ئەمڕۆ (چوارشەممە) ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ژمارەی شەهیدو بریندارەکانی هێزەکانی پێشمەرگه و پاراستنی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
ئاوێنەنیوز: له و کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە جەبار یاوەر لەشەڕی دژی بەدەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش لە2014/6/10 تاوەکو 2015/2/3 واتا ماوەی 7 مانگ و 24 ڕۆژە 999 پێشمەرگە شەهیدو 4596 بریندار بوون.
جەبار یاوەر وتیشی "پێشمەرگه و هێزەکانی تری کوردستان بوونەتە تاکە هێز کە بەگەورەترین شێوە شەڕی داعش دەکەن".
- 04-02-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,496 جار هاتیە دیتن