دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات لە هەرێمدا 160 بۆ 170 پاڵاوگەی سووتەمەنی هەن کە بەشی هەرە زۆریان بەشێوەیەکی نایاسایی دامەزراون.
سەمەد محەمەد حسێن، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ ئاشکرایدەکات: لە هەرێمی کوردستاندا ژمارەیەکی زۆر پاڵاوگەی نایاسایی هەن کە کاریگەریی خراپییان لەسەر ژینگە دروستکردووە.
وتیشی: "لە هەرێمی کوردستاندا لەنێوان 160 بۆ 170 پاڵاوگەی سووتەمەنی هەن کە بەشی هەرە زۆریان نایاسایین و لە شوێنی خراپ دروستکراون، ئه و پاڵاوگانە کاریگەریی خراپییان لەسەر ژینگەی هەرێم هەیە، هەم لەسەر خاک و هەم لەسەر ئاوی سەرزەوی و ئاوی ژێر زەوی و هەواش، هەروەها لە کوالێتی بەرهەمەکانیشان یەکجار خراپن، بۆیە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بەردەوام لە هەوڵی ئەوە داین ڕێگە چارەیان بۆ بدۆزینەوە، هەم پێداویستی هەرێم دابین بکرێت و وردە وردە ئه و پاڵاوگانەشی کە زیان بەخشن دابخرێن".
راشیگەیاند: "لە دامەزراندنی ئه و پاڵاوگە نایاساییانە هیچ پرسێک بە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە نەکراوە".
سەمەد محەمەد لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد: کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت ئەوانەی لە هەرێمدا کاردەکەن کاریگەری خراپیان بۆ سەرژینگە هەیە، له و ڕووەوە دەڵێت: "ئه و کۆمپانیایانەی گرێبەستیان لە بواری نەوت و غاز لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە بڕگەیەک لە گرێبەستەکاندا لەبارەی پاراستنی سروشتی کوردستان هەیە، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەشێکی بۆ پاراستنی ژینگە هەیە و خۆیان چاودێری ئه و کۆمپانیایانە دەکەن، بەڵام ئەوە تێکەڵی لە کارەکانی ئێمە دروستکردووە، هەر بۆیەشە لە هەماهەنگی داین بۆ ئەوەی نەهێڵین ژینگەی کوردستان پیس بکەن".
ئەوەشیخستەڕوو: "ئه و کۆمپانیایانە ژینگەی کوردستان تێکدەدەن، هەرچەندە هەر پێشوەچونێک لە پیشەسازیدا دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە".
- 09-04-2015
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,561
Escriba su comentario sobre este artículo!