🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 هێمن ڕەفیق
نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی
👫 هێمن ڕەفیق
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
سەباح عەلی جاف
د.فازڵ مەهدی بەیات لە ساڵی 1946 لەشار کەرکوک لەدایک بووە، له نەتەوەی تورکمانە، لە ساڵی خوێندنی 1969-1970 توانیویەتی بەشی مێژوو – لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغداد تەواو بکات، بڕوانامەی
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
📕 پیاوە بچکۆلەکە
فەرەیدون عەلی ئەمین
1976
📕 پیاوە بچکۆلەکە
📕 دیداری گەورەکان
گفتوگۆی گرووپی گوڵنار لەگەڵ گەورەکوردانی سەدەی بیست
ئامادەکردنی: ریاز کاکە مەحمود و شکار جەلال [1]
📕 دیداری گەورەکان
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
نووسینی:عاسی حوسێن مەحمود [1]
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
ئامادەکردنی: ئیسماعیل سڵێمان و محەمەد نەبی حەسەن [1]
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
📕 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ بەشەکان بۆ سروودی نیشتمانیی کوردستان؛ ئەی رەقیب
رێکخستن و ئۆرکێسترا: دڵشاد سەعید
2021
📕 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ بەشەکان بۆ سروودی نیشتمانیی کوردستان؛ ئەی رەقیب
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
✌️ شێخ محەمەد باراوی
شەهید (شێخ محەمەد بارای) له ساڵی 1942 دا لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لە دایکبووە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی باراو بوو، کە دەکەوێتە دەڤەری شارباژێڕ.
ناوبراو کوڕی شێخ سەعید باراوی بوو کە هاوخەباتێکی
✌️ شێخ محەمەد باراوی
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا پاشای یاموڵکی
✌️ شەهیدان
مامە ریشە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیم...
👫 کەسایەتییەکان
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
👫 کەسایەتییەکان
دڵزار بەرزنجی
📝 چاودێری کوردۆساید - چاک و دوانزە ساڵی پڕ خەبات و تێکۆشانی بەردەوام | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️
چاودێری کوردۆساید - چاک و دوانزە ساڵی پڕ خەبات و تێکۆشانی بەردەوام
📝 بەڵگەنامەکان

هاووڵاتیان و مرۆڤدۆستانی ئازیز
کەس و کاری قوربانیانی کیمیاباران، ئەنفالەکان و کۆمەڵکوژییەکان
خانەوادەی شەهیدان
چاودێری کوردۆساید - چاک، لە ڕێکەوتی 2002/1/6 دامەزرا، ئەمساڵ پێدەنێتە سیانزەهەمین ساڵی تەمەنیەوە. مەبەست لە دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە، یەکخستنی هەوڵ وتێکۆشانەکان بوو بۆ ناساندنی دۆزی ژینۆسایدی کورد و بە دادگاییگەیاندنی بکەرانی لە " دەوڵەتان – کۆمپانیاکان- کەسەکان هەروەها کارکردن دژ بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر گەلی کوردستان لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا.
ڕێکخراوەکەمان یەکەمین ناوه ندی کوردی بوو له سه ر دؤزی جينؤسايد له هه موو به شه کانی کوردستان کاری کرد.هەر زۆر زوو توانی وەک ڕێکخراوێکی بوێر لە هەوڵوێست و پشوودرێژ لە هەوڵدان و داهێنەر و بە سەلیقە لە کارکردن لە ناو جەماوەر بناسرێت، لەو کاتەوە تاکو ئێستا ڕۆژانە لە ڕاگەیاندنە کوردی و بیانییەکانەوە گوێبیستی کارو چالاکییەکانی بووین.
کارە زۆرو زەبەنەکانی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید لە (12) ساڵی ڕابردوودا گەواهی چالاکی و دڵسۆزی ڕێکخراوەکەمان دەدەن، ئامادەبوونی لە هەموو شوێن و پێگەکانی تێکۆشان دژ بە کورد کوژی و پێشێلی مافی مرۆڤ و پێشێلی ئازادییەکان، ئامادە بوونمان لە هەموو ئه و خۆپیشاندان و چالاکی و ڕێپێوانانەی لە کوردستان و هەندەران ئەنجامدران.
چاودێری کوردۆساید یەکەم ناوەند بوو بۆ دۆزی ژینۆسایدی کوردی بە دیدێکی کوردی و کوردستانیانە هاوکات لە کوردستان و هاندەران ڕاگەیەنرا.
کارو چالاکییەکانی (12) ساڵی ڕابردوو هێندە زۆرن، پێویستمان بە کاتيکی زؤر دەبێت بۆ باسکردنیان.بەلام هێندە دەڵێن کە هەر ئەو چالاکیانە بوون ڕێکخراوەکەمانی خۆشەویست و ناسراوتر کرد.
چاودێری کوردۆساید لە هەوڵی بە دادگایی گەیاندنی تاوانبارانی ئەنفال و هەڵەبجەدا دەست پێشخەربووە،لە جوڵاندنی هەندێک کەیسی هەستیاردا لە ڕیزی پێشەوەدا بووە. لە تۆمار کردنی سکاڵادا لەسەر بڕێک تاوانکاری جینۆساید، هاوکار و پاڵپشت بووه ياخود دەستپێشخەر بووە.
لە هەموو ئەو میحنەتانەی لە تەواوی پارچەکانی کوردستان بەرەو ڕووی کورد بونەتەوە، ڕێکخراوەکەمان یەکەم دەنگ هەڵبڕ بووە و لە سەنگەری پێشەوە بووە، چۆن بۆ ئەنفال و هەڵەبجە سوتاوە، ئاواش یەکەم لایەن بووە یادی تاوانه کانی سەردەشت و قاڕنێ و قەڵاتان و عامودای کردۆتەوە.
چالاکانە پشکداری لە دۆزی دادگایی فرانس ڤان ئانرات کرد، سکاڵاکەرانی بۆ دادگا ئامادە کرد، شایەدحاڵی بۆ دۆزییەوە، چەندین خۆپیشاندانی سازو ئامادە کرد، بەشێکی گرنگ لە خەرجی پارێزەری قوربانیانی دابینکرد، ئاکامی ئەم رەنج و تێکۆشانەش سزادانی تاوانبار (رانسڤان ئانرات) بوو بە (17)ساڵ زیندانی. ئەم کارەش دەنگدانەوەی باشی لە ڕاگەیاننەکانی هۆڵەندی و جیهانی هەبوو، که بەهاترین بەشداری کورد بوو لە دادگاییەکەدا،ئەویش بە سایەتی خودی دادگا.
چاک هەمیشە لە گەڵ خۆشی و ئازارەکانی کوردستانیانی سەرتاپای کوردستان و کوردانی هه موو جيهان ژیاوە، لە میحنەتەکانیان بە تەنیا بەجێیانی نەهێشتووە، لە گەڵ قامیشلو ومهاباد و ماکۆ و عامودا و کۆپانی لەسەر شەقامەکان بووە، لە کاتی تۆپباران و هێرشی داگیر کەران دەنگە زوڵاڵەکەی ناڕەزایەتی جەماوەر بووە، چۆن هەمیشە لەگەڵ هەڵەبجەو گەرمیان بووە، ئاواش بووە بۆ سنەو مەریوان و دیاربەکر. چاک چۆن بەپەرۆش بووە بۆ مافی قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران، چۆن لە پێشەوە بووە بۆ داکۆکی لە مافی مرۆڤی کورد، ئاواش دژ بە موتوربەکردنی لیستی شەهیدان و پێشمەگەی دێرین بووە بە جاش و تاوانکاران، هەر بۆیەش کاتی خۆی پاکسازی لیستی شەهیدانی کرد بە ئەمری واقیع بەسەر وەزارەتی شەیهداندا.
