عەدنان عەبدوڵڵا عەباس نعێمی
عەدنان کوڕی عەبدوڵڵا عەباس نعێمیە، لەتەمەنی 23 ساڵیدا و لە 17-06-2014 لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکەی لەهێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەناوی نەقیب فاروق، بەهەڵە دەکەونە بازگەیەکی تیرۆریستانی داعشەوه و دوای چەند هەفتەیەک، لەرێی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە شەهیدکردنەکەیان بەسەربڕین بڵاودەکەنەوە، ئەوەش یەکەم هەنگاوی دڕندانەی لەوشێوەیەی رێکخراوەکە بوو بەرانبەر پێشمەرگە لەوکاتەدا.
شەهید عەدنان و فەرماندەکەی، لەناوچەکانی سەعدیە و جەلەولا بەهەڵە کەوتنە ناو داعش، ئەوەش دوای هەفتەیەک بوو لەداگیرکردنی موسڵ و سەعدیە تاوەکو چەند ناوچەیەکی کەرکوک لەلایەن ئه و رێکخراوەوە، هێشتا لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەدا نەکەوتبوونە روبەڕوبوونەوەی بەرفراوان.
عەدنان عەبدوڵڵا ناسراو بە (سەید عەدنان)، لەسەیدەکانی عەشیرەتی نعێمی-ین لەپێکهاتەی عەرەب، لە 03-10-1991 لەشاری کفری لەدایکبووە و لە 06-01-2009 پەیوەندی کردووە بەهێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لەلیوای سێی پیادەی گەرمیان فەوجی یەک سریەی دوو بووە.
رێکخراوی داعش، لەمانگی حەوتی ساڵی 2014دا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاودەکەنەوە و تێیدا شەهیدکردنی عەدنان و فەرماندەکەی نیشاندەدەن.