یەدەگی نەوتی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان پێکەوە، ڕێژەی لە %3ی یەدەگی نەوتی جیهان پێکدەهێنێت، کە بە 58 ملیار بەرمیل و 6 تریلیۆن مەتر سێجا مەزەندە دەکرێت.
رێکخراوی دۆر کە گرنگی بە کەرتی سامانە سروشتییەکان دەدات لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بە کەرکووکیشەوە خاوەنی 58 ملیار بەرمیل نەوت و 6 تریلیۆن مەتر سێجا گازی سروشتین، ئەمەش دەکاتە ڕێژەی %3ی یەدەگی جیهان.
بەپێی ڕاپۆرتەکە نیوەی یەدەگی نەوتی سوریا دەکەوێتە ڕۆژئاوای کوردستان، کە لە 7 کێڵگە پێکهاتوون و خاوەنی یەک هەزار و 270 بیری نەوتن، لەگەڵ 25 بیری گازی سروشتی.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە گەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بەیەکەوە نەوت هەناردە بکەن، لە کۆتایی ساڵی 2015 دەتوانن ملیۆنێک و 310 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکەن.
25-02-2015
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,304