$باکووری کوردستان$
- لە شاری #ئامەد#ی باکووری کوردستان ئاهەنگی سەرکەوتنی #شەڕڤان#انی #یەپەگە# و #یەپەژە# و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەسەر داعش و ڕزگارکردنی کۆبانێ بەئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر سازکرا.
$باشووری کوردستان$
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەنگال هێرشێکی چەکدارانی #داعش#یان تێکشکاند و ئەمیرێک لەگەڵ دەیان چەکدار کورژان و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانیش ئۆتۆمبێلێکی دۆشکە هەڵگریان تێکشکاند.
- وەک خۆشحاڵییەک بۆ سەرکەوتنەکانی کورد لە #کۆبانێ# لەبەردەم باخی گشتی شاری #سلێمانی# گەنجانی وڵات پارێز و ژنانی ئازادی خواز، گردبوونەوەیەکیان سازکرد.
$دەرەوەی کوردستان$
- یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
- سەرۆک کۆماری تورکیا، #ڕەجەب تەیب ئەردۆگان# هەر ئەگەرێکی ڕەتکردەوە بۆ دروستکردنی هەرێمێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی عێراق، لەسوریا و خۆرئاوای کوردستان. ئەگەرێکی لەوشێوەیەشی بەگەورەترین کێشەی ئایندە وەسفکرد.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13,500 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !