Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 517,545
Bilder 106,159
Bøker 19,170
Relaterte filer 96,557
Video 1,317
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
Bibliotek
Det som var vanskelig å lev...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
ڕیفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕیفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان
Artikler

ڕیفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان
Artikler

ریفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی باشوری کوردستان

دوازدە ساڵ لەمەوبەر، بە نیازی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، دەستپێشخەرییەک بۆ ڕیفراندۆم کرا. (بزوتنەوەی بەرەو ڕیفراندۆم) پێکهات. لە سەرانسەری باشووری کوردستاندا چالاکیی نواند، بەڵام دوای ماوەیەک کارکردن و کۆکردنەوەی پتر لە یەک ملیۆن و حەوت سەد هەزار ئیمزا، لە زستانی ساڵی 2004 داو ناردنی بۆ مەجلیسی حوکم لە بەغدا، لەلایەن هەردوو حزبی دەسەڵاتداری کوردستان ئیحتیواکراو چالاکییەکانی خامۆش بوون. ئەو کاتە ئەوان خەریکی بنیاتنانەوەی " عێراقی نوێ " بوون.
بەشێکی ئەو وتارەی لێرەدا پەخشی دەکەم، ‌ بەیاننامەیەک بوو لەسەر داوای (دەستەی کارگێڕیی لیژنەکانی " بەرەو ڕیفراندۆم " لە سلێمانی، وەک یەکەم بەیاننامەی بزوتنەوەکە، بۆ چاپکردن و پەخشکردنی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی نووسیم. بەڵام بەیاننامەکە چاپ نەکرا، کۆنفڕانسی بزووتنەوەکەو دواتر ئیمزا کۆکردنەوەی بەسەردا هات. دواتر چەند دەستەواژەو پەڕەگرافم خستەسەر، تا وەک پێشەکی کتێبێک، لەگەڵ چەند وتارێکیدیکەدا چاپیان بکەم. (فوئاد قەرەداغی – ئەندامی دەستەی باڵای بزوتنەوەی بەرەو ڕیفراندۆم ساڵی 2003 و 2004)

