- درەنگانی شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەگوندی جاروڵڵا لە میحوەری مەخموور، بەڵام هەر زوو هێرشەکەیان لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە تێکشێنراو کوژراویشیان هەیە.
- لەترسی سەرهەڵدانی خەڵک و گرووپە چەکدارەکانی ناو شار، سەر لەبەیانی ئەمرۆ چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەشاری موسڵ دراوه و لەتەواوی کوچه و کوڵانەکانیش خاڵی پشکنینیان داناوە.
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیانکردە سەر خاڵەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەمیحوەری تلکێف و لەئەنجامدا هێرشەکەیان تێکشکاو چوار کوژراو برینداریشیان هەیە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,028 times