هاوکات لە 14-4-2006 و 21-8-2008 بووە دەستپێشخەر بۆ جۆپشدانی شەقام و هوشیارکردنەوەی جەماوەر بۆ داخوازی مافە یاساییەکانی و ناسینی کردەی ئەنفال بە ژینۆساید و داوای لێبوردن کردن لە کورد لە لایەن حکوومەتی عێراقییەوە و داواکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانی ئەنفال لە پێشیانەوە 18 پاکیزەکەی کورد لە میسر، هەروەها توانی چەندین شایەتی گرنگ بۆ دادگای باڵای تاوانەکان پەیدا بکات لەوانە هەردوو پرۆفیسۆری نەمساوی و بەلجیکی." هندريکس و فلارينکه "
چاک بەوە ناسراوە هەمیشە دەستپێشخەر بووە لە کار و چالاکی مەیدانییدا، هەر بەم هۆیەوە کاتێک مافی قوربانیانی ئەنفال پێشێل کرا سکاڵای خۆی تۆمار کرد دژ بە بەرزترین پلەی دەسەڵاتدارییەتی لە عێراق، هاوکات بە هۆی کەمتەرخەمیان لە دۆزی ئەنفالدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی بالاترين دەسەڵاتی کرد لە کوردستان، بەم هۆیانەوە فشاری زۆری بۆ هێنرا، وەلێ ملی نەدا بە پاڵەپەستۆکان و لە میتۆدی کارکردنی خۆی لای نەدا و بەردەوام بوو لە هەڵوێستەکانی، چاک ئابلووقەو بایکۆتی پێ باشتربوو لەوەی تەسلیمی دەسەڵاتداران ببێت یا ببێتە داردەستی لایەنەکان.
چاک لە ریزی پێشەوەی کارکردن بووە بۆ وەستاندنی سزای لە سێدارە لە خۆرهەڵاتی کوردستاندا، بە شانازییەوە رۆڵێکی بەرچاومان هەبوو له هەڵوەشاندنەوەی بریاری لە سێدارەدانی رۆژنامەنوس و چآلاکوانان (هیوا بوتیمار و عەدنان حەسەن پور)...
لە رێکەوتی2012/11/28 سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی سوید تاوانەکانی هەڵەبجە و ئەنفالیان بە جینۆساید ناساند، دەسکەوتێکی مەزن بوو بۆ گەلەکەمان، کە کۆمیتەی سویدی چاک رۆڵی سەرەکی و گرنگی هەبوو تێیدا. هەر رێکخراوی ئێمە بوو دۆسیە‌ی هەڵەبجە و ئەنفالی گەیاندە پەرلەمانەکانی سویسرا، بەریتانیا، نەرویج و گفتوگۆیان لەسەر کرا... چاک بۆ یەکەم جار لە مێژووی کورددا توانی لە ئازاری 2012 کۆنفرانسێکی نێودەوڵە‌تی لە نێو بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان له ژنێڤ بەبەشداری کۆمەڵێک پسپۆری کورد و بیانی ساز بکات...
له ئاستی کارکردن دژ بە تیرۆری چالاکوانان و رۆژنامەنوسان رۆڵی کاریگەرمان هەبووە لە ئەوروپا و کوردستان، لە گەیاندنی هەواڵی تاوانەکان و لە قاودانییان وه ‌فشار خستنە سەر دەستەڵاتی وکوردی بۆ سزادان و دادگاییکردنی بکوژان. وەک چۆن هەمیشە پشتگیری داخوازی و داواکاریی خۆپیشاندەران و جەماوەری نارازی کوردستانی کردوە...
لەسەر ئاستی نووسینگەی باشوور و کۆمیەی ولاتەکان لە ئەورپا کۆمەڵێک چالاکی باش و گرنگ ئەنجام دران، کە بە هەمویان خەرمانی چالاکیەکانی (چاک) یان پێ مەزن کردوە.
هەموو دەزانین کە هێرشی تیرۆریستانی داعش لە ساڵی رابردوودا و جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزیدی، جارێکی تر سەلماندیەو‌ە، کە هێشتا گەلەکەمان تەنانەت لە باشوریشدا له هەڕەشەی جینۆسایدی تر رزگاری نەبووە.
چاودێری کوردۆساید - چاک بڕیارە لە داهاتویەکی نزیکدا کۆنگرە‌ی پێنجەمی خۆی لە وڵاتی بەلجیکا ساز بکات، کە بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆیەکی کاریگەر بۆ نوێژەنبوونەوە و چالاکبوونەوە بۆ کار و خەباتی زیاتر و بە بایەختر، هاوکات هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، کە چۆن (12) ساڵ لەمەوپێش بە بەیاننامەیەک هاتینە مەیدانەوە تا خزمەت بە دۆزی رەوای گەلەکەمان بکەین، هەر واش بەڵین دەدەین لە داهاتووشدا چاکتر و بوێرتر و سەربەخۆتر بین، وە لەسەر پەیامەکەی خۆمان بەردەوام بین.