بەرەو ڕیفراندۆم

لە مێژووی سەد ساڵی ڕابردوودا، پرنسیپی مافی بڕیاردانی چارەنووس هەنگاوی گەورەی بۆ پێشەوە ناوەو هەتا دێت گشتیتر دەبێتەوە. پێشتریش لەسەدەی نۆزدەیەمدا مارکس و ئەنگڵز ئەو ڕاستییەیان خستە بەردەم سۆسیالیستەکان کە ئەو گەلەی گەلێکی تر بچەوسێنێتەوە خۆی ئازاد نییەو، بەوپەڕی توانایانەوە پشتگیریی گەلی ئیڕلەندەیان کرد دژی داگیرکەرانی ئینگلیز. بەلشەفییەکانیش هەر لە سەرەتای خۆڕێکخستنیان لە حزبی چینایەتی پڕۆلیتاریای ڕوسیادا، مافی بڕیاردانی چارەنووسیان کردە خاڵێکی گرنگی بەرنامەکەیان و پڕۆلیتاریای نەتەوە جیاجیاکانی ڕوسیایان بە پرنسیپەکانی ئەو مافە دیموکراتییە پەروەردەکرد. کاتێ دەسەڵاتی سیاسیشیان لە ئۆکتۆبەری 1917 دا گرتە دەست، پڕاکتیکی ئەو پرنسیپەیان کردو پڕۆژەی ئازادییان بەردەمی گەلانی سۆڤیەت خست و شوورەی ڕوسیای زیندانی گەلانیان ڕووخاندو، کۆمارەکانی یەکێتیی سۆڤیەت بوونە نیشانەو بەڵگەو هێمای چارەسەرکردنی بەڵشەفیکەکان بۆ مەسەلەی نەتەوایەتی. پرنسیپەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەی نەتەوایەتی، گەلانی ڕۆژهەڵاتی وروژاندو ڕاچەنینێکی هوشیارانەی گشتیی خستەوە. بۆیە بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئۆکتۆبەر، هەر لە کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانیی یەکەمەوە کە بۆ ئێجگارەکی دەوڵەتی عوسمانی گیانی سپارد هەتا ئیمڕۆ، بە دەیان پەیماننامەو ڕێککەوتننامەو جاڕیی جیهانیی پشتگیریی ئەو مافە بۆ گەلانی ژێردەستە دەکەن، تەنانەت (ودرۆ وێلسن) ی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش لەو سەردەمەدا مافی ئازادی و سەربەخۆیی نەتەوەکانی، لە بەڕێوەبردن و حوکمی خۆیاندا، سەلماند. دوا بەدوای ئەویش کۆنفرانسی ئاشتی لە پاریس (1919)، پەیمانی (سێڤر)، کۆمەڵەی گەلان، پەیمانی کۆمەڵی نەتەوەیەکگرتووەکان، جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ (1948) و پەیمانی نێودەوڵەتیی مافە مەدەنی و سیاسییەکان (1966) ؛ هەر هەموویان لەسەر مافی گەلان لە بڕیاردانی چارەنووسی سیاسیی خۆیان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ جەختیان کردو‌وە..
گەلی کوردو کوردستانی نیشتمانی، کە سەدان ساڵ لەژێر باری چەوساندنەوەی دەوڵەتی ئیستیبدادی عوسمانیدا بوون، بەشێکی ئەو مافانەیان لەو پەیماننامانەدا بۆ سەلمێندرا، هەر لەوەی لە کۆنفڕانسی ئاشتیی پاریسدا داواکرا کوردستان بخرێتە ژێر چاودێریی نێودەوڵەتییەوە، تا بڕیاردانی بڕگەکانی (62، 63، 64)لە بەشی سێیەمی پەیماننامەی (سێڤر)، ئەو پەیماننامەیەی دانی بە مافی پێکهێنانی دەوڵەتێکی کوردی لە باکووری کوردستاندا نا کە پاشان باشووری کوردستانیشی پێوە پەیوەست بکرێت. جاڕنامەی هاوبەشی بەریتانیاو دەوڵەتی عێراقیش لە ساڵی 1922 دا، بەڕەسمی، بەکۆمەڵەی گەلانیان ڕاگەیاند کە هەردوولایان دان بە مافەکانی گەلی کورددا دەنێن بە شێوەی ئۆتۆنۆمی و دروستکردنی حکومەتێکی کوردی لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا. ساڵی 1932 یش کە عێراق لە کۆمەڵەی گەلان وەرگیرا، مەرجی ئەوە بۆ دەوڵەتی عێراق دانرا کە ڕێز لە مافە نەتەوایەتییەکانی کورد بگرێت و، بە پێچەوانەوە، لەبەردەم کۆمەڵەی گەلان و دادگای هەمیشەیی نێودەوڵەتیدا بەرپرسیار بێت.
