📊 بابەت 376,035 | وێنە 59,734 | پەڕتووک PDF 11,159 | فایلی پەیوەندیدار 44,610 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,107
لەم کاتەدا 21 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 09-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
✌️ بێوار کامەران عەبدولڕەحمان
تەمەنی 22 ساڵبووە، لە سلێمانی لەدایکبووە، تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە. لەساڵی 2011 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی یەکەی 121ی هێزەکانی پشتیوانی دوو بووە. لەڕۆژی 08-08-2014 لە گەڕەکی وەحدەی شاری جەلەولا بەگوللەی قەناس بەدەستەکانی داعش شەهیدبوو. شەهید دوو خوشک و برایەکی هەیە، دایک و باوکیشی لەژیاندا ماون.
👫 ڕوئیا هاشمی
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ رووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاو کراوەتەوە،لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی رۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی رۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ رۆئیا دەمەقاڵییان لێ
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
✌️ محەمەد مێهدی زالیە | 🏷️ پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

محەمەد مێهدی زالیە


محەمەد مێهدی زالیە، لاوێکی تێکۆشەر و ماندوویینەناسی خەڵکی شاری سنە بوو کە لە ساڵی 1370ی هەتاوی (1991ی زایینی) هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان. هاوڕێ محەمەد پەروەردەی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش و تێکۆشەر بوو کە بەهۆی هەستکردن بە ژێردەستەیی و چەوسانەوەی نەتەوەکەی هاتبۆ ڕیزی هاوسەنگەرانی لە کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان. هاوڕێ محەمەد دوای تەواوکردنی دەورەکانی سیاسی و تەشکیلاتی لە ساڵی 1371ی هەتاوی (1992ی زایینی) چەندین جار وەک کەسێکی هەڵسووڕ و چالاک چۆوە ناوخۆی وڵات کە بەداخەوە لە یەکێک لە چالاکییەکانی لە کاتی بەدواداچوونی ئەرکێکی سیاسیی یەکسانی لەناوچەی سەردەشت، کەوتە کەمینی پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بەدیل گیرا.

هاوڕێ محەمەد دوای دەسبەسەرکرانی بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سەردەشت دەبردرێت و دوای ماوەیەک لێپرسینەوە و شکەنجە دەیبەن بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی مەهاباد و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەم گرتووخانەیە لەگەڵ شکەنجە و ئازاری بەرپرسانی ئیتلاعاتی مەهاباد بەرەوڕوو دەبێت. محەمەد دوای خۆڕاگرییەکی کەموێنە لە زیندانەکانی تاکەکەسی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە مەهاباد، لە 22ی جۆزەردانی ساڵی 1373ی هەتاوی (12-06-1994) بۆ زیندانی ورمێ بەڕێکرا و لە لایەن “جەلیل زادە” بەرپرسی شوعبەی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێ، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا بەڵام بۆ ماوەێ 8 ساڵ لە زیندانی ورمێ چاوەڕێی بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدام بوو و دوای ئەو ماوە دوورودرێژە، واتە لە ساڵی 1381ی هەتاوی (2007)، حوکمەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕا و پاشان بۆ زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج دوور خرایەوە.

هاوڕێ محەمەد بەهۆی بەردەوامیی فشار و شکەنجەکانی بەرپرسانی زیندانەکان، بەتایبەت لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج تووشی نەخۆشیی جەستەیی و بەتایبەت نەخۆشیی ڕیخۆڵە بوو و بەهۆی خۆڕاگرییەکەیەوە بە دەستووری بەرپرسانی ئیتلاعاتی زیندانی ڕەجاییشار لە چارەسەریی پزیشکی بێبەش کرا و ئەم بێبەشکرانە تا چەند ڕۆژ بەر لە گیان لەدەستدانی درێژەی هەبوو تا لە 15ی جۆزەردانی 1391ی هەتاوی (05-06-2012ی زایینی) دوای 21 ساڵ زیندانی، شکەنجە و خۆڕاگریی، گیانی پاکی فیدای ڕزگاریی و یەکسانیی گەلەکەی کرد.

نەمر محەمەد مێهدی زالیە لە ماوی 21 ساڵ زیندانیکرانیدا هەرگیز چۆکی بۆ ویستەکانی شکەنجەگەرانی کۆماری ئیسلامی دانەدا و هەر بەم هۆیەشەوە، سەرەڕای ئەو ماوە دوور و درێژەی زیندانییکرانی، هیچکات ئیزنی چوونەوەی کاتیی بۆ ماڵ “مەرەخەسی” پێ نەدرا (ئیزنێک کە بە زۆر یەک لە زیندانیانی درێژخایەن دەدرێت). بەڵام لەکاتێکدا کە بنەماڵە و کەسوکاری هاوڕێ محەمەد دوای 21 ساڵ زیندانیی ڕۆڵەکەیان چاوەڕوانی شکانی حوکمەکەی و ڕێگەدان بە چارەسەریی نەخۆشییەکەی بوون، بەرپرسانی زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج، بە شێوەیەکی گوماناوی، هەواڵی مەرگی هاوڕێ محەمەدیان بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاند و بەم شێوەیە هاوڕێ محەمەدی زالیە دوای ماوەیەکی زۆر خۆڕاگری و بەرخۆدان لە چاڵە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیدا، گیانی سپارد.

هاوڕێ محەمەد پێشمەرگەیەکی بەبیروباوەڕ، دڵسۆز، نەترس و فیداکاری گەلەکەی بوو کە لە ماوەی پێشمەرگایەتیی لە کۆمەڵەی یەکسانییدا هەر دەم ئامادەی بەڕێوەبردنی کار و ئەرکەکانی یەکسانیی بوو و لە هیچ ئەرکێک خۆی نەدەبوار و هەر کارێک کە پێیان سپاردبا، بە ڕێکوپێکی و بێ دوودڵی جێبەجێی دەکرد. بێگومان یادی هاوڕێ محەمەد بۆ هەمیشە لە دڵی هاوڕێیان و هاوسەنگەرانییدا دەمێنێتەوە و خۆڕاگریی و فیداکارییەکانی دەبنە نموونە بۆ لاوانی بەبیروباوەڕی کوردستان.

بەرز و بەڕێز بێت یادی هاوڕیی نەمر محەمەد مێهدی زالیە و هەموو تێکۆشەرانی خۆڕاگری گەلەکەمان!

سەرشۆڕیی و نەمان بۆ شکەنجەگەران، دوژمنانی ئازادی و پێشێلکەرانی مافی گەلان!

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

15/03/2713ی کوردی

05/06/2013ی زایینی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: ✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سنە
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jan 14 2015 10:50PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 6 2016 10:27PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,561 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.128 KB Jan 14 2015 10:50PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

محەمەد مێهدی زالیە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-06-2012
2.👁️12-06-1994
🏰 شوێنەکان
1.👁️مووینە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574