پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,099
وێنە 105,463
پەرتووک PDF 19,112
فایلی پەیوەندیدار 96,123
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
هەرێمی کوردستان هەشتەمی جیهانە لە یەدەگی نەوت و غاز
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
هەرێمی کوردستان هەشتەمی جیهانە لە یەدەگی نەوت و غاز
ئامار و ڕاپرسی

هەرێمی کوردستان هەشتەمی جیهانە لە یەدەگی نەوت و غاز
ئامار و ڕاپرسی

رێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان ڕاپۆرتێکی لەسەر نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاندوە، هەرێمی کوردستان هەشتەمی جیهانە لە یەدەگی نەوت و غازدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2016 دا بڕی یەک ملیۆن و 65 هەزار بەرمیل نەوت و 10 ملیار پێ سێ جا غاز هەناردەی تورکیا دەکات، هەرێمیش دواین ناوچەی جیهان دەبێت کە نەوتی تێدا تەواو دەبێت.
رێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان ڕاپۆرتێکی بە ناونیشانی "نەوتی هەرێم، سیاسەتێکی نا حەکیمانە"ی بڵاوکردەوە کە لە لایەن د. غالب محەمەد عەلی، سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە ئامادەکراوە و تیایدا تیشک خراوەتە سەر کەرتی وزە لە هەرێم.
لە پێشەکی ئه و ڕاپۆرتەدا هاتووە: "ئەوەی هەیە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی گونجاو و لە بارنەبووە لە بواری نەوتدا، ئامار و ژمارەکانی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ پارەی گیرفانمان یەک ناگرێتەوە، هەروەها سەرمایە و بڕی نەوتی ئەم هەرێمەش لەگەڵ چوارچێوەی خۆشگوزەرانی و ژیانی کۆمەڵگەکەماندا یەک ناگرێتەوە".
بەشی یەکەمی ڕاپۆرتەکەی د. غالب محەمەد، کە دکتۆرای لە شیکاری نەوت هەیە تایبەتە بە "نەوت و غازی سروشتی"، هەرچی بەشی دووەمیەتی ئەوا تایبەتە بە "نەوت و غازی سروشتی هەرێمی کوردستان و عیراق"، له و بەشەدا هاتووە بەپێی تازەترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ئۆپێک عیراق خاوەنی پتر لە 150 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی جێگیر و پتر لە 300 ملیار بەرمیل یەدەگی ناجێگیرە، ئەوەش وا دەکات عیراق دووەم بێت لە یەدەگی نەوت لە جیهاندا دوای سعوودیە.
راپۆرتەکە باسی هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لە عیراق دەکات و دەڵێت، خاوەنی پتر لە 50 ملیار بەرمیل یەدەگی جێگیری نەوت و 80 ملیار بەرمیل یەدەگی ناجێگیرە، هەروەها 8 بۆ 10 تریلیۆن مەتر سێ جا غازی سروشتی یەدەگی هەیە، ئەوەش وا دەکات هەرێمی کوردستان لە ڕیزی هەشتەمی جیهان بێت لە ڕووی یەدەگی نەوت و غازەوە.
لەبارەی گرنگیی ئه و یەدەگەشەوە لە ڕاپۆرتەکەی سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە "ئه و ئامارانە پێمان دەڵێن عیراق بەگشتی و هەرێمی کوردستانیش لە نێویدا دەتوانێت ببن بە سەرچاوەی وزە بۆ زۆرێک لە وڵاتە زلهێزەکانی جیهان وەک ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا، ئەوەش وا دەکات عیراق و هەرێمی کوردستان لە دنیادا هەمیشە لە بەرچاو بگیرێت و زۆرێک لە وڵاتان هەوڵبدەن پەیوەندییان لە گەڵیان هەبێت، ئەگەر عیراق و هەرێمیش بەشێوەیەکی ستراتیجییانە و لێزانانە مامەڵە به و وزەیەوە بکەن کە هەیانە و وەک کارتێکی سیاسی بەکاری بهێنن بۆ ئەوەی زۆرترین سوودیان بەربکەوێت و زۆرترین دۆستیان هەبێت کە پشتگیری نێونەتەوەییان بکەن".
هەروەها له و ڕاپۆرتەدا هاتووە: "وڵاتانی کەنداو بە عیراق و هەرێمی کوردستانەوە زیاتر لە 65 لەسەدی نەوت و غازی سروشتی دونیای تێدایە و هەرێمی کوردستانیش ئاخرین وڵات دەبێت یەدەگی نەوتی تێدا تەواو دەبێت، واتە هەرێمی کوردستان کۆتا ناوچە دەبێت چاوی وڵاتانی لەسەر لابچێت بۆ دەستخستنی نەوت و غاز، ئەوەش لە ڕووی ستراتیجییەوە گرنگی هەرێمی کوردستان دەردەخات و پێمان دەڵێت نەوت و غاز دەتوانن کارتێکی فشاری بەهێز و باش بن بۆ هەرێم تا بتوانێت دۆستەکانی خۆی زیاتر بکات و سەنگی خۆی لە ناوچەکە جێگیرتربکات، هەر بۆیە دەبێت هەرێم زیاتر هۆشیاربێت لە مامەڵەکردن بە نەوت و وەزەکەیەوە، چونکە ئەوانە دەتوانن هەوێنی سەربەخۆیی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانیش بن".
