🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💎 قوتابخانەی مێژوویی قوبەهان
قوتابخانەی مێژوویی قوبەهان لە ئامێدی
ئەم قوتابخانەیە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1534 بۆ 1576 زایینی و بە دیاریکراوی لە سەردەمی میر حسین وەلی میری میرایەتی بهدینان و بە فەرمانی سوڵتان حوسێن وەلی،
💎 قوتابخانەی مێژوویی قوبەهان
📕 فولکلوری کوردی
فولکلوری کوردی
بەشی یەکەم – بەشی سورانی
نووسەر: محمد توفیق ووردی
چاپی یەکەم – 1961[1]
📕 فولکلوری کوردی
📝 لە شەش مانگی ناوەڕاستی 2020 پۆلیسی هەولێر ئەنجامدەرانی 93%ی تاوانەکانی ئاشکرا کردووە
لە شەش مانگی ناوەڕاستی 2020 لە سنووری پارێزگای هەولێر، پۆلیس توانیویەتی ئەنجامدەرانی 93٪ی تاوانەکان ئاشکرابکات، ئەمەش لە مێژووی پۆلیسی پارێزگاکەدا وێنەی نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە توانیو
📝 لە شەش مانگی ناوەڕاستی 2020 پۆلیسی هەولێر ئەنجامدەرانی 93%ی تاوانەکانی ئاشکرا کردووە
📜 گوڵە کێوی
ناونیشان: گوڵە کێوی
نووسەر: لەیلا بەرزنجی[1]

گوڵە کێوی، دەبۆم بدوێ
تاوەک باران
بەپێدەشتی نێو نیگاتا داببارێم
چونکە بەرامەی نیگات و.. تامی لێوت
مێشەنگ شیلەی لێدزیوە
گوڵە کێوی
ئای چ عیشقێکی
📜 گوڵە کێوی
👫 ئەحمەد محەمەد نەقاش
ناوی تەواو ئەحمەد محەمەد عەبدولڕەزاق.
لە بەرواری 15-12-2002 لەگەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر لەدایک بووە. ئێستا دانیشتووی شاری هەولێرە قوتابی بەکەلۆریۆسی زانکۆی سەڵاحەددینە لەکۆلێژی زانست بەشی فیزیای گە
👫 ئەحمەد محەمەد نەقاش
📝 پەیامی مەسعود بارزانی لە یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان
دەقی پەیامی مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی تێپەڕبوونی پەنجا ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و
📝 پەیامی مەسعود بارزانی لە یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان
📝 پەیامی نێچیرڤان بارزانی ەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە يادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستاندا
لە يادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایان
📝 پەیامی نێچیرڤان بارزانی ەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
📝 قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یۆبیلی زێڕینی یەکێتی زانایان دەکات
دەقی پیرۆزباییەکە:
بەڕێزان
سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
یۆبێلی زێڕینی ساڵیادی 50 ساڵەی
📝 قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یۆبیلی زێڕینی یەکێتی زانایان دەکات
📝 بزوتنەوەی گۆڕان لە وەڵامی (لەبری بیرەوەری)ی مەلا بەختیار
دەقی راگەیێندراوەکەی بزووتنەوەی گۆڕان:
رووونکردنەوەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ رای گشتیی کوردستان
دوای بڵاوبونەوەی کتێبی (لەبری بیرەوەری) مەلا بەختیار، کە کۆمەڵێک تۆمەت و بوختان و حیکایەتی بێ بنەما
📝 بزوتنەوەی گۆڕان لە وەڵامی (لەبری بیرەوەری)ی مەلا بەختیار
📝 راگەیاندراوی یەبەشە لەبارەی تەقینەوە لە شەرەفەدینی شەنگال
ناوەندی راگەیاندنی یەکەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) رایگەیاند، لە نزیک مەزارگەی شەرەفەدین، کە ناوچەیەکی پیرۆزی کۆمەڵگەی ئێزدییە، ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە.
یەبەشە رایگەیاند، تاوەکو ئێستا روون نەبووەتەوە
📝 راگەیاندراوی یەبەشە لەبارەی تەقینەوە لە شەرەفەدینی شەنگال
📝 هۆشداری هەدەپە لەبارەی مامەڵەی دەوڵەتی تورک لەگەڵ کوردان
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، نوێنەرانی دەسەڵات کە بە زمانی مافیا و چەتەکان قسە دەکەن، رژێمێکی تاوانیان دروست کردووە کە لە ساڵەکانی 90 مەترسیدارترە.
لە ڕاگەیەنراوەک
📝 هۆشداری هەدەپە لەبارەی مامەڵەی دەوڵەتی تورک لەگەڵ کوردان
📝 پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی پرشنگ ڕەشید عەبدولکەریم
دەقی پرسەنامەکە:
هەڤاڵی بەڕێز کاک شێخ جەعفەر جێگری سە رۆکی هە رێمی کوردستان
هەواڵی ژیانئاوایی خاتوو پڕشنگ ڕەشید عەبدولکەریمی هاوژینی بەڕێزتان لە دڵەوە خەمباری کردین، بۆ ئەم ماتەمە گەورەیە پرسه و سەر
📝 پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی پرشنگ ڕەشید عەبدولکەریم
✌️ دەڤریم سەیفەدین - سدیقا نارین
نازناو: دەڤریم سەیفەدین
ناوی تەواو: سدیقا نارین
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و ناوی باوک:سالیحا - عوبێد
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 06-08-2020/حەفتانین

