بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2017نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 28-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅28 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
✌️ ڕەشید حەسەن نەژاد (ڕێباز مەهاباد)
ناسناو: ڕێباز مەهاباد
ناو و پاشناو: ڕەشید حەسەن نەژاد
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
ناوی دایک و باوک: حەلیم - جەعفەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: 28ی ئایاری 2019\7ی جۆزەردان - خواکورک
28-05-2019
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
👫 تەحسین تەها
سترانبێژی لێهاتووی کورد تەحسین تەها ئامێدی لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1941 دا هاتۆتە ژیانەوه. چونکە باوکی فەرمانبەر بووه، لەگەلێک شارو شارۆچکە و ناوچەی دەڤەری بادینان ژیاوه، بۆیە تەحسین خوێندنی لە ناوچەی مانگیش و باتووفە و شاری دهۆک تەواوکردووە و دوای خوێندنی قۆناغی ناوەندی، چووەتە بەغداد و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەرگیراوە و خۆی فێری ئامێری عوود ژەنین کردووە و پڕۆڤەشی لەسەر سترانبێژی کردووە و هاتوچۆی ئێستگەی رادیۆی کوردی کردووە لە بەغداو سترانی بەسۆزی لەو ئێستگەیەدا پێشکەش بە گوێگران کردووه
📊 بابەت 373,884 | وێنە 58,902 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,121 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,522 |
📊 لە گەرمیان، توندوتیژی دژ بە ئافرەتان کەمبووەتەوە و دەستدرێژی سێکسیش تۆمار کراوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
لە گەرمیان، توندوتیژی دژ بە ئافرەتان کەمبووەتەوە و دەستدرێژی سێکسیش تۆمار کراوە
📊 ئامار و راپرسی


بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان ئامار و کار و چالاکی ساڵی 2014 ی خستەڕوو، بە پێی ئامارەکە توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان بەتایبەتی لەڕووی تاوانە گەورەکان رووی لە کەمبوونەوە کردووە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کە لەلایەن بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لەگەرمیان بە وەکالەت، نەقیب رۆکان هیدایەت، بەڕێوەچوو، ئامار و کار و چالاکی ساڵی 2014 بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن خرایەڕوو کە بەمشێوەیەیە: 946 حاڵەتی جۆراوجۆر تۆمارکراون و لە ناو ئه و حاڵەتانەش دوو حاڵەتی کوشتن، سێ خۆکوشتن، 20 سوتان، 11 خۆسوتاندن، 10 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی، 900 سکاڵاش تۆمارکراوە.
نەقیب رۆکان وتیشی :" هەر بەپێی ئامارەکە بەروارد بە ساڵی 2013، حاڵەتەکانی توندوتیژی بەشێوەیەکی گشتی کەمیکردووە به و پێیەی له و ساڵەدا شەش حاڵەتی کوشتن، پێنج خۆکوشتن، 25 سوتان، حەوت خۆسوتاندن، حەوت حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی، 505 ساکاڵا هەبووە کە کۆی گشتی 555 حاڵەتی جۆراو جۆرە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، کە :" راستە لە ساڵی 2014 لەڕووی سکاڵاوە حاڵەتەکان بە رێژەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوون کردووە، ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە لەوانە: "کردنەوەی نوسینگەی خانەقین و کەلار و هۆبەی رزگاری کە سنوری ئیشوکارەکانی فراوانتر کردووە".
ئاماژەی بەوەشدا، کە هاوکات هوشیاری کۆمەڵگا بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لایەنێکی ترەوە و لە لایەکی دیکەشەوە، لە مانگی 7ی ساڵی 2014، دەسەڵاتی لێکۆڵینەوە درا بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی توندوتیژی و لە توندوتیژی دژ بەرەگەزی مێینەوە بواری کارکردن فراوانترکرا بۆ چوارچێوەی خێزان بۆ نموونە یەکێک لە کوژراوەکانی ساڵی 2014 لە رەگەزی نێرە و بەشێکی سکاڵاکانیش لەلایەن رەگەزی نێرەوە تۆمارکراوە.
ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەکە هەر توندوتیژییەک بچێتە چوارچێوەی خێزانەوە کاری لەسەر دەکات و وەکو دۆسیە وەریدەگرێت.
هەر لە گۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، نەقیب رۆکان کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی خستەڕوو، لەوانەش ئەنجامدانی 109 چالاکی جۆراوجۆر کە ئامانج تیایدا کەمکردنەوەی توندوتیژی بووە و ئەنجامدانی ئەم چالاکییانەش لەکاتێکدایە کە گرفتی قەیرانی دارایی کێشەی گەورەی لەبەردەم ئیشوکارەکان دروستکردبوو.
لەلایەکی دیکەشەوە لەلایەن لیژنەی ئاشتەواییەوە کە بەڕێوەبەرایەتی گەرمیان ئەندامە لە لیژنەکە 54 سکاڵا وەرگیراوە و له و ژمارەیەش 48 دۆسیەیان چارەسەرکراوە.
هەر بەپێی ئامارەکە لە ساڵی 2014، لەلایەن بەشی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی و نوسینگەکانەوە، 291 بەدواداچوون بۆ کێشەکان کراوە، 156 کێشەیان چارەسەر بووە، 51ی داخراوە، 36 حاڵەتی ئیحالە کراوە و 48 کێشەش بەردەوامە.
هەروەها له و ساڵەدا، بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانیان 44 ئافرەت داڵدە دراون کە زۆربەیان لە سنووری شاری کەلار بووە، له و ژمارەیەش 34 کەسیان کێشەکەیان چارەسەر بووە، 10 ئافرەتیش دۆسییەکانیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.
لەکۆتاییدا بەهۆی هاوکاری و یارمەتیدانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە رووبەڕووبوونەوەی کێشەکان و هەروەها هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بۆ دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی، ژمارەیەک رێکخراو و مامۆستای زانکۆ و ئایینی و چالاکی مەدەنی و نوسینگەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتی گەرمیان، خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا.
- 14-01-2015
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-01-2015
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👪 کۆمەڵایەتی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
79%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 14 2015 1:22PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 14 2015 1:22PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,467 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
لە گەرمیان، توندوتیژی دژ بە ئافرەتان کەمبووەتەوە و دەستدرێژی سێکسیش تۆمار کراوە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️دەستدرێژی کردنی سێکسی و رفاندنی هاوڵاتیان لە باشووری کوردستان لە ساڵی 2019دا
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-01-2015
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,343 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574