له و ڕاپۆرتەدا هاتووە هەرێمی کوردستان بە 55 ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتەوە توانیویەتی ڕێژەی سێ‌ لەسەدی یەدەگی نەوتی جیهانی هەبێت، هەروەها لە ساڵی 2016 ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا دەگاتە یەک ملیۆن و 65 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە ساڵی 2020یشدا هەرێم ڕۆژانە 10 ملیار پێ سێ جا غازی سروشتی هەناردەی تورکیا دەکات.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ ئامادەکاری ڕاپۆرتەکە د. غالب محەمەد کە پسپۆڕە لە شیکاری نەوت دەڵێت "لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە یەدەگی نەوتی هەرێم و بایەخەکەی لەسەر ئاستی جیهان کراوە و ئایندەی ئه و گرنگییە، هەروەها باس لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەوت و داهاتەکانی لە 10 ساڵی ڕابردوودا کراوە".
ئه و پسپۆرە وتیشی: "هەرێمی کوردستان لە گرێبەستکردن و دەرهێنان و گواستنەوە و کۆکردنەوەی پارەی نەوتدا نا تەندروستی و نا شەفافیی پێوە دیارە، دەبوو لەساڵی 2008 یاسای نەوت و غاز جێبەجێ بکرابایە کە گرنگترینییان چوار کۆمپانیایە کە مەبەست لێیان بە سیستەم کردنی کەرتی نەوتە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوە نەکراوە، کێشەی کەرتی نەوت لە هەرێم نا شەفافییە بە پلەی یەکەم، هەروەها ئەوانەی کە کەرتەکە بەڕێوەدەبن وەک پێویست نەیانتوانیوە هاوڵاتییانی کوردستان خێر له و وزەیە ببینن کە وڵاتەکەیان هەیە، دەبێت نەوت بە سیستەماتیک بکرێت".
د. غالب محەمەد ڕوونیشیکردەوە: "نابێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان خۆی نەوت بفرۆشێت و خۆشی پارەکەی هەڵبگرێت و هەر خۆشی دابەشی بکات، دەبێت داهاتی نەوت بخرێتە بانکی ناوەندیی وڵاتەوە و وەزارەتی دارایی دابەشی بکات، بەڵام ئەمە نەکراوە، پەرلەمانیش دەبوو ئه و چوار کۆمپانیایە دابمەزرێنێت و کەرتی نەوت شەفاف بکرێت، دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕۆژانە داتا و ئامارەکانی وزە لە سایتەکەی خۆی بڵاوبکاتەوە، هەروەها بوون بە ئەندام لە ڕێکخراوی شەفافییەت گرنگە، دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەیکەلییەتێکی تەواوی هەبایە و زانیاریی لەلابێت".
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەی ئه و پسپۆڕەی بواری نەوت و سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەناونیشانی"سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستان، گرێبەستەکان بە نموونە" ئاماژە بۆ ئەوە کراوە لە 10 ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەرێمی بۆ 57 بلۆکی نەوتی دابەشکردووە و لەگەڵ 25 کۆمپانیای زەبەلاحی بیانی بۆ گەڕان و دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت گرێبەستی کردووە کە یەکێکیان نەبێت، سەرجەم گرێبەستەکان لە جۆری پشکداریین" production sharing agreement""ە.
ئه و پسپۆرە لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت: "لە چوارچێوەی گرێبەستی پشکداری خاوەنی کۆمپانیا دەبێتە هاوبەش لە داهاتی نەوتی بلۆکەکانی هەرێم، بەڵام لە گرێبەستی خزمەتگوزاری ئه و شتە بوونی نییە، هەروەها گرێبەستی پشکداری ڕێژەی 15 لەسەدی داهاتی نەوتی دەرهێنراو بۆ کۆمپانیاکەیەوە و زیاتر لە 55 لەسەدی ئه و پارەیەی کە خەرجی کردووە بۆ خۆی دەبات له و نەوتەی کە دەیفرۆشێت تا ئه و کاتەی پارە خەرجکراوەکەی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە، دواتریش هەر بە هاوبەش دەمێنێتەوە، واتە سوودمەندی یەکەم کۆمپانیا و خاوەنەکەیەکی نەک هاوڵاتی، لەم خاڵەشدا هەرێم پێچەوانەی عیراقە کە گرێبەستەکانی لە جۆری خزمەتگوزاریین نەک پشکدار".
