ساڵی 2014 زیاتر لە 32 هەزار کەس لەسوریا کوژراون
📊 ئامار و راپرسی
لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵی 2014دا نەهامەتییەکانی سوریا پێدەنێتە ساڵی چوارەمییەوە و تائێستاش هاوڵاتیانی ئه و وڵاتە بەدەیان و سەدانیان رۆژانە لێدەکوژرێت و لێ ئاوارە دەبێت، لەم سەروبەندەشدا ژمارەی کوژراوانی سوریا خۆی داوە لە 32 هەزار کەس.
له و ژمارە کوژراوەی ئاشکرا کراوە، زیاتر لە چوار هەزار منداڵ هەن کە بەهۆی تونوتیژییەکانەوە لەسەر دەستی رژێمی سوریا کوژراون.
تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، لەساڵی 2014دا 39021 کەس کوژراون لەسەر دەستی سوپای سوریا، کە هەر هەموویان هاوڵاتی سیڤیلن، بەوەش رێژەی بەئامانجکردنی هاوڵاتیانی سوریا 75%ی تێپەڕاندووە.
بەپێی ئامارەکە، رژێمی سوریا 32507 کەسی کوشتووە، لەنێویاندا 24430 کەسیان مەدەنین، 8077 یشیان چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سوریان، لەنێو هاوڵاتیانی سیڤیلیشدا 3629 منداڵ هەن، لەگەڵ 3714 ژنە، کە رێژەی کوژراوان لە ژن و منداڵ، 30% تێپەڕاندووە.
هەر بەپێی ئاماری تۆڕەکە، ئۆپۆزسیۆنی سوریاش دەستی هەیە لە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنیدا کە رایگەیاندووە: لە بۆردومانی چەند گەڕەکێکی سوریادا زیاتر لە 1257 کەسیان کوشتووە کە 1183یان مەدەنین، تیایاندا 291 منداڵ و 242 ژن هەن.
- 01-01-2015