راگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە بۆنەی شەهید بوونی ...
هاونیشتمانیانی خۆراگر
لاوانی ناسیونالیست
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە رادەگەینین کە کات ژمێر 4 پاش نیوەرۆی رۆژی چوارشەمە پاش نیوەرۆی رۆژی چوارشەمە 31-12-2014 هاورێ تێکۆشەر و کوردپەروەر و رۆڵەی بە جەربۆزەی ناو ریزەکانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، هاورێ " سیاوەش مورادیان " ناسراو بە هاورێ " شێربەگ " لە شەرێکی قارەمانەی دژی " داعش " لە 300 میتری شاری " شەنگال " بە دەستی جنایت کارانی " داعش " شەهید کرا.
هاورێ شێربەگ لە 18-11-2014 لە گەڵ ئەو تیمە لە پێشمەرگە گیان لە سەر دەستەکانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کە بە مەبەستی شەڕ دژی داعش و بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بەرەو رۆژئاوای کوردستان چوون و لە 17 دیسامبری 2014 لە قۆڵی رۆژئاوای کوردستانەوە، هێرش دەکەنە سەر چەکدارانی " داعش " لە شاری " شەنگال " و تا کاتی شەهید کرانی جوامێرانە وەک پێشمەرگەی کوردستان و رۆڵەی بە وەفاو چاونەترسی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە سەنگەری بەرگری لە خاک و خەڵکی کوردستان دا مایەوە.
کۆمیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بەم بۆنە دڵتەزێنەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی کاک سیاوەش و شاری کورد پەروەری مەهاباد و سەرجەم کوردستانیان بە گشتی و هاوسەنگەرانی ناو ریزەکانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە تایبەتی دەکات و هیوادارین رێگای پڕ لە شانازی هاوری شەهیدمان کاک " سیاوەش مورادیان " پڕ رێبوار بێت.
بژی کورد
پایدار بێت کوردستان
کۆمیتەی ناوەندی
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
01-01-2015