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "ئه و گرێبەستانە تا ئێستا زیاتر بە هەدەردان بووە نەک کۆکردنەوەی داهات و خۆشگوزەرانی هاوڵاتییان، چونکە بە پێی داتای مانگی تشرینی دووەمی 2014ی سامانە سروشتییەکان لە ساڵی 2007ەوە تا کۆتایی 2014 بڕی 263 ملیۆن بەرمیل نەوت دەرهێنراوە کە پارەکەشی بەپێی شیکارێکی ئه و پسپۆرە دەگاتە 23 ملیار دۆلار، ئه و بڕەش دەکاتە بودجەی دوو ساڵی هەرێم کە لە عیراقەوە بۆی دێت، یان دەکاتە موچەی چوار ساڵی فەرمانبەرانی هەرێم".
رەخنە لەوەش گیراوە کە هێشتا 40 لەسەدی خەڵکی وڵاتانی تر بۆ کاری تەکنینی و هونەری بەکاردێن و لایەنە گرنگەکانی کەرتی وزەی هەرێم دراوەتە دەست هێزی کاری بیانی نەک ناوخۆیی، ئەوەش بەشێکی زۆری داهاتی ئه و کەرتە دەداتەوە دەست وڵاتانی بیانی و دانیشتووانی هەرێم لێی سودمەند نابن.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت لە ساڵی 2014دا تێچوو و قازانجی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم بریتی بووە لە سێ ملیار و 791 ملیۆن دۆلار، هەروەها 10 لەسەدی داهاتی موڵکانە و 4،8 لەسەدی سوودە کۆمەڵایەتییەکان و شیرینی گرێبەستەکان بە نادیاری ماونەتەوە و کەس نازانێت چۆن وەرگیراون و چۆن خەرجکراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس له و ڕێگایانەش کراوە کە پێویستە بۆ دەربازبوون لە نەگبەتی نەوت بگیرێنەبەر.
د. غالب محەمەد له و ڕێگایانە باس لە پێویستی شەفاف بوونی کەرتی نەوت دەکات بۆ ئەوەی داهاتەکانی کۆبکرێتەوە و بخرێتە سندوقێکەوە و پەرلەمان چاودێری سندوقەکە بکات نەک حکومەت، و ڕۆژانە هاوڵاتییان ئاگاداری جوڵەی نرخ و بڕ و داهاتی نەوت بن بۆ ئەوەی حکومەت بیسەلمێنێت شەفافە و دەبێت ببێتە ئەندام لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ شەفافییەت کە ڕاپۆرتی ساڵانەی لەسەر نەوت هەیە.
هەروەها پێشنیازی ئەوە دەکات چەند بڕگەیەک لە گرێبەستەکانی بگۆڕێت بۆ ئەوەی لە سوودی بۆ حکومەت و هاوڵاتییان بشکێتەوە، گۆڕینی گرێبەستەکانی ئایندە لە پشکدارییەوە بۆ خزمەتگوزاری، جگە لە بەکارهێنانی داهاتی نەوت بۆ بوژانەوەی سێکتەرەکانی دیکەی وەک پیشەسازی، بازرگانی، کشتوکاڵ، هەروەها باس لە دامەزراندنی چەند کارگەیەکی پیشەسازیی کراوە کە نەوت بۆ کاڵای پترۆکیمیایی دەگۆڕن.
سەرباری ئەوانە لە پێشنیازەکاندا هاتووە "هەوڵبدرێت سەربەخۆیی وزەمان هەبێت لە ڕێگەی دروستکردنی پاڵاوگەی مۆدێرنەوە بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنیشی خۆمان بیکەن کە ساڵانە سێ ملیار دۆلار له و بوارەدا خەرج دەکرێت، بەتایبەت لە هێنانی گاز و بەنزین، ئەوە وێڕای شارەزاکردنی دەستی کاری خۆماڵی لە بواری دەرهێنانی نەوتدا".
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا د. غالب محەمەد، دەڵێت: "لە 10 ساڵی ڕابردوودا سیاسەتی نەوتی هەرێم بۆ هاوڵاتیان بەرهەم دار نەبووە، ئەوەندەی لە بەرژەوەندیی گرووپ و تاقمێک بووە، واتە داهاتی فرۆشتنی نەوت بەدەستهاتووە نەهێنراونەتە هەرێم، بەڵکو بانکەکانی ئەورووپا و ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی لێ پڕ کراوە و لە چاوی هاوڵاتییانی هەرێم شاردراوەتەوە، تا ئێستاش سیاسەتی سەربەخۆی وزەمان نییە، هێشتا بەنزین و گاز لە وڵاتانەوە هاوردە دەکەین".
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە کە نەوت 90 لەسەدی بودجەی هەرێم پێکدەهێنێت و لە هەرێمدا هەزار و 693 کرێکاری بیانی لە کەرتی نەوتدا کاردەکەن، هەرچی کشتوکاڵیشە دەتوانێت 45 لەسەدی پێویستی خۆماڵی پڕبکاتەوە.
- 23-03-2015
ئەم بابەتە 2,507 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 74%
74%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-03-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-03-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,507 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
پەیامی کافکا
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,099
وێنە 105,463
پەرتووک PDF 19,112
فایلی پەیوەندیدار 96,123
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
پەیامی کافکا
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!