لە کۆتاییدا داوا لە دڵسۆزانی گەلەکەمان و دۆستانی ڕیکخراوەکەمان دەکەین پشتیوانی ناوەندەکەمانبن بۆ بەردەوامبوون لە کارو چالاکی و خزمەتی پتر بە دۆزی جینۆساید بەگشتی و هەلەبجەو ئەنفال بە تایبەتی.
پیرۆزبێت یادی دوانزەهەمین ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمان
چاودێری کوردۆساید - چاک
06-01-2015
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-01-2015
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەڵەبجە
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 06-01-2015
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
79%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 9 2015 9:57AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 20 2016 1:02PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,604 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 پوختەیەکی وردی رستەساز...
  📖 بنچینەیەک بۆ فێربوونی ...
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 پیری دێموکرات
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-01-2021
  🗓️ 25-01-2021
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مستەفا پاشای یاموڵکی
مستەفا پاشا یامولکی:
کوڕی عەزیز یامولکیی مەلا زادەیەکی بیارەیە. رۆژی 25/1/1866 لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە. یەکەمجار لای مەلا فەتاح لە مزگەوتی حاجی سەید حەسەن و لای عیرفان ئەفەندی خوێندویەتی. پاشتر سەرەتایی و ئامادەیی عەسکەریی بەغداد مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی لە 1885دا تەواو کردووە. بەمولازمی دووەمی چووەتە پۆلی ئەرکانی جەنگ و 1886 بووە بەمولازمی یەکەم.
1888، سەفییەخانی حسێن پاشای خەندانی هێناوە. ئه و ساڵە بووە بەیووزباشی (نەقیب) و لە لقی سێهەمی ئەرکانی گشتیی جەنگدا دامەزراوە. 18
مستەفا پاشای یاموڵکی
مامە ریشە
نەجمەدین شکور رەئوف، ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبان-ی ناوچەی گەرمیان، هاتۆتە دنیاوە، بۆیە هەر زوو هەستی نیشتمانپەروەرییەکی پێشکەوتنخواز لە دەروونیا کڵپە ئەسەنێ و لە ساڵی 1970دا بە پێچەوانەی زوربەی هاوتەمەنەکانی خۆیەوە، پەیوەندی ئەکات بە شۆڕشی فەلەستین-ەوە و ئەبێتە (فیدائی).
ساڵی 1978کە رژێم شاڵاوی تەعریب و راگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جوتیارە راگوێزراوەکان مامە ریشەی وا لێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و لەریزی هەڤاڵەکانیدا دڕ بە شەوەزەن
مامە ریشە
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
لەدایک بووی ساڵی 1941 لەشاری تکریت، ئامۆزای سەدامەو دوای هاتنە سەر کاری بەعسییەکان لەساڵی 1968 پۆستی جۆربەجۆری لەدەوڵەتی عێراق و حیزبی بەعسدا وەرگرتووە.
عەلی حسەن مەجید لەساڵی 1987 و پاش کیمیابارانکردنی هەڵەبجەو چەند ناوچەیەکی تری هەرێمی کوردستان نازناوی عەلی کیمیایی لێنراوە. ناوبراو لەساڵی 1987 مەرسومێکی سەربازیی دەرکردووە بۆ کوشتنی هەر مرۆڤ و ئاژەڵێک کە لەنێوچە قەدەغەەکراوەکان (محرمة) ببینرێت لەکوردستان. دوای دەرکردنی ئەم مەرسوومەش سەرکردایەتی هێرشێکی بەربڵاوی کردووە بۆ سەر باشووری کوردستان ک
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ڕیزی ئەو شاعیرانە بوو کە لە ڕەوتی نوێخوازی شیعری کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەوری گرنگیان گێڕا. شاعیرێکی ناوەرۆکخواز بوو کە زمان و شێوازی تایبەت بە خۆی هەبوو. ئەم شاعیرە هەستیارە لە ڕۆژی دووهەمی ڕێبەندانی 1344 ک. 22-01-1966 لە گوندی وەزنێ سەر بە شاری نەغەدە، ناوچەی سندووس لەدایک بوو. لە 25 ڕێبەندانی 1376 بەهۆی کارەساتی پێکدادانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامە:
مارف ئاغایی، کوڕی حاجی محەمەدی ئاغایی لە بنەماڵەی پاشایییە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
دڵزار بەرزنجی
سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی نەخۆشانی تالاسیما بوو، رۆژی 26-01-2019 کۆچی دوایی کرد.
دڵزار بەرزنجی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574