ڕاگەیەندراوی هەپەگە لەبارەی شەهید دەڤر
✌️ دەڤریم سەیفەدین - سدیقا نارین
✌️ کەندال وڵات دەرسیم - خەمگین ئوزتوک
نازناو: کەندال وڵات دەرسیم
ناوی تەواو: خەمگین ئوزتورک
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و ناوی باوک: عەرەبە – لوقمان
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 06-08-2020/حەفتانین[1]

ڕاگەیاندنی هەپەگە لەبارەی
✌️ کەندال وڵات دەرسیم - خەمگین ئوزتوک
✌️ ئاگر کۆبانێ - زەکەریا جمۆ
نازناو: ئاگر کۆبانێ
ناوی تەواو:زەکەریا جمۆ
ناوی دایک: یەشار
ناوی باوک: نورەدین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: حەسەکە – 11-09-2020

ڕاگەیەندراوی یەپەگە لەبارەی شەهید ئاگر کۆبانێ:
هاوڕێ ئاگر کۆبانێ،
✌️ ئاگر کۆبانێ - زەکەریا جمۆ
📝 پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی پرشنگ ڕەشید عەبدولکەریم
دەقی پرسەنامەکه:
بەڕێز/ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خاتوو (پڕشنگ ڕەشید عەبدولکەریم)مان پێگەیشت.
ئەم هەواڵە لەناخەوە خەمبارو نیگەرانی کردین.
📝 پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی پرشنگ ڕەشید عەبدولکەریم
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر ئەڵچی
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد محەمەد پاشا
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
👫 کەسایەتییەکان
عیدۆ بابا شێخ
👫 کەسایەتییەکان
مریەم نووری حەمەئەمین دەرگە...
✌️ مەستوورە شاسواری (تەوار) | پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

