لە گەرمیان، دەستبەسەر کریستاڵ و حەشیشدا دەگیرێت
📊 ئامار و راپرسی
لیژنەیەکی تەندروستی گەرمیان، بڕێک مادەی هۆشبەر لەناو دەبات که لەماوەی شەش مانگدا لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
جەلال غەریب، بەرپرسی بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بە خەندان_ی راگەیاند:" شەش مانگ جارێک کۆی کۆکراوەی مادە هۆشبەرە دەستبەسەراگیراوەکانی سنوورەکە، بەفەرمانی دادگا لە ئاسایشی گەرمیانەوە رەوانەی ئێمە دەکرێت بەمەبەستی لەناو بردنی.
رونیشیکردەوە: "لەم رۆژانەدا کۆکراوەی شەش مانگی مادەی هۆشبەری دەستبەسەراگیراویان لەلایەن لیژنەیەکەوە لەناو برا.
جەلال غەریب، ئاماژەی بەوەشدا، کە کۆی ئه و مادە هۆشبەرانەی کەلەناو بران بریتیی بوون لە: "نزیکەی (335) گرام حەشیش، (188) گرام کریستاڵ، (1467) حەپ کە بۆ بێهۆشیی بەکاردەبرێت، لەگەڵ (2) گرام تریاک و (38) گرام هاڕاوەی حەپی بێهۆشکەر".
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم مادانە لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە بە(19) هاوڵاتیەوە گیراون، وتیشی: "ئه و بڕە مادانە لەگەڵ ئه و کەرەستانەی کە بۆ کێشان و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان بەکارهێنرابون و دەستیان بەسەردا گیرابوو، لەلایەن لیژنەیەکەمانەوە لەناو بران".
- 02-02-2015