- وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاتی مووچەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوەکانی ڕاگرت، وتەبێژی ئەو وەزارەتەش ڕایدەگەیەنێت کە مووچەی هیچ کارمەندێک نافەوتێت و لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ ئەوەی کاری کارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ڕێکبخەن و ڕێگە لە دوو مووچەیی بگرن.
- چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە سەنتەری قەزای شەنگال هەوڵیاندا خۆیان لە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان نزیک بکەنەوە و پەلاماریان بدەن، بەڵام کەوتنە ناو بۆسەیەکی پێشمەرگە و شەش تەرمیان بە سووتاوی لە شوێنی شەرەکە بەجێما ".
- لە گوندێکی سەر بە ناحییەی لەیلانی سنوری پارێزگای کەرکووک، چوار تەرمی نەناسراو دۆزرانەوە، سەرچاوەیەکیش ڕایدەگەیەنێت کە ئاسەواری گوللە بە جەستەیانەوە دیارە.
- وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ڕایدەگەیەنێت کە بەهۆی شەڕی نێوان دوو سەگەوە، دوو ماڵی گوندێکی سەر بە ناحیەی دێگەڵە شەڕ لەنێوانیاندا دروست بووەو بەهۆیەشەوە کەسێک کوژرا.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,522