مەستوورە شاسواری (تەوار)
” تەوار” کەم ژیا بەڵام تەوارئاسا بەرز و ئازاد ژیا. مەستوورە شاسواری کە دواتر لە ژیانی خەباتکارانەی خۆی لە کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان ناوی نهێنیی”تەوار”ی هەڵبژارد، لە 15ی مانگی گوڵانی 1340ی هەتاوی (5ی مەی 1961ی زایینی) لە شاری سەقزسەقز لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و مامناوەندیی کارمەندی لە دایک بوو.
“تەوار” هەر لە سەرەتای مناڵییەوە کچێکی وریا و کەموێنە بوو و بە هۆشیاری و ئاکارە جوانەکانی سەرنجی کەسانی دەوروبەری بۆ لای خۆی رادەکێشا. دایکی هاوڕێ تەوار (نەمر حەبیبە خان) ژنێکی لێهاتوو و نیشتمانپەروەر بوو کە لەم ڕۆژگارە سەختانەدا ئاواتەخواز بوو مناڵەکانی لە زانست بێبەری نەبن و لەو ساڵانەدا کە هەموو شاری سەقز تەنیا کتێبخانەیەکی بچووکی لێبوو، ئەو کتێبخانەیەکی بۆ منداڵ و خزم و دۆستانی لە ماڵەوە دانابوو و هاوڕێ” تەوار” لەم بنەماڵەیەدا وەها ڕاهێنرابوو کە هەر لە دەسپێکی مەکتەب شارەزایی زۆر باشی لە خوێندن و نووسین هەبوو و دوای ئەوەش هەموو ساڵێک لە خوێندن پلەی بەرچاوی وەدەس دێنا.
بەداخەوە حەبیبە خانمی دایکی زۆر زوو کۆچی دوایی کرد و کەلێنێکی گەورەی لە ژیانیدا بەجێ هێشت و بە تایبەت کە ئەرک و هەستی دایکایەتی سێ برا و خۆشکێکی لە خۆی بچووکتری کەوتە سەر شانی. ئەم ئەرک و هەستە زیاتر هەڵقۆڵاوی کەسەیاتیی “تەوار” بوو تا ئەوەی کە بەسەریدا دابڕابێت.
ئەوەندەی پێ نەچوو کە کاک سیامەند، برا گەورەی هاوڕێ “تەوار” لە تەمەنی 17 ساڵاند لە لایەن ساواکی رژیمی شاوە گیرا و پاش ئەشکەنجە و ڵیپرسێنەوە لە بەندیخانەی شاری سنەسنە زیندانی کرا و تا سەر و بەندی ڕووخانی ڕژیمی شا لە زیندان ڕزگاری نەبوو. گرتنی کاک سیامەند لە لایەک ئەرکی هاوڕێ “تەوار”ی زیاتر کرد لە لایەکی ترەوە بوو بە زەنگێک بۆ کردنەوەی دەرگای هۆشیاریی سیاسی، دەستپێکی خەبات و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی ستەم و نایەکسانی. هاوڕی “تەوار” لە ماوەی بەندکرانی کاک سیامەند – کە پاشان یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان- بەردەوام دەچوو بۆ زیندانی سنە بۆ چاو پێکەوتن و بە پێی ئەو نامانەی کە هی ئەو کاتەن و بە دەستەوە ماون، دیارە کە چەندە کەسایەتێکی بە توانا و جێبڕوای بووە و چاونەترسانە لەم پێوەندییانەدا جێگە هیوای کاکی بوە و دڵگەرمی پێداوە.
هاوڕی “تەوار” خاوەنی کەسایەتیێکی خوشەویست و کارا، جێگای متمانەی بنەماڵە، کەسو کار و هاوڕێیان و خۆشەویست و دۆستی هەموان بوو. هاوڕێ “تەوار” خاوەن کاریزمایێکی تایبەت بە خۆی بوو، لێبڕاو و شێلگیر، راستگۆ و دڵسۆز، پڕ لە هەستی ئینسانی و مرۆڤێکی پڕ لە ژیان و هیوا بە داهاتوو بوو.
“تەوار” لەم هەلومەرجەدا و لە تەمەنی 16 ساڵیدا لەگەڵ چەند هاوڕێی خۆی کە لە سەرەتادا هەموویان کوڕ بوون، چەند شانەیێکی نهێنیی دادەمەزرێنن و دەکەونە کار و خەباتی سیاسی؛ بەشێک لەم چالاکییانە بریتی بوون لە نووسینی بەیاننامە دژی رژیمی شا و بڵاوکردەنەوەیان لە ناو دواناوەندییەکانی کوڕان و کچان و خۆ پڕ چەککردن بە خوێندنەوەی کتێبی سیاسی و مێژوویی و هتد. هاوڕێ تەوار هەر لەو کاتەوە لەگەڵ بیروبڕوای چەپ و یەکسانی ئاشنا و نزیک دەبێتەوە. هاوکات لەگەڵ بەرنگاریی ستەم و جیاوازیی چینایەتی و کۆمەڵایەتی، هۆشیارییان لە سەر مەسەلەی مافی پێشیلکراوی نەتەوایەتیی گەلی کوردستان، بەرەو گۆڕەپانێکی بەربڵاوتر هەنگاو دەنێت.
ئەوندەی پێ ناچیت کە خەباتی میلیۆنیی کومەڵانی خەڵک لە دژی رژیمی پاشایەتی رۆژ لە دوای رۆژ پەرە دەگرێت و کڵپە ئەستێنێ. هاوڕی “تەوار” کات بە فیڕۆ نادات و هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی خۆپیشاندانەکانی شاری سەقز بەشداریی چالاکانەی هەبوو. لە زۆربەی هەرە زۆری ڕێپێوان و ناڕەزایەتییەکان دەوری بەرچاو و پێشڕەوانەی هەبوو. لە مانگرتنی خوێندکارانیشدا لە شاری سەقز دیسانەوە وەک گەنجێک دەوری ڕێبەریی خوێندکارانی گێڕا. بە ڕووخانی رژیمی پاشایەتی، کەش و بوارێکی ئازادی سیاسی لە کوردستان خۆلقا. ئەم کەشە بووە هۆی پەرەسەندنی بیر و هۆشی سیاسیی کومەڵانی خەلک و هاتنە ئارا و دامەزراندنی ڕێکخراو و پارتە سیاسییەکان کە بە دوای ئەوەدا زۆر زوو ڕژیمی ئیسلامی هێرشی هێنایە سەر کوردستان.