لە ڕاستیدا گەلی کورد لەو هەموو پەیماننامەو ڕێککەوتننامەو جاڕنامە نێودەوڵەتییانە سوودمەند نەبووە چونکە فەرمانڕەوایانی عێراق، هەر لە ساڵی (1925) ەوە کە باشووری کوردستان بە عێراقەوە لکێندرا تا ڕووخانی سەددام لە نیسانی 2003 دا، بە ئاگرو ئاسن مامەڵەیان لەتەکدا کردووە، سیاسەتی تواندنەوەی نەتەوایەتی و پاشان جینۆسایدیان بەرامبەر پەیڕەو کردووە، چەکە قەدەغەکراوەکانیان هەر لە (ناپاڵم)ەوەهەتا چەکی کۆمەڵکوژی کیمیاوییان بەسەردا باراندووە، چەکی کۆکوژی بایۆلۆژییان بەسەر هاووڵاتیانی کوردی ئەنفالکراودا تاقیکردۆتەوە. هەمیشە هاووڵاتی کورد لە عێراقدا، بەواقیعی، هاووڵاتی پلە دوو و کەمتریش بووەو سادەترین مافە مەدەنی و سیاسییەکانیان پێ ڕەوا نەبینیوەو بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن دەسەڵاتی گەلی سەردەستەوە پێشێل کراون.
ئەمڕۆ دوای ڕووخانی بەعس و حاڵەتی داگیرکراوی عێراق، هەلومەرجێکی نوێ هاتۆتە ئاراوە، دەرفەتێکی نوێ بۆ چۆنیەتی ڕێکخستنەوەی دەوڵەتی هەڵوەشاوەی عێراق وپێکهاتەی ئەم قەوارەیەو بنیاتنانەوەی لەسەر پرنسیپەکانی ئازادی و دیموکراتی و ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ ڕەخساوە، کاتی ئەوە هاتووە پەیوەندییە ئەتنییەکان لەسەر بنەمایەکی نوێی گونجاو لەگەڵ ئەو پرنسیپانەدا دابڕێژرێنەوە کە بۆ گەلانی عێراق بە گشتی و بۆ گەلی ستەمدیدەی کورد بە تایبەتی، تا هەتایە زامن بێت و چیدی کارەساتەکانی هەشتا ساڵی ڕابردوو بەسەریاندا نەیەتەوە.
کاتی ئەوە هاتووە چ عێراق و چ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارامی بە خۆیانەوە ببینن و مشووری پەیوەستبوون بخۆن بە جیهانی زانست و تەکنۆلۆژیاو ژیاری ئەم سەردەمەوەو، بۆ ئەمەش هەموو گەلانی ناوچەکە پشکی چوونیەکیان لەبەردەمدا ئاوەڵا بێت.
کاتی ئەوە هاتووە بۆ ئەم دواڕۆژە لە عێراقدا، لەژێر سایەی کۆمەڵی نەتەوەیەکگرتووەکان و بە هاوکاری یەکێتیی ئەوروپاو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، پرس بە خەڵکی کورد بکرێت، ڕیفراندۆمێک لە باشووری کوردستاندا بەرپا بکرێت و تیادا هەموو ‌ تاکەکەسێکی کورد لە تەمەنی (18) هەژدە ساڵ و بەرەو ژوور، ئازادانە، لە دەنگدانێکی گشتیی دیموکراتییانەدا، ئیرادەی خۆیان بەیان بکەن و، مانەوەو نەمانەوەی کوردستان لەگەڵ ئەو قەوارەیەی بە عێراق دەناسرێ بڕیار بدەن.
ئەو پڕۆژەیەی بە ناوی (بەرەو ڕیفراندۆم) بەڕێخراوە‌، بۆ سەرخستن و بە ئەنجام گەیاندنی ئەو پڕۆسەیەیەو، پشت بە جەماوەری خەڵکی کوردستان زوو بێت یان درەنگ بە ئاکامی خۆی دەگات و، گەلی کورد خۆی بڕیاری چارەنووسی سیاسیی خۆی دەدات.
فوئاد قەرەداغی
نووسینی : ئەیلولی 2003
دەستکاریکردنی : شوباتی 2015
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 8,058 ganger
HashTag
Koblede elementer: 7
Gruppe: Artikler
Provinsen: United Kingdom
Provinsen: Tyrkia
Technical Metadata
Element Kvalitet: 78%
78%
Lagt inn av ( هاوڕێ باخەوان ) på 18-03-2015
URL
Dette elementet i henhold til Kurdipedia er Standards ikke er ferdig ennå!
Dette produktet har blitt sett 8,058 ganger
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Actual
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Det som var vanskelig å leve med
21-03-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
Det som var vanskelig å leve med
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 517,545
Bilder 106,159
Bøker 19,170
Relaterte filer 96,557
Video 1,317
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 0.25 andre!