پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,035
Kuvat 106,621
Kirjat 19,280
Liittyvät tiedostot 97,250
Video 1,392
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
دایکی سۆلاڤ
Ryhmä: Elämäkerta | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
1 Äänestys 5
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دایکی سۆلاڤ

دایکی سۆلاڤ
$ژیاننامە$
دایکی سۆلاڤ، ناوی تەواوی سەبریە نوری قادر-ه،‌ لە ساڵی (1928) لە شاری #سلێمانی# لە دایک بووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە، هەر لە منداڵییەوە هۆگری خوێندنەوەی شیعر و وێنەکێشان بووە، هەر لە تەمەنی منداڵیدا چەند شیعرێکی سادەی بۆ جوانی بەهار و شاخەکانی #گۆیژە# و #ئەزمەڕ# نووسیوە، و لە ساڵی (1996) ەوە، وەکو پەنابەرێکی کورد لە وڵاتی سوید، لە شاری ئۆپسالە دەژی و دایکی شەش کچ و کوڕێکە.
لە ساڵی 1956 دا بۆ یەکەم جار لە ڕۆژنامەی ژین دا بابەتێکی بە ناونیشانی ئافرەت و ژن و ماڵ بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا داکۆکی لە ئازادیی ژنان کردووە و دوای ئەوە چەند هۆنراوەیەکی تری بۆ منداڵان و چەند بابەتێکی دەربارەی داکۆکییکردن لە ئازادیی و مافی ژنانی کورد لە ڕۆژنامەی ژین و لە گۆڤاری دەنگی مامۆستا، دا بڵاوکردووەتەوه،‌ بێجگە لە دایکی سۆلاف، کە بە ناوی کچی چوارەمی سۆلاڤ ەوەیە، چەند شیعر و بابەتێکیشی، بە نازناوی خوشکە کوردێک- ەوە، بڵاوکردووەتەوە.
دایکی سۆلاڤ له و سەردەمەدا، داوای لە ژنانی کورد کردووە، کە واز لە باڵاپۆشی و لە ڕووپۆشی عەبا و پێچە بهێن، چونکە پییوابووە، کە ئەوە چاولێکەرییەکی بێگانەیە و داوایکردووە، کە بە جلی ڕەسەن و جوانی کوردییەوە دەرکەون، بۆیە خۆی دەبێتە پێشڕەوێک و لە ساڵی (1956) دا، لەگەڵ هێرۆی کچی گۆران-ی شاعیر، لە بەردەم سەرای شاری سلێمانیدا، عەباکانیان لادەبەن، ئیتر له و ڕۆژەوە، دایکی سۆلاڤ لە هەموو شوێنێکدا و لە هەموو بۆنەیەکدا، بە جلوبەرگی جوانی کوردییەوە دەبیندرێت.
دایکی سۆلاڤ، لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکانیدا وتویەتی:له و ڕۆژەداخەڵکێکی زۆر ئافەرین و دەستخۆشییان لێکردین و هەندێک ژن-یش، کە چەوساوەی پیاوسالاریی بوون، ئەم کارەیان پێ بوێرانە و چاونەترسیی بوو.
دایکی سۆلاڤ، یەکەمین ژن بووە، کە لەڕێگەی شیعرەوە، ڕێنمایی منداڵانی کوردیی کردووە، شیعرەکانیشی سادە و ئاسانن، بە زمانێکی شیرین و پەتی و ڕەوان دایان دەڕێژێت بەشێکیشیان ئاوازیان بۆ دانراون و کراون به ‌گۆرانی.
$بڵاوکراوەکان$
لەهەردوو بواری شیعر و چیرۆکی منداڵان ئەم نامیلکە و کتێبانەی خوارەوەی بڵاو کردووەتەوە:
1- چەپکێک وەنەوشە، 1982 لە بەغدا چاپکراوە، کۆمەڵە شیعرێکە.
2- ئاسۆگە، 1982 لە بەغدا چاپکراوە، کۆمەڵە شیعرێکە بۆ منداڵان.
3- بەهەشتی منداڵان، 1983 لە سلێمانی چاپکراوە، کۆمەڵە شعرێکە بۆ منداڵان.
4- قاسپەی کەو، 1985 لە سلێمانی چاپکراوە، کۆمەڵەشیعرێکە بۆ منداڵان.
5-سروودی خۆر، 1987 لە بەغدا چاپکراوە، کۆ مەڵەشیعرێکە بۆ منداڵان.
6- زەنگی ژیان، 1998 لە سوید چاپی کردووە، کۆمەڵێک شیعرە بۆ منداڵان.
7- داپیرە و مام ڕێوی، 1998 لە سوید چاپکراوە، چیرۆکە شیعرێکە بۆ منداڵان و لە هەمان چاپدا، بە پیتی لاتینی کوردیی و بە پیتی عەرەبی، نووسیویەتی، کە دێڕەکان بە هەردوو شێوەکە بەرانبەر بە یەکترین، چیرۆکەکەش ئەندێشەیی فۆلکۆری کوردییە و بە شیعر دووبارە دایڕشتووە.
دایکی سۆلاڤ، لەبواری وێنەکێشانیش دەستی هەیە، 52 وێنەی سەرکردە قارەمانەکانی کورد و ژنە ناودارەکانی کوردی کێشاوە و لە ئەرشیفی تایبەتی خۆیدا پاراستوونی.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 7,737 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 06-11-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1928 (96 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-01-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 30-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,737 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.117 KB 12-01-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,035
Kuvat 106,621
Kirjat 19,280
Liittyvät tiedostot 97,250
Video 1,392
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.344 toinen!