ئەو هێزەی کە عەلی عەسکەری قیادەی دەکرد، لە خواکۆرک لەگەڵ هێزەکەی دکتۆر خالید یەک بگرنەوەو بچنە ئەو جێگایەی، کە کە بۆیان دیاری کرابوو، ئەویش دۆڵە فشە بوو. کە چوونە ئەوێ و جێگیر بوون، دواتر وەڵام بنێرن بۆ مام جەلال و کاک نەوشیروان. مام جەلال مەفرەزەیەکی لەگەڵ بوو. کاک نەوشیروانیش چوار پێنج پێشمەرگەی لەگەڵ بوو. ئێوارەهێز بە ڕێکەوت خوا حافیزیمان لەگەڵ کردن و بە ڕێکەوتین. شەو گەیشتینە بەردەمی ڕەبایەکانی عێراق. پێشمەرگەیەک لەگەڵ عەلی عەسکەری بوو ناوی زەردە بوو لە پێش هێزەکەوە بوو بۆ شارەزایی. هەموو هێزەکە بە ڕیز دەڕۆشیتن. بەفرێکی زۆر باش ڕێگەی گرتبوو، لە پڕ هەموو وەستاین ووتیان یەک بەیەک بیگەیەنن، زەردە ئەڵێت بە کاک عەلی بڵێن وورچێک ڕێگاکەی گرتووە، تەقەی لێبکەم؟
یەکە بەیەکە گەیاندمان، تا گەیشتە کاک عەلی.. کاک عەلی وەڵامەکەی دایەوە و ووتی
بی گەیەنن بڵێن عەلی ئەڵێت، زەردە گووی خوارد.
700 پێشمەرگە بووین بەیەکەوە، یەک بەیەک ووتمان
بی گەیەنن کاک عەلی ئەڵێت زەردە گووی خوارد.
ئاخری ئێمە لاماندا، ئەو هەموو هێزە ڕێگامان چۆڵکرد بۆ وورچێک. ناجار بووین ئەگەر تەقەی بکردایە ئاشکرا دەبووین.
ڕێگا باریکەکان
ئاوات قارەمانی| لاپەڕە 132
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 10,568
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!