هۆگر کەمال
وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە هێزەکانیان توانیویانە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچەکانی پێنجوێن و قەرەداغ 28 کەس دەستگیربکەن، کە سەرقاڵی ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی بوون.
عەقید هێمن کەمەرخان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بە خەندانی ڕاگەیاند: لە کاتێکدا ئێمەوە وەک پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، داواکارین لە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی له و ناوچانەی بەفر دایپۆشیووە، ئه و خواردنانەی لە خۆیان زیاد دەبێت لە سەربانی ماڵەکانیان دایبنێن یاخود لە نزیکی کەژ و کێوەکان دایبنێن، بۆئەوەی ئاژەڵ و باڵندەکان لەناو نەچن، بەڵام بەداخەوە بەشێک لە هاوڵاتیان ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی دەکەن.
وتیشی: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن توانیویانە 22 هاوڵاتی سەرپێچیکار دەستگیر بکەن، کە سەرقاڵی ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی بوون".
عەقید هێمن ئاماژەی بەوەشدا کە هێزەکانی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن لەکاتی دەستگیرکردنی ئه و سەرپێچیکارانە، دەستیشیان گرتووە بەسەر هەشت چەکی جۆری (تاپڕ) و یەک چەکی کڵاشینکۆف و یەک چەکی جۆری (بادی)، ئەمە جگەلەوەی دەستیشیانگرتووە بەسەر 11 سمۆرەدا کە بەشێکیان سەربڕاو بوون".
وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو کە "لەلایەکی دیکەشەوە هێزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ لە چەند دەرچوونێکیان بۆ گوندەکانی سنورەکەیان توانیان شەش هاوڵاتی سەرپێچیکار دەستگیر بکەن، کە سەرقاڵی ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی بوون".
باسی لەوەشکرد کە لەکاتی دەستگیرکردنی ئه و سەرپێچیکارانەدا دەستیشگیراوە بەسەر هەموو ئه و کەرەستانەی بۆ ڕاوکردن بەکاریانهێناوە.
کەمەرخان ڕونیشیکردەوە: "سەرجەم ئه و کەسانەی دەستگیرکراون ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە بۆئەوەی سزای یاسایی وەربگرن".
- 12-01-2015
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,164 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!