- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی دووزخورماتوو بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تەقییەوە و لەئەنجامدا چوار پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.
- پێشمەرگە لە ئەسکی موسڵ هێرشێکی چەکدارانی داعشی تێکشکاند.
- هێزەکانی پێشمەرگە لەنزیک ناحیەی وانکێ هێرشێکی چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی تێکدەشکێننو چوار چەکداریشیان بەدیل دەگرن.
- لە گەڕەکی بەرکێوی قەزای سەیدسادق لەناو ماڵەکەی خۆیدا تەرمی ژنێکی 80 ساڵە دۆزرایەوە.
- لە کەمپی ئاوارەکانی خانەقین ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە خێوەتی 12 ماڵە ئاوارە سووتان و ئاگرەکەش زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 13,341 ganger