ئەمین ئەحمەد
رێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەمساڵدا لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران بە ڕێژەی %8 کەمی کردووە، ئه و ڕێژەیەش %98 هاوردە بووە بۆناو خاکی کوردستان و %2 هەناردە بووە، هۆکاری کەمبوونەوەی ئاڵوگۆڕیش بۆ شەڕی داعش و گرفتەکانی نێوان هەرێم ناوەند دەگەڕێتەوە.
مەسعود ئەحمەد، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەساڵی 2014 نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار تەن کەلوپەل و کاڵا هاوردەی هەرێم کراوە، لەبەرامبەردا تەنها 311 هەزار و 174 تەن کەلوپەل هەناردە کراوە.
بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران ڕوونیشی کردەوە: ڕێژەی ئاڵوگۆری بازرگانی لەخاڵی سنووری حاجی ئۆمەران بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوتر بە ڕێژەی %8 کەمی کردوە، هەروەها لەرووی هاتوچۆی گەشتیاران ڕێژەکە کەمی کردوە، هۆکاری ئه و کەم بوونەوانەش بۆ شەڕی داعش و کێشەکانی نێوان هەرێم بەغدا دەگەڕێتەوە.
سەبارەت بە ڕێژەی هەنارده و هاوردە مەسعود ئەحمەد، ڕایگەیاند:رێژەی هاوردە %98 بوە لەبەرامبەدا هەناردە %2 بووە، جۆری کاڵا و کەلوپەلی هەناردەکراو لەبوارەکانی پیشەسازی و بیناسازی و خۆراک ومیوە و سەوزە کەلوپەلی جۆراو جۆری تر، بەڵام ئه و کەلوپەلانەی هەناردەی ئێران کراون تەنها شتی کۆن بووە.
- 12-01-2015
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 5,275 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!