لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا لە کامپێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا کاردانەوەیەکی ڕاگەیاندنی چاوەڕەوان نەکراومان گوێ لێبوو، دەمانەوێت بۆ ڕای گشتی ڕایبگەیەنین لە ڕۆژی بیستنی ڕووداوەکەدا دەستبەجێ بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانیمان ئاگادارکردۆتەوە کە ئەگەر ئاسایش و پۆلیس لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگادا هەر پێشێلکارییەکیان لە کەمپەکەدا کردبێت، دەبێت سزا بدرێن، ئاسایشی گشتیش لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو مەسەلەیە دانا.
بێگومان بەپێی یاساو ئەرکی خانەخوێی و ڕێزو میوانداریشیان لەسەرمانە، بەڵام لەکاتێکدا کێشەیەکی لەمجۆرە ڕوودەدات کەناڵی تایبەتی سیاسی چارەسەرکردن هەیە نەک ڕێگاکانی تری ڕاگەیاندن.
لەگەڵ ڕێزدا.....
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک
06-03-2015
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 9,373