- ئەو پارێزەرەی (رێبین سەباح) بڕیاریدا بەخۆڕایی مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە ڕایی بکات، کە ناوەکانیان لە عەرەبییەوە بۆ کوردی دەگۆڕن، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ماڵەکەی بەردباران دەکەن و چەند پەنجەرەیەکی دەشکێنن.
- چەکدارانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر و مەخموور، بەڵام هەر زوو لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بە پەرچ درانەوە و دوای نزیکەی سێ کاتژمێر هێرشەکەیان تێکشێنرا و زیانێکی زۆریان پێگەیشت.
- لە دەربەندیخان، پێشمەرگەیەکی حیزبی شیوعی کوردستان بەناوی (ئا. م)، لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی خنکاندووە و گیانی لە دەستدا.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 8,107 times