سەیرانگەی حەمامۆک
لەسەرووی شارۆچکەی کۆیەیە. کە کاتی خۆی سەرچاوەی سەرەکی ئاوی کۆیە بووە، وەکو سەیرانگەیە خەڵکی ناوچەکە لە بۆنە و ڕۆژەکانی پشووی ساڵ گەشتیان بۆ کردووە.
لەم ساڵانەی دواییدا لەلایەن شارەوانی کۆیە بە شێوازێکی جوان و دڵڕفێن جوانکاری و خزمەت گوزاری بۆ کراوە. بەڵام لەلایەن گەشت و گوزاریەوە هیچی بۆ نەکراوە. کەچی تاکە شوێنە لە شارۆچکەی کۆیە بەم شێوازە شارەوانی کاری نۆژەنکاری بۆ کردووە بووەتە مایەی دڵخۆشی دانیشتوان و گەشتیارانی ئەم شوێنە.