رێکخراوێکی ناحکومی هەستا بەئازادکردن و گەڕانەوەی دوو پشیلەی کێوی دەگمەن بۆ سروشتی کوردستان.
د. سامان عەبدولرەحمان، بەڕێوبەری پڕۆژەکان لە فاوندەیشنی ڕووەکی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: " لە بەرواری 1 ئاداری 2015 لەگەڵ تیمێکی زانستی ڕێکخراوەکمان هەستاین بە ئازادکردن و گەڕانەوەی دوو پشیلەی دەگمەنی کێوی بۆ سروشتی کوردستان".
وتیشی: "دوو پشیلەکە بەشێوەیەکی نایاسای لەلایەن چەند کەسێکەوە گیرابوون".
جێی باسە فاوندەیشنی ڕووەکی کوردستان دامەزراوەیەکی ناحکومی قازانج نەویستە، کاردەکات لەبواری توێژینەوەی زانستی ڕووەکی کوردستان و هەموو ئه و بابەتانەی کە بەژینگەوە پەیوەستن".
- 02-03-2015
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 9,667