بەپشت بەستن بە یاسای ژمارە (32)ی ساڵی (1986) ی کڕین و بەکرێدانی زەوی دەوڵەت، لەشاری هەولێر لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر زەوی بۆ ڕێکخراوی ڕوانگە و دەزگای مێری و کۆمەڵە و ڕێکخرا و و یەکێتیەکانی هاوشێوەیان تەرخانکراوە.
لەیاسای ژمارە (32) لەمادەی (22) لەبڕگەی دوو ڕێگەی داوە زەوی بەرێکخراو و کۆمەڵه و یەکێتیەکان بدرێت بەبێ موزایەدە، بۆیەش ئێمە وەک سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەپێی ئه و دەسەڵاتەی پێمان دراوە کارەکانی خۆمان بەشێوەیێکی یاسایی ئەنجامداوه و زەویمان بۆ کۆمەڵه و یەکێتیەکان تەرخانکردوە بەشێوەی بەکرێدانی ساڵانە، ڕێکخراو و دەزگا ناوبراوەکان لەبەرامبەر تەرخانکردنی ئه و پارچە زەویانە ساڵانە کرێیەک بەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەن و ئه و پارەیەش دەچێتە خەزێنەی دەوڵەت.
لەماوەی ڕابردوو زیاتر لە (50) پارچە زەوی لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان بۆ ڕێکخراو و کۆمەڵه و یەکێتیەکان تەرخانکراوە جا بەشێوەی تەملیک کردن بێت یاخود بەکرێی ساڵانە بێت، ئەمانەش نەیەکەم ڕێکخراو و دەزگان زەویان بۆ تەرخانکراوە نە دواهەمینیش دەبن.
ئەم ڕوونکردنەوەیەی ئێمە وەک و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دوای ئەوە دێت هەندێ لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان قسەیان لەسەر ئەوە کرد بەشێوەی نایاسایی زەوی بە ڕێکخراوی ڕوانگە و دەزگای میری و هاوشێوەکانی دراوە، لێرەوە دوپاتی دەکەینەوە تەرخانکردنی زەوی بۆ هەرلایەنێک کرابێت ئێمە وەک سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کردومانە، بەڵام دوای بڕینی هەموو ڕێکارە یاساییەکان ئینجا بڕیار لەسەر تەرخانکردنی زەوی بۆیان دراوە.