“تەوار” که قەت سەری بۆ ستەم و نابەرابەری دا نەنەواندبوو، ئەمجارەش بە هۆشیاری و لێبڕاویی زیاترەوە درێژەی بە خەبات دا و لە دژێ دەسەڵاتی کونەپەرستی کۆماری ئیسلامی ڕاپەڕی و لە کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستاندا وەک ئەندامێکی چالاک لە کار و خەباتی سیاسی خۆی بەردەوام بوو. ڵەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ هاوڕێێکی خۆیدا، دەستیان دایە کتێبکڕین و لە چەند لادێی ناوچەی سەقز وەک ئەحمەدئاوای سەرا و سونەتە، کتیبخانەیان بۆ منداڵانی گوندنشین کردەوە و سەردانیان دەکردن و هۆشیاریی زیاتریان دەدا بە منداڵانی ئەم ناوچەیە.
شایانی باسە هاوڕێ تەوار بەشداریی رێپێوانی جەماوەریی سەقز بۆ مەریوانمەریوانی کرد کە هاوکات لەگەڵ چالاکوانانی شارەکانی سنە و بانە بۆ پشتگیری لە کۆچی مێژوویی خەڵکی شاری مەریوان ساز درابوو. (کۆچی مێژوویی خەڵکی مەریوان له پووشپەری 1358 تا 14ی گەلاوێژی هەمان ساڵ بۆ دەرەوەی شار و بۆ ئۆردووگای مانی میران ئەنجام درا به مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بە سیاسەتە شەڕەنگێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان).
هاوڕی “تەوار” دوای تەواوکردنی قۆناخی دواناوەندی لە شاری سنە لە” بێهداشت مەدارس” درێژەی بە خوێندن دا و لە کاری سیاسی خۆیشی لەم شارە بەردەوام بوو، بۆ وێنه کردنەوەی کتێبخانه له گەڕەکی خۆیان له سنه و هاندان بۆ دامەزراندنی شۆرای گەڕەک لە کار و چالاکییەکانی هاوڕێ تەوار بوون.
لەگەڵ دەوری دووهەمی هێرشی رژیمی ئیسلامی بۆ سەر کوردستان لە دوای نەورۆزی 1359 ی هەتاوی (1980)، هاوڕی “تەوار” چووە ڕیزی بەرگریی لە شاری سنە و چالاکانە لە شەقام و گەڕەکەکانی شاری سنە شان بە شانی خەڵک و پێشمەرگە لە دژی هێزەکانی پاسدار و ئەرتەش داکۆکی لە شاری سنە کرد. پاش زیاتر لە یەک مانگ بەرنگاری، شاری سنە لە لایەن ڕژیمەوە داگیر دەکرێت. لە سەرو بەندی گرتنەوەی شار، هاوڕی “تەوار” یارمەتی هاوڕێکانی دەدات کە لە شاری سنە دەرباز بن، بەڵام خۆی لەگەڵ هاوڕێیەکی دەگەڕێتەوە ناوشار و بەداخەوە دەستگیر دەکرێن. لێرە بەدواوە ئەو کەسەی کە رۆژ بە ڕۆژ تا کاتی گوللەبارانکردنی”تەوار”، لەگەڵی بووە ئاوای گێراوەتەوە:
“لە کاتی گرتنەوەی شار هاوڕی “تەوار” و من لە ناو شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە گیراین و بردیانین بۆ پادگانی سنە. هەر لە سەرەتای گرتنی ئێمەوە پاسدارەکان و بەتایبەت جاشێک بە ناوی حاجی مسعود کەوتنە ئەشکەنجەکردنی دڕندانەی هاوڕی “تەوار”. بەڵام خۆڕاگریی قارەمانانەی “تەوار” و قسە نەکردنی ئەوەندەی تر ئەم خۆفرۆشەی شێت و هار کرد و ڕادەی ئەشکەنجەکان زیاتر کران بە شێوەیەک کە خۆڕاگریی هاوڕێ” تەوار” لە ناو چەند سەد نەفەر زیندانی دەنگی دایەوە. دوای زیاتر لە یەک مانگ ئەشکەنجە، رۆژێک کە هاوڕێ “تەوار” خەڵتانی خوێن کرابوو و لە ئەشکەنجە دەگەڕایەوە بەم کەسەی وت: دەزانم گوللەبارانم دەکەن بۆیە ئەمڕۆ پێم وتن کە من پێشمەرگەم و دژی دەسەڵاتی کونەپەرستی ئیسلامیی ئێرانم، پێم وتن کە من پێشمەرگەی کۆمەڵەی یەکسانییم و ناتوانن هیچیتر لە زمانی من ببیستن”.
