لە سەیدسادق یادی شەهیکردنی بڕیار کرایەوە
- لە سەیدسادق یادی شەهیکردنی بڕیار کرایەوە و بەهۆیەوە خۆپیشاندەران رێگای سلێمانی - هەڵەبجیانگرت و وەک نارەزاییەکیش قایمقامی سەیدسادقیان بەردبارانکرد.
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش بە ئۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشیانکردە سەر خاڵەکانی شەڕڤانانی یەپەگە لە کۆبانێ، بەڵام هێرشەکەیان لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە تێکشکێنرا.
- چەکدارانی داعش لە گوندی قەسلیج سەر بە ناحیەی زووممار هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە بەرچەرچیان دایەوە و هێرشەکەی داعش تێکشکا.
- چەکدارانی داعش تۆپێکی دوورهاوێژیان ئاراستەی شاری مەخموور کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 出来事の年表