چوارشەممەی خوێناوی
نووسینی: ئیبراهیم هەورامانی
ئەم کتێبە لەچەند بەشێک پێکهاتووە کە تێیدا چیرۆکی تاوانی کیمیاوییبارانەکە دەخاتەڕوو لەگەڵ چەندین دیداری رۆژنامەنوسی لەگەڵ ئەو فۆتۆگرافەرانەی لە 16-03-1988 دا روماڵی هەواڵی تاوانەکەیان بە فۆتۆکانیان کردووە، لەگەڵ خستنەڕووی ئاماری شەهیدەکانی هەڵەبجە لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرای تاران و چەند بابەتێکی دیکە، هەروەها چەندین فۆتۆی تاوانەکە کە زۆربەیان بۆیەکەمجار لە دوو توێیی ئەم کتێبەدا بڵاوکراونەتەوە.
سەبارەت بەکارکردن لەم کتێبەدا نوسەر وتی: بۆ تەواوکردنی کارەکانی ئەم کتێبە نزیکەی یەک مانگ سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانم کردووە بە تایبەت شارەکانی تاران و کرمانشاو سنەو هەمەدان و زۆربەی شارۆچکەکانی پارێزگای سنەو کرمانشا.
یەکەمین چاپی چوارشەممەی خوێناوی لەساڵی 2012 لەسەر ئەرکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان چاپ و بێبەرامبەر بڵاوکرایەوە، بڕیاریشە چاپی دووەمی لە 16-03-2015 لەسەر ئەرکی دکتۆر تەها رەسوڵ لەلایەن دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفانەوە چاپ و بڵاوبکرێتەوە.
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
PUKmedia