پاشان هاوڕێ “تەوار” هەندێ قسەی تری تایبەتیی خۆی وەک قسەی کۆتایی لەگەڵ ئەم کەسەی لەگەڵیدا گرابوو کردبوو کە ئەویش بە ئەمانەتەوە پاش ماوەیەک گەیاندبوویە بنەماڵەی هاوڕی “تەوار”. پاشان لە شەوی یەکشەممەی 4ی مانگی جۆزەردانی 1359ی هەتاوی (25ی مانگی مەی 1980 زایینی) هاوڕێ “تەوار” و چالاکێکی تری بانەیی بە ناوی نەسروڵڵای قوددوسی، دەهێننە ناو مەیدانێکی گەورەی پادگانی سنە کە زیاتر لە 250 زیندانییان دانیشاندووە. لەکاتێکدا دەست و چاوی هەردوویان بەستووە، دەیانبەنە بەردەم دیوارێک بۆ گوللەبارانکردن. لەم کاتەدا هاوڕی “تەوار” دەڵێت: “چاوم بکەنەوە و بە چاوکراوەیی گوللەبارانم بکەن، من هیچ ترسێکم لێتان نییە و دەمهەوێت لە کاتی گوللەباراندا چاو ببڕمە ناو چاوتان”. بەڵام مرۆڤکوژەکانی کۆماری ئیسلامی بە قسەی ناکەن و بە چاوبەستراویی هەردوویان گوللەبارانی دەکەن. پاش گوللەبارانکردنیان، حاجی مسعودی خۆفرۆش دەچێتە سەر تەرمەکانیان و پاشان بە پێلاقە بێ حورمەتیی بە تەرمی هاوڕی “تەوار” دەکات بەڵام چەند ساڵ دوای ئەمە، پێشمەرگەکانی کۆمەڵە حاجی مسعودیان بە سزای تاوانەکانی گەیاند و لە چالاکییەکی ناوشاردا کوشتیان. بەهۆی بەردەوامیی شەڕ لە شاری سەقز، تەرمی هاوڕی “تەوار” دوای چەند ڕۆژ لە سنەوە گەیەندرایە شاری بۆکانبۆکان و لەوێ بە خاک سپێردرا بەڵام پاشان تەرمەکەی بۆ سەقز گوێزدرایەوە. تەرمی هاوڕی “تەوار” 9 فیشەکی پێوە بوو.
هاوڕی “تەوار” یەکەم کچی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە بە دەست رژیمی کونەپەرست و مرۆڤکوژی ئیسلامیی ئێران گوللەباران کرا. هاوڕی “تەوار” هێمای ئازایەتی، لەخۆبردوویی و هۆشیاریی کچە کوردێک بوو کە بۆ نەهێشتنی ستەمی نەتەوایەتی و چینایەتی، بۆ بە دیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد، بۆ ئازادی، یەکسانی و بەرابەری خەباتی کرد و دژی هەر جۆرە هەڵاواردن و ستەمێک بوو. “تەوار” بەهۆی لێهاتوویی و ئازایەتییەوە جێی هومێدی هاوڕێیانی و بەتایبەت مایەی شانازیی ڕێبەرانی کۆمەڵەی یەکسانی بوو. بێ هۆ نەبوو کاتێک کاک سیامەند کە خۆی یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکسانی بوو، کاتێک هەواڵی شەهیدکرانی هاوڕێ “تەوار”ی بۆ شەهیدمامۆستا “قەندیلقەندیل” لە پیرانشارپیرانشار برد، مامۆستا قەندیل بە دەنگێکی بەرز دەگریا، ئەو مامۆستا قەندیلەی کە هاوڕێیانی و بنەماڵەکەی زۆر کەم دیتبوویان بگریێ. بێگومان یادی هاوڕێی شەهید مەستوورەی شاسواری بۆ هەمیشە لە دڵی ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان و بەتایبەت لە دڵی هاوڕییان و هاوسەنگەرانی لە کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستاندا وەک هێمای ژنێکی یەکسانیخواز و نموونەی بەرخۆدان و خۆڕاگریی بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
لە سی و سێهەمین ساڵڕۆژی ئێعدامکرانی هاوڕێی تێکۆشەر مەستوورەی شاسواری سەری ڕێز و نەوازشمان لە بەرامبەر ورە و ئازایەتیی ئەم هاوڕێ نەمرەمان دادەنوێنین و پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا سەر درێژەپێدەری ڕێگە و وەفاداری ئامانجەکانی سەربەخۆیی و یەکسانیی هاوڕێ “تەوار” بین.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی هاوڕیێ تێکۆشەر، خۆڕاگر و تەوارئاسای مەستوورە شاسواری و هەموو شەهیدانی ڕێگەی یەکسانی و سەربەخۆیی کوردستان.
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
جۆزەردانی 2713ی کوردی
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
مەستوورە شاسواری (تەوار)
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-05-1961
2.👁️25-05-1980
🏰 شوێنەکان
1.👁️ئەحمەدئاوا
2.👁️مووینە
3.👁️مەریوان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: ✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 05-05-1961
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 25-05-1980 (19 ساڵ)
⚤ رەگەزی کەس: 👩 مێ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەقز
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Jan 14 2015 11:07PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 15 2020 7:31PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,799 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.148 KB Jan 14 2015 11:07PMم. ب.
📊 ئامار
   بابەت 385,722
  
