓️ 13-05-2021
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
ساڵی 1961 دامەزراوە و ساڵی 2007 هەردوو ئیدارەی هەولێر و سلێمانیی ئەو یەکێتیە یەکیان گرتەوە.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
سولەیمانی موعینی
رۆژی هەینی 07-02-1933 (28/11/1311 هەتاوی) لە گەڕەکی سەهۆڵخانەی شاری مەهاباد لە دایکبووە. لە سەردەمی کۆماری کوردستان، سولەیمان بۆ خویندن دەنێردرێتە شاری تەورێز. دوای جوانەمەرگبوونی کۆماری کورد و گێرانی باوکی، دەگەڕێتەوە مەهاباد و دەست بە خوێندن دەکاتەوە. کاتێک کە باوکی بۆ تاران دوور دەخرێتەوە، سولەیمانیش دەچێتە تاران و لە وێ دەخوێنێ. دەگەڵ گەڕانەوەی باوکی بۆ مەهاباد، ئەویش دیسان دەگەڕێتەوە و لە فێرگەی محەمەدرەزاشا پەهلەوی، دەست بە خوێندن دەکاتەوە.

سولەیمان هەر لە تەمەنی لاوی و لە سەردەمی خوێن
سولەیمانی موعینی
مێژووی مێتافیزیک
راجر هەنکاک
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: فاتح سەعیدی
2013
مێژووی مێتافیزیک
حەمە مەلا
گۆرانیوێژ، بەندبێژ و نوکتەزانی مەریوانی: فایەق ئیزەدی، کوڕی حاجی مەلا عەبدوڵای بادەڵان، ناسراو بە (حەمە مەلا) ساڵی 1332 ه-1953 ز لە گوندی میراوای مەریوان چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.
بنەماڵەکەیان لە بنەڕەتدا خەڵکی ئاوایی ولەژێری مەریوانن. باوکی مەلا بووە بووە و بەم هۆیەوە لە دێهاتەکانی مەریوان و پێنجوێندا کۆچاوکۆچی زۆریان کردووە.
کاک محەمەد لە سەر دەستی باوکی دەستی کردووە بە خوێندنی کتێبە سەرەتاییە دینیەکان و زۆر زوو بووە بە هۆگری ئەدەبیات و خووی داوەتە شیعر وتن. مەلا عەبدوڵای باوکیشی شاعیر بووە و
حەمە مەلا
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەمجار لە ڕێگەی کوردپێدیاوە.
لەگەڵ سڵاو وڕێز
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟ خوێنەری هێژا، لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئەم نووسراوە، وڵامی چەندین پرسیاری پێوەندیدار بە دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە وەردەگریتەوە.. خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)