ئاماری کوژراوانی داعش لە کانوونی دووەمی 2015
📊 آمار و گەپ آزمایی
سەعید محەمەد
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە خەندانی راگەیاند: "تەنیا لە مانگی کانوونی دووەمی 2015 هەشت سەد و 36 داعش بە دەستی پێشمەرگەی کوردستان کوژراون".
سەعید مەم و زینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی و ئاگادار لە رەوشی موسڵ، بە خەندانی راگەیاند: "لەماوەی مانگی رابردووی 2015 بەپێی ئه و ئامار و زانیارییەی لای ئێمە هەیە 836 داعش بە دەستی پێشمەرگە کوژراون، هەورەها داعش 42 ئافرەتی له و مانگە کوشتووە".
وتیشی: "هەر له و مانگەدا یەکی داعش 107 هاوڵاتی مەدەنی لە موسڵ کوشتووە کە 7 له و هاوڵاتیانە کوردن، هەروەها 4 ئەندازیاری دەستگیر کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشی کردووە لە گەڕەکی سۆمەرییەی موسڵ و 7 چەکداری داعشی کوژراون".
- 01-02-2015
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)