وێنە 65,101
  
پەڕتووک PDF 12,574
  
فایلی پەیوەندیدار 53,633
  
📼 ڤیدیۆ 205
  
🗄 سەرچاوەکان 16,564

📚 پەڕتووکخانە
  📖 فولکلوری کوردی
  📖 داستان و ئەزمون
  📖 ئەزمون و ژیان 3
  📖 ئەزمون و ژیان 2
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 29-11-2021
  🗓️ 28-11-2021
  🗓️ 27-11-2021
  🗓️ 26-11-2021
  🗓️ 25-11-2021
  🗓️ 24-11-2021
  🗓️ 23-11-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر ئەڵچی
پارێزەر و سیاسەتمەدار و سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد، رۆژی 28-11-2015 لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی داگیرکەری تورکەوە تیرۆرکرا.
تاهیر ئەڵچی
دڵشاد محەمەد پاشا
ناوی تەواوی دلشاد حەمە پاشا عەبدولرەحمان ئاغا
له 14-03-1951 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
کولیژی ماتماتێکی له زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
دوو کوری له دوای خوی جیهشتوه
رێبین و دێرین
ناوبراو خوشکەزای شەهید (خالە شەهاب) بوو.
لە رێکەوتی 28-11-1992 تیرۆرکراوە.[1]
دڵشاد محەمەد پاشا
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە 2
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ رۆشنبیر و کەسایەتی دیاری ئیزدییەکان و برای بابا شێخی پێشووی ئیزدیەکان بووە و ئەندام خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە و ماوەیەکیش راوێژکاری جەلال تاڵەبانی سەرۆککۆماری پێشووتری عیراق بووە بۆ کاروباری ئێزدییەکان.
یەکشەممە29/11/2020، عیدۆ بابا شێخ برای بابا شێخی پێشووی ئیزدییەکان بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکردووە.[1]
عیدۆ بابا شێخ
مریەم نووری حەمەئەمین دەرگەڵەیی
خاتوونێکی کوردی گوندی دەرگەڵەی شارۆچکەی چۆمانی پارێزگای هەولێری باشووری کوردستان بووە. لە ئاوەکانی نیوانی سنووری وڵاتانی فەرەنسا و ئینگلتەرا ڕۆژی 26-11-2021 پێش ئەوی بگات بە هاوژینەکەی خنکاوە.
[1]
مریەم نووری حەمەئەمین دەرگەڵەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,219 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)