دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان
کارە سەرەکييەکانی دەستەی ئاماری هەرێم
بەشداری کردن لە جێبەجێکردنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان.
ئەنجامی دانی کارەکانی ئاماری لە بوارەکانی جوراوجور و رووپێوەکان بە نمونە، زیادەباری هەموو کارەکانی ئاماری و پروسە ئاماریەکان وەکو کشتوکال، پیشەسازی و هتد.
کوکردن، یەکخستن، ئامادەکردن، شی کردن و کورت کردنی ئەنجامی کارە ئامارییەکان بە تەواوی یان بەش بە بەش.
بڵاوکردنەوە و چاپکردنی نامیلکە و راپورتە ئامارییەکان، زێدەباری رێکخستنی خولەکانی راهێنان، کور و کوبوونه وە ئامارییەکان.
چاودێری تەکنیکی لە سەر کارە ئامارییەکان کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتیەکان لە وزارەتەکانی تر و کاربەدەستەتانی فەرمی ئەنجام دەدترێت.
دانانی بانکی زانیاری یەکگرتوو.
ئامادەکاری بو توێژینە و خوێندنەکان کە دە بنە هوی پێشخستنی کاری ئاماری.
بەشداری کردن لە راهێنان و بەرزکردنی تواناییەکان لە دامەزراوە فەرمییەکان.
دابین کردنی سیستەمی زانیاری جوگرافی(GIS)
ئامادە کردنی شەبەکەکانی ناوەندی و هەلگرتن (back up) بو هەموو سیستمەکان بو پاراستنیان لە ناوچوون.
برۆشۆری ناساندنی دەستەی ئاماری هەرێم
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!