لەدایکبووی شاری #مەریوان#ە، ماوەی چەند ساڵێک لە زانکۆی پەیام نووری مەریوان وانەی زمانی کوردی وتووەتەوە، هەروەها چەن ساڵێکیشە لە ڕێکخراوە مەدەنیەکانی شاری مەریوان، لەوانە: #ناوەندی فەرهەنگی هونەری ڤەژین# خەریکی وتنەوەی وانەی زمانی کوردی بووە. هەروەها دەستەی نووسەرانی مانگنامەی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی چیا بووە.
تاکو ئێستا(2022) سێ پەرتووکی شێعری بە ناوەکانی #ئەوەندە بە مردنا تکاوم# و #من غوربەتم# و (من ئەزانم لە بیرم چووەتەوە شاعیر بم) بە چاپ کردووە. هەروەها بەشێک لە شێعرەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بڵاو بوونەتەوە.
[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,660