ئەنوەر تۆڤی
ناوی ئەنوەر سینۆ محەمەد شەریف ناسراو بە (ئەنوەر تۆڤی)
ساڵی 1925 لە گوندی بامەڕنێ سەر بە شاری
دهۆکدهۆک لە دایک بووە.
دار موعەلمینی ریفی لد بەغدا تەواو کردووە و پاشان وەکو مامۆستا لە شارۆچکەی بیارە دەست بەکار بووە و پاشان لە قوتابخانەی فەیسەڵییەی شاری
سلێمانیسلێمانی و دواتر وەکو سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەشی چالاکییە هونەریەکان بەردەوام بووە.
سالی 1953 (ڤیینا) و 1973 (بەرلین) وەکو نوینەری کورد بەشداری ڤیستیڤالێ لاوانی جیهانی کردووە
هەستاوە بە دەرهێنانی ئەم شانۆگەریانە:هەستاوە بە دەرهێنانی ئەم شانۆگەریانە:
شانۆگەری عوتەیل 1956
شانۆگەری ئافرەت و نوشتە 1956
شانۆگەری ئۆتێلۆ 1956
شانۆگەری تاوان و تۆڵە 1957
شانۆگەری مەم و زین 1958
شانۆگەری بلیمەت 1970
شانۆگەری بازرگانی ڤینیسیا 1971
هەروەها دیکۆری بۆ هەندێک شانۆ گەری کێشاوە وەکو شانۆگەری چوار قوتابی 1957.
لەبواری نەخشە سازی گۆڤار و کتێبیشدا جیدەستی دیار بووە، کاری نەخشە سازی بۆ هەریەک لە گۆڤارەکانی بڵێسە، دەنگی مامۆستا، رۆژنامەی ژین کردووە.
لە بواری وینەکیشاندا:لە بواری وینەکیشاندا:
زیاتر لە بواری شێوەکاری ناسراوە هەروەها شێوازێکی تایبەتی خۆی هەبووە لە وێنە کیسانی هێڵکاری و هەندێک تابلۆ و سکێچی هەن کە دەربڕی سوریالیانەی پێوە دیارە.
بەشداری زۆربەی پیشانگای هاوبەشی هونەرمەندانی کوردی کردووە لە بەغدا و هەولێر و سلێمانی.
کۆمەلێک کاریکاتێری سیاسی کێشاوە.
سالانی پێس نسکۆ وەکو بەڕێوەبەری گشتی هونەر لەناو شۆڕشدا کاری کردووە و سالی 1974 نەفی کراوە بۆ باشوری عێراق و ساڵی 1994 لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە.
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!