وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سعودی ڕایگەیاند لەماوەی چوار ساڵی ڕابردودا ژمارەی ئەو سعودیانەی چونەتە سوریاو عێراقەوە بەمەبەستی شەڕ 2284 هاوڵاتی بون و تا ئێستاش 1639 کەسیان لەناو داعشدا ماون.
ئاژانسەکان، ئاوێنەنیوز: وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە "لیوا مەنسور تورکی" ڕایگەیاند کە وەزارەتەکەیان لەنزیکەوە بەدواداچون بۆ ئەو سعودیانە دەکات کە بەمەبەستی شەڕکردن چونەتە سوریاو عێراقەوە و بەڵگەی تەواوی لەوبارەوە دەستکەوێت کە هەواڵەکان باس لەکوژرانی چەند ئیسلامییەکی ناسراوی سعودی لەو دو وڵاتەدا دەکەن.
لەبارەی ژمارەی ئه و سعودییانەی لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو پەیوەندیان بەداعشەوە کردوە، ناوبراو ڕایگەیاندوە کە 2284 هاوڵاتیی سعودیی چوەتە سوریاو عێراق بەمەبەستی شەڕکردن، له و ژمارەیەش 645 کەسیان گەڕاونەتەوە وڵاتەکەی خۆیان، بەڵام "1639 کەسیان چونەتە ناو داعشەوەو نەگەڕانەتەوە".
- 20-03-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 17,483 gånger